Telegram Web Link
پیرۆزبایی بە برای ئازیز کاک مستەفا هوشیار بۆ چاپی ئەو بەرهەمە بەپێزە. سپاسیان دەکەم کە لە شێعرەکانی منیش لە کتێبەکەیدا کەڵکی وەرگرتووە.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Baran
Payam Abbasi
خولی نوێی وانەبێژیی ڕێنووسی کوردی بە وانەبێژیی خۆم( لاولاو).
شەممە و چوارشەممە کاتژمێر ۴ تا ۵:۳۰


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
....شۆفیرێکی دەست‌چڵکنی چاوبەمەشخەڵ، هاواردەکا: چایی، شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...
داماندەبەزێنێتە قەراغەڕێیەکی لۆچ‌و پۆچی تەوێڵچڵکن. هەموو پێک دادێن.
خۆمم حەشار داوەتە ناو جووڵەجووڵی ئەو حەشیمەتەی دابەزیون جەستەیان پڕ یا خاڵی کەن. تف هەڵاوێی دەیبەستێ...
سیگناڵێکی توند حاڵیمان دەکات، دەبێ سوار بینەوە. دەچمەوە سەر کورسیی ژمارە حەوت و دەست دەکەم بە خۆخواردنەوە...
خەم هەر لە سەرەتای ڕێگەوە چوارقوڕنەم داگرتووه و لێم کلاوڕێژ دەبێ، دادەبارێم. ژنێک لە کورسییەکەی ئەوبەرمەوە چاوی لێمە. وەک کوێرە لە تەندوور بهاوێ، هەرچی لەبەر دەستییەتی هەڵیدەلووشێ. ئیشتیای لە قسەیە. بە دەم مڵچەمڵچەوە دەڵێ: بۆ دڵت وا...
ناهێڵم قسەکەی تەواو بێ. لەچکەکەم دەکێشمە سەرچاوم و خۆم و فرمێسکەکانمی لێ حەشار دەدەم.
تا وێستگەی دوایە، بە دەم گریانەوە خەو بردوومیەتەوە ئەگەر کاوەکاوی بیرەوەرییەکانی تەنگم پێ هەڵنەچنێ.
دەنگێک لە کاژەڵەی سەرمەوە خۆ بازرە دەکاتە ناو گوێچکەم: مەخەوە! خەو هەمیشە خوێڕیانەترین ڕێگەی هەڵاتنە. کە دەروەستی مەراق نایەن پەنا بۆ خەو دەبەن.
دەنگەکە لەگەڵ دەنگی ئەو ژنەی لە پێش منەوە دانیشتووە تێکەڵ دەبێ و کاڵ کاڵ دەبێتەوە و ئیتر نایبیستم.
چاوم بە ئارامی دەبەستم، دەمەوێ بە گوێی دەنگەکە نەکەم و بخەوم. دێتەوە بەرچاوم. بێ دەم، بێ لووت، بێ چاو. دەمووچاوێکی هەمووی تووک. تووکێکی زبری ڕەش و قژ و بژ. لە شوێنی ئەو لێوانەی وا نییەتی دەجووڵێتەوە. چاوم هەڵدێنم و پەنا بۆ پیرێژن دەبم. دەمەوێ جوابی وڵامەکەی دەمەوە، خەوتووە...
کابرای شوفێر ویرەی دێ، ماشێنەکە وەک کوڕێکی مێرمنداڵ لە گاوانییەوە هەڵدەبەزێ و تا کەنار و دواتر تا نێوەڕاستی شوستەکە دێت. دەست لە جانتاکەم دەنێم. دەستم وە تۆپەڵەیەک تووکی زبری ڕەق دەکەوێ. دەمەوێ دەستم دەرکێشم شتێک لە نێو جانتاکەمەوە قەپاڵ بە سەرپەنجەم دادەکات و قامکی شادەم لە بنەڕەتەوە دەقرتێنی و دەیکرۆژێ. دەزیقێنم
پیرێژن لە خەو ڕادەبێ. دەست دەکاتەوە بە خواردن. چاوم لە دەستیەتی. لە دەڵقێکی چکۆلەدا قامکە پەڕاوەکەی دەستم دەردێنێ و دەیخاتە نێو لەتێ نان و یەک و دوو بێ ئەوەی بیجاوێ قووتی دەدات. زمانم لە گۆ چووە. ناتوانم هیچی لێ بپرسم.
سەرم ژانی مەرگی تێوە دەچێ و پەناملم چڵ دەدات. لە گێژەوە دێم. دەستم سڕ سڕە.
منداڵێک لە پشت سەرمەوە هەرا دەکا خالە! بیرم دێتەوە هەر ئەو منداڵەی کاتێ لە وێستگەی یەکەم سوار بووم بە بن چاوی حەشیمەتەکە و بە دزییەوە چاوێکم لێ قرتاندبوو و لێومم وەک ئەوەی داوای ماچی لێبکەم بۆ خڕ کردبۆوە. ئاوڕی لێدەدەمەوە، پێدەکەنێ. پێدەکەنم. دێتە سەر کۆشم. جانتاکەم دەکەمەوە و نانەقەیسییەکی دەدەمێ. قامکی شادەم لە شوێنی خۆیەتی و لکاوەتەوە بە دەستمەوە. منداڵەکە نانەقەیسییەکە بە مشەمشەوە دەخوات، دایکی دەڵێ ئەزیەتتان نەکات؟ پێش ئەوەی بمەوێ بڵێم نا چاوم چۆتە خەو. لە من وایە پێش ئەوەێ بگەمە دواوێستگە بە ڕاکێش‌ڕاکێش دامدەبەزێنی و خۆت دوور دوور دەکەویەوە و بەجێم دێڵی...
منداڵێک قامکی شادەم دەمژێ و ماشێنەکە ڕایدەگرێ:
چایی، شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...

    لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ڕەهەندێک بۆ دنیای چیرۆکی منداڵان...
کۆڕی ئەدەبیی زایەڵەی وێژە و هونەر ۱٤۰۳ی هەتاوی
شیکاری ئەدەبیی چیرۆک
بەردەنگ: منداڵان و مێر منداڵان
شڕۆڤەکار:
مامۆستا عومەر موحەممەدی" (شکۆدار)

شوێنی تۆمار و بڵاوکردنەوە:
کۆڕی زایەڵە

میوانی بەشداربوو:
خاتو لاولاو بەهرام بەگی


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
‌وزوزی باس لەو جڕوجانەوەرانە دەکات کە لەگەڵ ژیانی مرۆڤی سەردەم ئاوێتەن و خوازراو و نەخوازراو لە دەور و پشتمانن.
ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زۆر شاراوە و ناڕاستەوخۆ و بە زمانی پێکەنین و تەنز فێری منداڵان دەکات کە هەموو بوونەوەرەکان، بە هەر تایبەتمەندییەکی سروشتییەوە، مافی ژیانیان هەیە.
جاری وایە کاراکتێرەکان پێناسەیەکی زۆر جیاواز لەوەی کە لە زەینی منداڵەکاندا هەیە، نیشان دەدەن. ئەوان هاروهاج، بەورە و وزە، ژیکەڵانە، ئەکتیو و کارتێکەر و گرینگن.
شێعرەکان زۆر ڕیتمیکن و زوو دەکەوێتە سەرزاری منداڵان. لەگەڵ ئەوەش لە تەوسیفێکی تۆخ پاراستراون و توخمی دیالۆگ و مۆنۆلۆگ و فەزاسازیی زمانی و وێنەیی کارەکە بۆ لای ڕەوایەت و گێڕانەوە دەبات.
بەردەنگ واتە منداڵ لەم کتێبەدا پەسیڤ و بێکار دانانیشێ و هەندێ جار هان دەدرێ بیر بکاتەوە و مەتەڵۆکەکان وڵام داتەوە.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
شێعر: لاولاو
خەت: مستەفا ئاسوور


ڕێز و سپاسی مامۆستا ئاسووری ئازیز کە بە خامەی زێڕینی بەسەری کردوومەتەوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێکەوتی ۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۴، لە لایەن بنکەی "منداڵی ژیرە"وە بانگێشت کرابووم. چەند شێعرێک لە کتێبی نوێمم (وزوزی) پێشکەش کرد بە منداڵان و ژوانێکی پڕ لە کایە و بزە و شێعرمان بوو.
بەو هیوایەی ئەم لاپەڕانەم بکەوێتە بەر دڵی منداڵانی نیشتمانی خۆشەویستم.
#من نووسەرێکی بەختەوەرم

شانیا گیان لە ڕووی وێنەی سەر بەرگی کتێبی دنیای ئاڵاوە ئەو تابڵۆ جوانەی کێشاوەتەوە.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
خۆشم دەوێیت
خالید ڕەشید
ئەزانی زەریا چەند قووڵە
هێندەی قووڵایی زەریاکان خۆشم دەوێی
دەزانی ئاسمان چەند دوورە
هێندەی دووری
حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی

هێندەی بەرینی بیابان خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی

هێندەی بەرزایی چیاکان خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی خۆشم دەوێی

خۆشم ئەوێیت و ئەوینم
ئەوەندە پاکژە دڵێی
بەفرە بە تڕۆکی تۆوە
خۆشم ئەوێیت و دەزانم
چارەنووسم بە هەوێنی تۆوە

خۆشم ئەوێیت و دڵنیام
هەر چی بکەین مەحاڵە بە یەکدی بگەین
دڵداریمان پەیامێکە
ناگاتە جێ
چیرۆکێکە
بە کارەسات کۆتایی دێ
چیرۆکێکە بە کارەسات کۆتایی دێ...


#خۆشم_دەوێی
#خالید_ڕەشید


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
نێونووسیی پۆلی نوێی ڕێنووس و ڕێزمان و عەرووزی کوردی، بە وانەبێژیی خۆم( لاولاو)

بە دوو شێوەی حزووری و سەرهێڵ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێزم هەیە بۆ بەرپرسی کتێبفرۆشیی موکریان لە شارستانی بۆکان، کاک ڕەحمان حسێن‌زادە

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لاپەڕەکانم بە دەست منداڵانی کوردستانەوە، هانم دەدا بۆ تێکۆشێنی زیاتر.
بەرهەمی دووهەمم کتێبی وزوزی

#من نووسەرێکی بەختەوەرم

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from لاولاو
سند (22).docx
27.3 KB
سەفەرەمیوان

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2024/12/26 18:17:22
Back to Top
HTML Embed Code: