Telegram Web Link
چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی دووهەمم بە زوویی.

کتێبێکی پڕ لە بزە و وزە بۆ چاوگەشەکانی وڵات.

منداڵەکان!
قالۆنچە خاتوون و وزوز پاشا، دەرزیلە و  دوکتور مێشوولە، هەزارپێی شپڕیو ... بڕیاریان داوە بێنە ماڵەکانتان. مەترسن ئەوانیش وەک خۆتان نازار و بزۆزن...


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
بە دڵ لاو و بە سەر پیرم، بەسەر لاو و بە دڵ پیری
وەرە با شەرعی پیر و لاو بەرینە خزمەت ئاوێنە


سپاسی مامۆستا ئاسووری بەڕێز دەکەم کە بە خامەی زێڕینی ڕوحی وەبەر وشەکانم هانی.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هەر ئێستێ لە خوێندنەوەی ئەو شاکارە بوومەوە.
ڕەوایەتێکی پڕ لە هێما و ڕەمز لە دەورەی مێرمنداڵی. خۆناسینی مێرمنداڵان و ئەو گۆڕانکارییە ئازاردەرانەی بەسەریاندا دێت لەم کتێبەدا باس دەکرێ ئەویش نەک وەک تەنیا باری زانستی بەڵکوو ئاوێتەیەک لەگەڵ فانتزیا و خەیاڵ.
تابۆکانی وا ئێمەی نووسەر کەمتریان دەست دەدەینێ بە جوانترین شێوە و تێکنیکاڵترین شێواز هاتوونەتە ناو گێڕانەوە.
پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم ڕەوایەتە دەدەم بە هەموو مێرمنداڵان، هەموو ئەو دایک و بابانەی مێرمنداڵیان هەیە، ئەو مامۆستا و بنکە و... وا له کاری پەروەردە و ڕاهێنانی مێرمنداڵاندا چالاکن و ئەو نووسەرانەی کەڵکەڵەیانە چۆن‌چۆنی هێما و سونبول ئاوێتەی ڕەوایەت کەن.


"لاولاو"
دەسپێکی کلاسەکان؛ 19ی جۆزەردان (19 خرداد)
شوێن؛ فەرهەنگسەرانی سیمۆرغ
کات و رۆژی کلاسەکان؛ 5 ئێوارێ، ڕۆژانی شەممە و چوارشەممە
Forwarded from لاولاو (.)
هاوڕێکانم ڕووناک و سەرگوڵ، مامۆستای هونەر و ئەخلاق و کەسانێکی یەکجار بە ئەزموون و دڵسۆزی کوردەوارین.
زۆر بە متمانە و ئاسوودەییەوە ڕۆڵەکانتانیان پێ‌بسپێرن.
بۆ زانیاری زیاتر پێوەندی بەم ژمارەیەوە بگرن

09146090740
ڕێکەوتی ۱٨ی گوڵانی ۲۷۲۴ی هەتاوی، لە کۆڕی فێرگەی ئەدەب بەشداریم کرد. پوختەی وتارێک لەمەڕ ئەدەبی مێرمنداڵ لە ژێر ناوی خوێنەری ناتەبا، بەردەنگی ناقایلم پێشکەش ئامادەبوانی کۆڕەکە کرد.
بارانێکی بەخوڕ و شێعرەکانی میوانی ئازیز مامۆستا هەڵۆ کە لە سابڵاغەوە بەشداری کۆڕەکەی کردبوو دڵی پڕ کردم لە شێعر و چاویش پڕ لە تنۆک.



"لاولاو"
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📺 #دیمانە لەگەڵ شێرزاد حەسەن
دەنگی ئەمریکا

🪧 تەوەری باس:
ڕۆڵی ئەدەبیات لە کاڵبوونەوەی دیاردە ناشیرینەکاندا

📚
@Tamikteb
کۆسپی گوڵان

وەسەر خوێن کەوتەوە شێعرم لە باری چۆتەوە شادی
لە بیرت قەت نەچێ شیرین! چ تاڵە ڕەنجی فەرهادی

هەتا کەی چاوەکانم سورمەپۆشی خاکی ڕێگەت بن؟
"کە خاکی خاکی دامەن بە، وەگەرنە تۆزی
بەربادی"

لەسەر بەرماڵی جەستەی تۆیە دامداوە  ڕکاتێ ژن
سڵاوی نوێژەکەم داوە، لە مەردیی خۆم پتر ڕادی

لە خەندە و پێکەنینمدا سەری هەڵدا مەزن‌ڕەنجێ
لە سەحرای ویشکی گریانا، دەپێوم چەم بە چەم، وادی

بە یەخسیریم دەکەن گۆچ و‌ لە داوێنی‌ ڕقم داوێن
ئەوین دەپسێنێ زنجیر و دەچۆڕێ چۆڕێ ئازادی

بە دادی دڵ نەگا کاکی لە خۆبایی، چ کەردەن؟ ئاخ!
لە لای کێ عەرز و دادی کەم؟ خودایا خۆت بدەی دادی!

ئەگەرچی زۆر گلا شێعرم لە کێوی بەرزی ڕامانت
بە فەخری ئەشقی تۆ ئەمڕۆ، گەییشتە دوندی ئوستادی

کچۆڵەی باڵخی دەفتەر، بە خەم خەمڵیوە دیسانیش
وەسەرخوێن کەوتەوە شێعرم، لە باری چۆتەوە شادی


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
۲۳ی گوڵانی ۲۷۲٤ی کوردی

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
کۆسپی گوڵان


دەنگ و شێعر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"


https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هاوڕێیان و بەشدارانی بەڕێزی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە!

لەسەر داخوازی بەڕێوبەری بەڕێزی بەشی "ئەدەبی منداڵان" دانیشتنی ئەم حەوتوویەمان "شەوی سێ‌شەممەی کاتژمێر نۆی شەوێ" بەڕێوە دەچێ.
بابەتی دانیشتنەکەمان "خوێنەری ناقایل، بەردەنگی ناتەبا" دەبێ و جێی ئاماژەیە بابەتەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن خاتوو لاولاو پێشکەش دەکرێ...
بەشداریتان هۆی دڵگەرمییە.

ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە

هاتن بۆ هەموانە

@baran_naghadeh

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
لاولاو pinned «هاوڕێیان و بەشدارانی بەڕێزی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە! لەسەر داخوازی بەڕێوبەری بەڕێزی بەشی "ئەدەبی منداڵان" دانیشتنی ئەم حەوتوویەمان "شەوی سێ‌شەممەی کاتژمێر نۆی شەوێ" بەڕێوە دەچێ. بابەتی دانیشتنەکەمان "خوێنەری ناقایل، بەردەنگی ناتەبا" دەبێ و جێی…»
Forwarded from گۆڤاری سۆما
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎼مێژووی "نەرمەنای" لە موسیقای کوردیدا


📽دیمانە لە گەڵ مامۆستا #مەنسوور_بارامبەگی و خاتوو #یەسنا_عارفی ژەنیاری نەرمە نای

گۆڤـاری سـۆما
Forwarded from ژیانەوەی زانایی (فاتێح)
داواکاری و یارمەتی خواستن و بانگەشە بۆ ئەنجام دانی کارێکی گرینگ
تکا لە خاوەن کاناڵەکانی تێلگرامی و پەیجە ئینستاگرامییەکان دەکەم کە ئەو داواکارییەی ئێمە بڵاو بکەنەوە.
سپاس و ڕێزی تایبەت بۆ هەموو لایەک


@kherade2
@fateh55
سێ‌شەممەشەو ڕێکەوتی  ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەنێلێکی زانستی لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی بارانی نەغەدە لە مەڕ ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوەچوو.
بەڕێوبەری بەشی ئەدەبی منداڵانی ئەنجومەن، خاتوو لەیلا بەهرا‌م‌بەگی، کە زەحمەتیان کێشابوو لە بۆکانێ ڕا تەشریفیان هێنابوو و بەشێوەی ڕاستەوخۆ باسێکی لە ژێرناوی "خوێنەری ناقایل، بەردەنگی ناتەبا" پێشکەش کرد.
بەڕێزیان بە ناساندنی چەند دەورەی ژیان؛ بە پێی جۆری بەڕێ‌چوون( معیشت) و ڕۆڵ و پێناسەی چەمکی منداڵ و مێرمنداڵ لە هەر کام لەم دەورانەدا، باسەکەی تا دەورانی پۆست‌مۆدێڕن هێنا و پێوندی داوە بە ئەدەبیاتی ئەمڕۆی مێرمنداڵان...
مێرمنداڵان وەک خوێنەری ناقایل ناوەندی باسێک بوو کە لەم فایلەدەنگییەدا گوێ‌بیستی دەبن...


Baran Literary Society
@baran_naghadeh
Audio
بەشی ئەدەبی منداڵان
ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە
بابەت: خوێنەری ناقایل، بەردەنگی ناتەبا
پێشکەش‌کردنی: خاتوو لەیلا بەهرام‌بەگی (لاولاو)
ڕێکەوتی ١٤٠٣٫٢٫٢٥

@baran_naghadeh

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
alla finall sound edit (1).mp4
275.5 MB
نووسەر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
@lawlaw833

ئاهەنگساز: پوویا جەعفەری
@pouya_jaefari
نیگار کێش: ڕووناک سوڵتانی
@roonak_soltani
ئەنیمەیشن: گۆران ئەردەڵان
@goran_ardalan
.

دەنگ ( ئاڵا ): ئاڵا ئێسکەندەری

دەنگ ( ئاواز ، بێژەر ، هارمۆنی ): دنیا ڕۆستەمی
@donya_rostamii1
دەنگ (هارمۆنی ئاڵا) : پەریسا ئۆ وەیسی
@parisa_ov
فیکە و باڵەبان: پوویا جەعفەری
@pouya_jaefari
دیوان: دانش شەریفی
@danesharifi
ویۆلۆن یەک و دوو: بێهرووز ئاشناگەر
@behruz_ashnagar
ڕیکورد و میکس: پوویا جەعفەری
@pouya_jaefari
وەرگێر بە ئینگلیزی: عەبدولخالق یەعقووبی
.
سپاس و دەسخۆشی لە ئامووزشگای سازەک
@sazak_musicacademy

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
هەوار شێخانی ئازیز لە سەردەشتەوە، سەرقاڵی خوێندنەوە و کوتنەوەی لاپەڕەکانی کتێبەکەی من "دنیای ئاڵا"یە.
کە منداڵان بە دڵخۆشییەوە دەمخوێننەوە باوی هەنگاوم خۆشتر دەبێ و مەلی ڕووحم دەکەوێتە جریوەجریو.
#من نووسەرێکی بەختەوەرم.

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
Audio
📀 دەنگەفایلی یازدەهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
وانەوتار(بەشی چوارەم)

✔️ وتاربێژ: دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
✔️ تەوەر: هەڵسەنگاندانی زانستیی فەرهەنگەکان و وشەنامە کوردییەکان( بە جەخت کردن لەسەر فەرهەنگ و وشەنامە گشتییە سۆرانییەکان)
🗓 ڕێکەوت: دووشەممە ١٤٠٣٫٠٣٫٠٧ی هەتاوی
https://www.tg-me.com/nawendy1
پشوو

جومعەیە و پڕ بە دڵی تەنگی شەقام دڵتەنگم
چەن تەمایرتە دڵم، چەن بە تەمام، دڵتەنگم 

جومعەیە و یادی ئەوینێ، دڵی برد بۆ سەیران
سەیرە سەیرانی حەزە و ناحەزە لام، دڵتەنگم

تەنگی پێم هەڵچنی پەنجێرە لە بۆ نەختێ نیگا
لەبەر ئەم دەرکە و دەربیجە چەمام، دڵتەنگم

مانی ئێستێم وەکوو مەرگە، دە وەرە و  مانام کە
مان لە قامووسی دڵا ئەشقە، نەمام، دڵتەنگم

کۆنەدار ئێرەیی پێکردووە بەم شۆخە چڵە
ئەوە باخ پڕ بوو لە بێچوولە نەمام، دڵتەنگم

خانە بەم خوێنەوە خۆی کردووە خەنی، هاوارم
ئاخ! گەداڕووتەڵەی ئەم قافڵە بام، دڵتەنگم

غەزەل و شێعر و شوعار گشتی هەرای تۆیانە
وەرە لام شۆخی شێعر! گیانی کەلام دڵتەنگم

کە لە لامی هەموو ئاوانە، قڕی چۆلگەم دێ
بێ تۆ کوندێکە دڵم، خۆم کەلەوام دڵتەنگم

گێژەڵووکەی هەوەست گێژی دەخوارد دوێنێ شەو
ئەمڕۆ بەو یادە و مەست و کەلەلام دڵتەنگم

ئاخری ڕۆژێ دەبێ مەوتەنی دڵ بژوێن کەم
خۆشە دڵ بەم هەوەسەی، ئێستێ بەڵام، دڵتەنگم

پێت کوتم: گوم کە وەکوو گۆڕی غەریبان گۆڕت
ئاشنا! چی بووە تاوان و خەتام؟ دڵتەنگم

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
گەلاوێژی 1400

https://www.tg-me.com/lawlaw1400
2024/12/24 18:28:51
Back to Top
HTML Embed Code: