Telegram Web Link
ڕەهەندێک بۆ دنیای چیرۆکی منداڵان...
کۆڕی ئەدەبیی زایەڵەی وێژە و هونەر ۱٤۰۳ی هەتاوی
شیکاری ئەدەبیی چیرۆک
بەردەنگ: منداڵان و مێر منداڵان
شڕۆڤەکار:
مامۆستا عومەر موحەممەدی" (شکۆدار)

شوێنی تۆمار و بڵاوکردنەوە:
کۆڕی زایەڵە

میوانی بەشداربوو:
خاتو لاولاو بەهرام بەگی


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
‌وزوزی باس لەو جڕوجانەوەرانە دەکات کە لەگەڵ ژیانی مرۆڤی سەردەم ئاوێتەن و خوازراو و نەخوازراو لە دەور و پشتمانن.
ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زۆر شاراوە و ناڕاستەوخۆ و بە زمانی پێکەنین و تەنز فێری منداڵان دەکات کە هەموو بوونەوەرەکان، بە هەر تایبەتمەندییەکی سروشتییەوە، مافی ژیانیان هەیە.
جاری وایە کاراکتێرەکان پێناسەیەکی زۆر جیاواز لەوەی کە لە زەینی منداڵەکاندا هەیە، نیشان دەدەن. ئەوان هاروهاج، بەورە و وزە، ژیکەڵانە، ئەکتیو و کارتێکەر و گرینگن.
شێعرەکان زۆر ڕیتمیکن و زوو دەکەوێتە سەرزاری منداڵان. لەگەڵ ئەوەش لە تەوسیفێکی تۆخ پاراستراون و توخمی دیالۆگ و مۆنۆلۆگ و فەزاسازیی زمانی و وێنەیی کارەکە بۆ لای ڕەوایەت و گێڕانەوە دەبات.
بەردەنگ واتە منداڵ لەم کتێبەدا پەسیڤ و بێکار دانانیشێ و هەندێ جار هان دەدرێ بیر بکاتەوە و مەتەڵۆکەکان وڵام داتەوە.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
شێعر: لاولاو
خەت: مستەفا ئاسوور


ڕێز و سپاسی مامۆستا ئاسووری ئازیز کە بە خامەی زێڕینی بەسەری کردوومەتەوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێکەوتی ۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۴، لە لایەن بنکەی "منداڵی ژیرە"وە بانگێشت کرابووم. چەند شێعرێک لە کتێبی نوێمم (وزوزی) پێشکەش کرد بە منداڵان و ژوانێکی پڕ لە کایە و بزە و شێعرمان بوو.
بەو هیوایەی ئەم لاپەڕانەم بکەوێتە بەر دڵی منداڵانی نیشتمانی خۆشەویستم.
#من نووسەرێکی بەختەوەرم

شانیا گیان لە ڕووی وێنەی سەر بەرگی کتێبی دنیای ئاڵاوە ئەو تابڵۆ جوانەی کێشاوەتەوە.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
خۆشم دەوێیت
خالید ڕەشید
ئەزانی زەریا چەند قووڵە
هێندەی قووڵایی زەریاکان خۆشم دەوێی
دەزانی ئاسمان چەند دوورە
هێندەی دووری
حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی

هێندەی بەرینی بیابان خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی

هێندەی بەرزایی چیاکان خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی

خۆشم ئەوێیت و ئەوینم
ئەوەندە پاکژە دڵێی
بەفرە بە تڕۆکی تۆوە
خۆشم ئەوێیت و دەزانم
چارەنووسم بە هەوێنی تۆوە

خۆشم ئەوێیت و دڵنیام
هەر چی بکەین مەحاڵە بە یەکدی بگەین
دڵداریمان پەیامێکە
ناگاتە جێ
چیرۆکێکە
بە کارەسات کۆتایی دێ
چیرۆکێکە بە کارەسات کۆتایی دێ...


#خۆشم_دەوێی
#خالید_ڕەشید


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
نێونووسیی پۆلی نوێی ڕێنووس و ڕێزمان و عەرووزی کوردی، بە وانەبێژیی خۆم( لاولاو)

بە دوو شێوەی حزووری و سەرهێڵ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێزم هەیە بۆ بەرپرسی کتێبفرۆشیی موکریان لە شارستانی بۆکان، کاک ڕەحمان حسێن‌زادە

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لاپەڕەکانم بە دەست منداڵانی کوردستانەوە، هانم دەدا بۆ تێکۆشێنی زیاتر.
بەرهەمی دووهەمم کتێبی وزوزی

#من نووسەرێکی بەختەوەرم

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from لاولاو
سند (22).docx
27.3 KB
سەفەرەمیوان

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
خولی فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمان ،(لقی سۆرانی)، عەرووزی کوردی، هەروەها شێعر( پێناسەکانی شێعر، ناساندنی قالبە شێعرییەکان، ڕازەئەدەبییەکان، یاسا بنەڕەتییەکانی کێش و سەروا و ... لە دە دانیشتندا)، بە وانەبێژیی خۆم، بە سێ شێوەی حزووری، سەرهێڵ و دەرهێڵ (بۆ فێرخوازانی دەرەوەی بۆکان).
لە نێت دەچی
خراپ بوویی و وەسڵ نابییەوە



      "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from عکس نگار
دانیشتنی بەشی "ئەدەبی منداڵان" ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران بەڕێوەچوو.

کاک کەماڵ ڕامووز وەک بەڕێوەبەری کۆڕەکە بەخێرهاتنی هەموو ئەندامان و ئەو بەڕێزانەی کرد کە لە ڕێی دوورەوە تەشریفیان هێنابوو و کۆڕەکەیان ڕەنگین و دەوڵەمەندتر کردبوو.

لە بەشی یەکەمدا "کاک مستەفا ئیلخانیزادە" لەسەر چالاکییەکانی بنکەی ئەدەب دوا و باسی مێژووی پەیوەندی خۆیانی لەگەڵ ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە کرد.

لە بەشی دووهەمدا "خاتوو لەیلا بەهرامبەگی(لاولاو)" دوابەرهەمی خۆیان بە ناوی «وزوزی» بە بەشدارانی کۆڕەکە ناساند و لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەو بەرهەمە دوا. هەروەها لە بڕگەی دووهەمی وتەکانیان‌دا هەندێک باسی لەسەر بابەتی"خوێنەری شاراوە" پێشکەش کرد و بڕیاری دا لە دانیشتنێکی تر بە تێر و تەسەلی لەسەری بدوێ...

لە بەشی سێهەم‌دا "کاک حەسەن محەممەدی" بەرهەمێکی شێعری لە قالبی تەرجیع‌بەند خوێندەوە کە بە وردی کەوتە بەر ڕاوبۆچوون و ڕەخنەی ئەندامانی ئەنجومەن.

هەروەها دوو شێعر لە لایان "کاک سەعدی عەبباسی" خوێندراوە و بەم چەشنە کۆتایی بە دانیشتنی ئەم حەوتوویەی ئەنجومەنی ئەدەبی هات.

بە پێویستی دەزانین لە کۆتایی‌دا دەستخۆشی تایبەت ئاراستەی خانەخوێی بەڕێز، م. خدر بەهرامبەگی بکەین و سپاسێکی دووبارەش ئاراستەی ئەو هاوڕێیانە بکەین کە لە ڕێی دوورەوە تەشریفیان هێنابوو و دانیشتنەکەیان دەوڵەمندتر کرد.


Baran Literary Society
@baran_naghadeh
بەڵێ، پاییز لە دەرکی ساڵی داوە
شەڕی نیوان تەزوو و تیشکی هەتاوە
گەلاوێژ کەوتە نێوانی دوو جیبهە
هەتاو کز بوو، تەزووش تەشریفی ماوە!. .

لەیلا بەهرام‌بەگی" لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی (yaqûb(یعقوب) xizrî(خضری))
‍ ‍ 🌐 مۇسسه فرهنگی هنری جامی برگزار می‌کند:
📚 ورکشاپ ٢ روزەی مجسمەسازی با تکنیک پاپیە ماشە
انواع مختلف اسکلت‌سازی و خمیرگذاری
  دو جلسەی چهار ساعته
هزینە: یک میلیون تومان
🔘 شمارە کارت جهت واریز شهریه: 6221061245258696 آمینە سنبلی

   بە شرکت کنندگان گواهینامە معتبر اهداء خواهد شد.
🏢 آدرس: مهاباد، خیابان امام شافعی روبروی مسجد جامع( مزگەوتی سوور) طبقه سوم دفتر موسسه فرهنگی هنری جامی (مجله مهاباد)
❇️ شمارە تلگرام جهت ارسال فیش واریزی:  ٠٩١٤٣٤٥٠٤٨٤
☎️ شمارە تلفن جهت تماس: ٠٤٤٤٢٢٢١٤٣٥
🗓  مهلت ثبت‌نام: ١٤٠٣٫٠٥٫١٦ الی ١٤٠٣٫٠٥٫٣٠
📉 زمان برگزاری کلاسها اطلاع‌رسانی خواهد شد.
https://www.tg-me.com/nawendy1
2024/11/15 16:33:27
Back to Top
HTML Embed Code: