Telegram Web Link
هەوار شێخانی ئازیز لە سەردەشتەوە، سەرقاڵی خوێندنەوە و کوتنەوەی لاپەڕەکانی کتێبەکەی من "دنیای ئاڵا"یە.
کە منداڵان بە دڵخۆشییەوە دەمخوێننەوە باوی هەنگاوم خۆشتر دەبێ و مەلی ڕووحم دەکەوێتە جریوەجریو.
#من نووسەرێکی بەختەوەرم.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Audio
📀 دەنگەفایلی یازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
وانەوتار(بەشی چوارەم)

✔️ وتاربێژ: دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
✔️ تەوەر: هەڵسەنگاندانی زانستیی فەرهەنگەکان و وشەنامە کوردییەکان( بە جەخت کردن لەسەر فەرهەنگ و وشەنامە گشتییە سۆرانییەکان)
🗓 ڕێکەوت: دووشەممە ١٤٠٣٫٠٣٫٠٧ی هەتاوی
https://www.tg-me.com/nawendy1
پشوو

جومعەیە و پڕ بە دڵی تەنگی شەقام دڵتەنگم
چەن تەمایرتە دڵم، چەن بە تەمام، دڵتەنگم 

جومعەیە و یادی ئەوینێ، دڵی برد بۆ سەیران
سەیرە سەیرانی حەزە و ناحەزە لام، دڵتەنگم

تەنگی پێم هەڵچنی پەنجێرە لە بۆ نەختێ نیگا
لەبەر ئەم دەرکە و دەربیجە چەمام، دڵتەنگم

مانی ئێستێم وەکوو مەرگە، دە وەرە و  مانام کە
مان لە قامووسی دڵا ئەشقە، نەمام، دڵتەنگم

کۆنەدار ئێرەیی پێکردووە بەم شۆخە چڵە
ئەوە باخ پڕ بوو لە بێچوولە نەمام، دڵتەنگم

خانە بەم خوێنەوە خۆی کردووە خەنی، هاوارم
ئاخ! گەداڕووتەڵەی ئەم قافڵە بام، دڵتەنگم

غەزەل و شێعر و شوعار گشتی هەرای تۆیانە
وەرە لام شۆخی شێعر! گیانی کەلام دڵتەنگم

کە لە لامی هەموو ئاوانە، قڕی چۆلگەم دێ
بێ تۆ کوندێکە دڵم، خۆم کەلەوام دڵتەنگم

گێژەڵووکەی هەوەست گێژی دەخوارد دوێنێ شەو
ئەمڕۆ بەو یادە و مەست و کەلەلام دڵتەنگم

ئاخری ڕۆژێ دەبێ مەوتەنی دڵ بژوێن کەم
خۆشە دڵ بەم هەوەسەی، ئێستێ بەڵام، دڵتەنگم

پێت کوتم: گوم کە وەکوو گۆڕی غەریبان گۆڕت
ئاشنا! چی بووە تاوان و خەتام؟ دڵتەنگم

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
گەلاوێژی 1400

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ڕۆژی شەممە ۱۲ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی لە فێرگەی ئەدەب، کۆبوونەوەیەک بۆ پەردەلادان لە کتێبەشێعری "بزەی ئەوین" لە نووسینی عەزیز میرزاقادری بەڕێوە چوو. لەو کۆڕەدا بە پێشکەش‌کردنی بابەتێک لە سەر شێعری کلاسیک لە خزمەت ئامادەبواندا بووم.


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
ناساندنی کتێب: دیگرخوانی‌های ناگزیر

کۆکراوەی کۆمەڵێک وتارگەلی زانستی. ڕوانگەکانی وا لەسەر ڕەخنەکاری و نەزەرییەکانی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان، گرینگن.

دوکتور مورتەزا خەسرەونژاد دەتوانین بە باوکی ئەدەبیاتی ئاکادمیکی( زانکۆیی) ئێران بزانین. کەسێک کە بە حەول و تێکۆشانی ئەو لە هەشتاکاندا ڕشتەی ئەدەبیاتی منداڵ و مێرمنداڵان هاتە زانکۆکانی ئێرانەوە. لە پێشەکی ئەو کتێبەدا خەسرەونژاد باس لەوە دەکات کە داوای لە دە کەس لە تێئۆرزانانی ئەدەبی منداڵان کردووە کە هەر یەکەو دوو وتاری خۆیانی بۆ بنێرن. دوای وەرگێڕانی وتارەکان لێدوانی خۆشی لە سەر وتارەکان دەنووسێ.
پێشەکیی دووهەم پیتر هانت نووسیویە کە پێموا نییە پێویست بە ناساندن بکات.
زانین و موتاڵای نەزەرییەکان چێمبێرز، ژاکلین ڕۆز، ئۆبێرئێشتاین، مەتیووز، نیکۆلایوا، پێری نادێلمەن و... بۆ هەموو ئەو نووسەر و چالاکانەی کاری ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ دەکەن، بە پێویست دەزانم. هەر چەند جاروبار تووشی هەندێ هەڵەنگووتنی وەرگێڕان دێی لەم کتێبەدا، و قەبارەی گەورە و باسە قورسەکانی هیلاکت دەکات، بەڵام دوای خوێندنەوەی ئیتر ڕوانگەت لە مەڕ ئەدەبی منداڵ هەر ئەوەی پێش خوێندنەوەی کتێبەکە نابێ! شایانی باسە یەک لە وەرگێڕەکانی وتارەکان دوکتور تاهیرە ئادینەپوور هاوسەری خەسرەونژادە.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
تەنگی پێم هەڵچنی پەنجێرە لە بۆ نەختێ نیگا




نووسینی خشتەیەک لە شێعری پشوو لە لایەن مامۆستای خۆشنووس، مامۆستا ئاسووری ئازیز لە شاری سەقزەوە.
خامەتان گوڵ بگرێ مامۆستا گیان.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍     ‍ ‍ ‍ 🌍 ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی

  دوازدەهەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی جامی    بەڕێوە چوو

تەوەر: شی کردنەوەی ئەدگار و ماناگەلی بەیت
  کۆڕگێڕ: قاسم تاباک
  وتاربێژ: مەنسوور بەهرام بەیگی(لێکۆڵەر)
.

دوازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی لەشارەکانی مەهاباد، بۆکان، نەغەدە و سەقز، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 
وانەوتاری ئەم حەوتوویە لە ژێر  سەردێڕی "شی کردنەوەی ئەدگار و ماناگەلی بەیت" لە لایەن "مەنسوور بەهرام بەیگی (لێکۆڵەر)" پێش‌کێش کرا.
وتاربێژ لەم وانەوتارەدا سەرەتا پێشەکییەکی لەسەر چەمکی گێڕانەوە لە ڕوانگەی هانا ئارێنت و،پێوەندی ئەو تیۆرییە لەگەڵ بەیت باس کرد. پاشان تیشکی خستە سەر شی‌کاری مانا و ئەدگاری بەیت و وردەکارییەکانی ئەم پێوەندییەی لێک دایەوە.
لە درێژەدا دەست‌وپێوەندییە ماناییەکانی بەیتی بە شێوەیەکی تەحلیلی خستە بەر باس. شی کردنەوەی ڕەهەندەکان و ئەدگاری بەیت لە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستانیش بەشێکی تر لەم وانەوتارە بوو کە وتاربێژ بە وردەکارییەوە شرۆڤەی کرد.

بەشێکی تری  بەرنامەکە بریتی بوو لە " پرسیار و وڵام". لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە ئاراستەی ئەو بەڕێزانە کرا.

🗓 ١٤٠٣/٠٣٫٢١

لینکی کاناڵ:
https://www.tg-me.com/nawendy1
Channel photo updated
پیرۆزبایی بە برای ئازیز کاک مستەفا هوشیار بۆ چاپی ئەو بەرهەمە بەپێزە. سپاسیان دەکەم کە لە شێعرەکانی منیش لە کتێبەکەیدا کەڵکی وەرگرتووە.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Baran
Payam Abbasi
خولی نوێی وانەبێژیی ڕێنووسی کوردی بە وانەبێژیی خۆم( لاولاو).
شەممە و چوارشەممە کاتژمێر ۴ تا ۵:۳۰


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
....شۆفیرێکی دەست‌چڵکنی چاوبەمەشخەڵ، هاواردەکا: چایی، شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...
داماندەبەزێنێتە قەراغەڕێیەکی لۆچ‌و پۆچی تەوێڵچڵکن. هەموو پێک دادێن.
خۆمم حەشار داوەتە ناو جووڵەجووڵی ئەو حەشیمەتەی دابەزیون جەستەیان پڕ یا خاڵی کەن. تف هەڵاوێی دەیبەستێ...
سیگناڵێکی توند حاڵیمان دەکات، دەبێ سوار بینەوە. دەچمەوە سەر کورسیی ژمارە حەوت و دەست دەکەم بە خۆخواردنەوە...
خەم هەر لە سەرەتای ڕێگەوە چوارقوڕنەم داگرتووه و لێم کلاوڕێژ دەبێ، دادەبارێم. ژنێک لە کورسییەکەی ئەوبەرمەوە چاوی لێمە. وەک کوێرە لە تەندوور بهاوێ، هەرچی لەبەر دەستییەتی هەڵیدەلووشێ. ئیشتیای لە قسەیە. بە دەم مڵچەمڵچەوە دەڵێ: بۆ دڵت وا...
ناهێڵم قسەکەی تەواو بێ. لەچکەکەم دەکێشمە سەرچاوم و خۆم و فرمێسکەکانمی لێ حەشار دەدەم.
تا وێستگەی دوایە، بە دەم گریانەوە خەو بردوومیەتەوە ئەگەر کاوەکاوی بیرەوەرییەکانی تەنگم پێ هەڵنەچنێ.
دەنگێک لە کاژەڵەی سەرمەوە خۆ بازرە دەکاتە ناو گوێچکەم: مەخەوە! خەو هەمیشە خوێڕیانەترین ڕێگەی هەڵاتنە. کە دەروەستی مەراق نایەن پەنا بۆ خەو دەبەن.
دەنگەکە لەگەڵ دەنگی ئەو ژنەی لە پێش منەوە دانیشتووە تێکەڵ دەبێ و کاڵ کاڵ دەبێتەوە و ئیتر نایبیستم.
چاوم بە ئارامی دەبەستم، دەمەوێ بە گوێی دەنگەکە نەکەم و بخەوم. دێتەوە بەرچاوم. بێ دەم، بێ لووت، بێ چاو. دەمووچاوێکی هەمووی تووک. تووکێکی زبری ڕەش و قژ و بژ. لە شوێنی ئەو لێوانەی وا نییەتی دەجووڵێتەوە. چاوم هەڵدێنم و پەنا بۆ پیرێژن دەبم. دەمەوێ جوابی وڵامەکەی دەمەوە، خەوتووە...
کابرای شوفێر ویرەی دێ، ماشێنەکە وەک کوڕێکی مێرمنداڵ لە گاوانییەوە هەڵدەبەزێ و تا کەنار و دواتر تا نێوەڕاستی شوستەکە دێت. دەست لە جانتاکەم دەنێم. دەستم وە تۆپەڵەیەک تووکی زبری ڕەق دەکەوێ. دەمەوێ دەستم دەرکێشم شتێک لە نێو جانتاکەمەوە قەپاڵ بە سەرپەنجەم دادەکات و قامکی شادەم لە بنەڕەتەوە دەقرتێنی و دەیکرۆژێ. دەزیقێنم
پیرێژن لە خەو ڕادەبێ. دەست دەکاتەوە بە خواردن. چاوم لە دەستیەتی. لە دەڵقێکی چکۆلەدا قامکە پەڕاوەکەی دەستم دەردێنێ و دەیخاتە نێو لەتێ نان و یەک و دوو بێ ئەوەی بیجاوێ قووتی دەدات. زمانم لە گۆ چووە. ناتوانم هیچی لێ بپرسم.
سەرم ژانی مەرگی تێوە دەچێ و پەناملم چڵ دەدات. لە گێژەوە دێم. دەستم سڕ سڕە.
منداڵێک لە پشت سەرمەوە هەرا دەکا خالە! بیرم دێتەوە هەر ئەو منداڵەی کاتێ لە وێستگەی یەکەم سوار بووم بە بن چاوی حەشیمەتەکە و بە دزییەوە چاوێکم لێ قرتاندبوو و لێومم وەک ئەوەی داوای ماچی لێبکەم بۆ خڕ کردبۆوە. ئاوڕی لێدەدەمەوە، پێدەکەنێ. پێدەکەنم. دێتە سەر کۆشم. جانتاکەم دەکەمەوە و نانەقەیسییەکی دەدەمێ. قامکی شادەم لە شوێنی خۆیەتی و لکاوەتەوە بە دەستمەوە. منداڵەکە نانەقەیسییەکە بە مشەمشەوە دەخوات، دایکی دەڵێ ئەزیەتتان نەکات؟ پێش ئەوەی بمەوێ بڵێم نا چاوم چۆتە خەو. لە من وایە پێش ئەوەێ بگەمە دواوێستگە بە ڕاکێش‌ڕاکێش دامدەبەزێنی و خۆت دوور دوور دەکەویەوە و بەجێم دێڵی...
منداڵێک قامکی شادەم دەمژێ و ماشێنەکە ڕایدەگرێ:
چایی، شام، نیکۆتین، "سرویس بهداشتی"...

    لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2024/09/27 13:24:30
Back to Top
HTML Embed Code: