Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فەزڵی خوێندنی سوڕەتی الکهف


📌پێغەمبەری خوا{ﷺ }فەرمویەتی:

❴ ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا ❵

{ صحيح الترغيب }
📌مانــای ووشـەکانی قوڕئــــان

ووشــەی  :【مَثۡوࣰى 】

واتــە :   جێگا یان شوێن

🌳خوای گەورە دەفەرموێ :

❴ أَلَیۡسَ فِی جَهَنَّمَ مَثۡوࣰى لِّلۡكَـٰفِرِینَ ❵
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📌فەرمــوودەی ئــەمــڕۆ📌

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی

سێ كەس هەن الله تعالى لە ڕۆژی قیامەت قسەیان لەگەڵ ناكات و پاكیشیان ناكاتەوە و سەیریشیان ناكات و بۆ ئەوانە سزایەكی بە ئێشیان هەیــە :

①پیرێــكی زینــاكــار
②دەسـەڵاتدارێــكی درۆزن
③فەقیــرێــكی خـۆ بــەزلــزان •

❴ رواه مسلم ❵
🌳زەنگــێک🌳   

بچــڕانی سـیلەی ڕەحـم لەتاوانــە گەورەکانـــە
📌مانــای ووشـەکانی قوڕئــــان

ووشــەی  :  ❴ عَتَتْ ❵

واتــە :  یاخیبوون ،سەرپێچی کردن

🌳خوای گەورە دەفەرموێ :

❴ وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِ فَحَاسَبْنَاهَا حِسَابًا شَدِيدًاوَعَذَّبْنَاهَا عَذَابًا نُّكْرًا ❵
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🖌گەوهەری قوڕئان🖌

ئەمڕۆ تۆ نووسەری بۆچاکەکانت ،سبەی خوێـنەری دەبێ ، بۆیـە پێداچوونـەوە بــۆ نووسینی چاکەکانت بکە 

خوای گەورە دەفەرموێت :

❴ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ❵
پێغمبەر ️ ﷺ  هەمیشە نمونەی جوان بووە لەنێو ئوومەت ڕوحمان فیدای بێت

تێرامان و وردبوونەوە لەو حدیثەی باسی کردووە
ئێمە دەڵێین نمونەی خراپەکارێک و چاکەکارێک وەک نمونەی زەویەکەیە

کاتێک چاکەکاریت خۆت مەعصووم کردووە لەگشت تاوانێک و الله تۆی پاراستوە لەتاوان ئیتر سوودت بۆخۆت هەیە بەهەمان شێوە سوودت بۆخەڵکیش هەیە نەهی مەعصیەت لەدەورو بەرت ئەکەیت لەخەمی دەورو بەریشت دایت.


نمونەی دووەم کاتێک چاکەکاریت بەڵام خۆت ناپارێزیت لەتاوان خەڵکی ئاگادار دەکەیتەوە بەڵام خۆت نا بەخۆت داناچیتەوە کەچەندت تاوان هەیە کە چەند جار سەرپێچی فەرمانی اللەت کردووە بەڵام هەمیشە خۆت وادەردەخەیت کەخۆت،چاکەکاریت و خەڵکیش وەک خۆت لێدەکەیت کەئەمە تەنها سوود بەخەڵک دەگەینیت خەڵک ئاگاداردەکەیتەوە دەیان پارێزیت لەئاگری دۆزەخ بەڵام خۆت ناپارێزیت لەو ئاگرە.


نمونەی سێیەم کەسێکی خراپ و سەرپێچی کار کاتێک خراپەیەک دەکەیت بەهەمان شێوە خەڵکیش ڕادەکێشیت بۆئەو خراپیە  ئاگاداربە ڕەنگە بەئاگری خۆت زۆر کەسی تر بسوتێنیت کەبەرەو دۆزەخ ڕاپێچیان بکەیت.


یاڕب لەجۆری یەکەم هەژمارمان بکەیت هەرچەندە تاوانبارین تۆ خوایەکی بەرەحم و بەخشندە و دڵسۆزیت بۆ بەندەکانت یاڕب بەناوی العفوت لێمان خۆشبیت ڕەحمان پێبکەیت وامان لێبکەیت  خۆمان و خەڵکی بۆبەهەشتت بەرین نەک خۆمان و خەڵکی ڕاپێچی دۆزەخ بکەین..
🌳تەفسیــری قوڕئــان 🌳

خوای گەورە دەفەرموێ :

❴ إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ وَيَأۡتِ بِخَلۡقٖ جَدِيدٖ ❵


🖌سوڕەتی فَاطِر ئایــەتی ❪16❫

📌واتــە :ئەی خەڵكینە! گەر خوا بیەوێ‌، لە ناوتان دەبات و، قەوم و گەلانێكی دیكە دێنێ‌، كە بە قسەی دەكەن و تەنها ئەو دەپەرستن.

📙التفســیر المیــسر
🖌گەوهەری قوڕئان🖌

لەگەڵ تەوبەکردن هەموو دەرگاکانی خیر دەکرێنەوە

خوای گەورە دەفەرموێت :

 ❴فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ❵
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم جۆرە دانشتنە نەهی لێکراوە

دانیشتن لە شوێنێک نیوەی خۆر بێت و نیوەی سێبەر!!
بۆچی؟
چوونکە إبن بردة له باوکیەوە ڕەزای خوای لێ بێت دەگێڕێتەوە دەڵێت پێغەمبەری خوا ﷺ :
(نهى أن يقعد الرجل بين الظل و الشمس) صحيح الجامع .
واتە : پێغەمبەری خوا ﷺ نەهی کردووە کە مرۆڤ لە نێوانی خۆر و سێبەردا دابنیشێت (نیوەی لاشەی خۆر لێی بدات و نیوەکەی تر سێبەر)، فەرمووی ئەوە شوێنی دانیشتنی شەیتانە.
بۆیە بزانە دانیشتن لە نێوان سێبەر و هەتاودا مکروە ، وەکو زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت فەرموویانە ،  لە فەرموودەیەکی تری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هاتووە : أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى أَنْ يُجْلَسَ بَيْنَ الضِّحِّ وَالظِّلِّ، وَقَالَ: " مَجْلِسُ الشَّيْطَانِ " رواه الإمام أحمد ، وە  لەڕووی تەندروستیەوە زیانی هەیە والله اعلم….
📌  ئەوانەی شەو نوێژ دەکەن 📌

پێغەمبەری خوا • ﷺ • دەفەرمووێت :

«هەر کەسێك نییەتی • شەو نوێژ • بهێنێت و خەو نەهێڵێت بیکات، هەر کەسێك عادەتی بیت • شەو نوێژ • بکات، بەڵام خەو زۆۆری بۆ بێنێت و بخەوێت ئەوا خوای گەورە پاداشتی نوێژەکەی بۆ دەنووسێت و خەوەکەشی بۆی دەبێتە خێر و چاکە»

❴صحیح النسائي //1784 ❵
2024/09/22 17:36:23
Back to Top
HTML Embed Code: