Telegram Web Link
(کارکردن بە قورئان لەکوێ و خوێندنەوە لەکوێ)

إبن مسعود ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرموێت:- لەبەرکردنی قورئان لەسەردەمی ئێمە زۆر قورس بوو، بەڵام کار پێکردنی ئاسان بوو.!
بەڵام ئەوانەی دوای ئێمە لەبەرکردنیان لا ئاسان دەبێت کار پێکردنیان لا قوڕس دەبێت.

الجامع لأحکام القرآن ص ٦٩
شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیر مەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
🔹پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت:

(سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌م به‌ تایبه‌تی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، بێگومان سه‌ڵاواته‌كانتان پێم ده‌گات جا له‌ هه‌ر شوێنێك بن)

ـــــــــــــ
📘 أبو داود 2 / 218 وأحمد 2 / 367 وصححه الألباني في صحيح أبي داود 2 / 383 .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
●)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
◈خوێندنی ئەم زیکرە هۆکارێکە بۆ لێخۆشبوون.

جارێکیان پێغەمبەری خوا ❪ﷺ❫ ڕۆشتە مزگەوتەوە و بینی پیاوێك نوێژەکەی تەواو کردووە و لەتەحیاتدایە و ئەڵێت:

(اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُكَ يَا اللهُ الأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ أَنْ تَغْفِرَ لِي ذُنُوبِي إنَّكَ أَنْتَ الغَفُورُ الرَّحِيمُ).

٭ پێغەمبەری خوا ❪ﷺ❫ سێ جار
فەرمووی:خودا لەم کەسە خۆش بوو...

(صحیح ٲبی داود 985)
🌳یاد خستــنەوە🌳

بەیـــــانی دوو شەممەیە
و سونــــــەتە بەڕۆژو بـــوون
👈یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ

❴ صحیــح مسلم ❵
🌳خوای گەورە دەفەرموێ :

❴ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ❵

👈نەیگووتووە : ( أكثرُ عملًا )

📌کـردەوەی چاک ئەوەیە بـۆ خوا بێت وەلـەسـەر سووننەت بێـت
[ مَن أساءَ إليك فقد فكَّ وِثاقك، فإنّ الإحسانَ قيدٌ.. ]

- قال محمّد بن عليّ التّرمذيّ -رحمه اللّه-:

”ليس في الدّنيا حمل أثقل من البِرّ، لأنّ من بَرٌَك فقد أوثقك، ومَن جفاك فقد أطلقك“

▪️حلية الاولياء ( 235/10 )


🍂🌸🍂

[هەرکەسێک خراپەت لەگەڵ بکات بەریداویت، چونکە چاکەکردن بەستنەوەیە]

موحەممەدی کوڕی عەلی ترمذی ـ ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ـ فەرموویەتی:

لەدونیادا هیچ بارێک قورستر نییە لەچاکە، چونکە هەرکەسێک چاکەت لەگەڵ بکات بەستویتیەوە، وە هەرکەسێک لەگەڵت باش نەبوو ئەوا بەریداویت.

📚حلية الٲولیاء ( ۲۳٥/۱۰)
🌳چ شتێك دەبێتە كەفاڕەتی تاوانەكان؟

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ
صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ ((الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ))

📙رواه مسلم 233.

📌واتـــــە:

❴پێنج نوێژە فەڕزەكە ، وە هەینی بۆ هەینی ، وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان ، كەفاڕەتی گوناهی نێوانیانە ، بەمەرجێك دوور كەوێتەوە لە گوناهە گەورەكان❵
🌳خراپترین ئافرەت ڪام ئافرەتەیە؟

📜پێغەمبەری خوا️ {ﷺ} فەرمویەتی:

❴شَرُّ نِسائِكُمُ المُتَبَرِّجَاتُ❵

🍀واتـــــە:

❪خراپترین ئافرەتەکانتان ، ئەوانەن جوانی خۆیان دەردەخەن بۆ جگە لە هاوسەری خۆیان❫

صحیح الجامع//3330
..«مَا قِيمَة الحَيَاة
إِنْ لَمْ نَسلُك سَبيلاً يقودنَا إِلَى الجَنَة .

..«بەهایۍ ژیان چییە ئەگەر ڕێگایەڪ نەگرین ڪە بەرەو بەهەشتمان ببات🩶
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یااللە لەوکەسانە بین کە پێمان بوترێت:{ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٖۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُلُودِ}

واتا:  بێترس و هێمنانە بە سڵاو و ڕێزی پەروەردگار و فریشتەكان بچنە ناو بەهەشتەوە، ئەوە ڕۆژى هەتاهەتایی و نەبڕاوەی نیعمەت و خۆشیەكانە. چونكە تازە ئیتر نامرن و بۆ هەمیشە سەقامگیرن لەناو ئەو بەهەشتە.
🌳بڵاوكردنــەوەی سەلام🌳


پێغەمبەری خوا  [ﷺ]  فەرموویەتی:

❪ناچنە بەهەشتەوە تاوەكو ئیمان نەهێنن ، وە ئیمان ناهێنن تاوەكو یەكتریتان خۆش نەوێ ، ئایا شتێكتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن یەكتریتان خۆش بوێت؟ سەلام بڵاو بكەنەوە - سەلام لە یەكتری بكەن❫


📙رواه مسلم 54📙

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📌سەلام كردنیش هەر ئەوە نی یە كە تەنها ئەوەی دەیناسی سەلامی لێبكەی بەڵكو دەبێ سەلام بكەی لەو كەسەی كە دە یناسی و لەو كەسەش كە نایناسی.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
2024/09/21 11:36:53
Back to Top
HTML Embed Code: