Telegram Web Link
🌳{60} چرکە🌳

نزیک {10} ڕۆژ ماوە لە مانگی شەوال ئەوەی شەشەڵانی نەگرتووە ،فرستە هێشتا کات ماوە ئەو پاداشتە مەزن وگەورەیە لەدەست مەدە

📌📌📌
📙پرسیار # وەڵام 📙

پرسیار//ئایا خوێندنی قوڕئان لەناو قوڕئانی مۆبایل هەمان پاداشتی خوێندنی قوڕئانی سەر لاپەری هەیە ؟

وەڵام// بەڵێ پاداشتیان وەکو یەکە


ئەگەر بکرێ وبڕەخسێ لەسەر قوڕئانی سەر لاپەر بیخوێنێ باشترە ، بەڵام ئەگەر دەستی نەکەوت یان بۆی نەڕەخسا ئەوە با لەقوڕئانی ناو مۆبایل بیخوێنێ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📙سبەی بەڕۆژو بە دوو پاداشتت دەست دەکەوێ 📙 ☟☟☟

یەکەم //سبەینێ  دوو شەممەیە  سوننەتە بەڕۆژوو بوون .

دووەم// ئێستا لەمانگی (شەووال) داین بۆڕۆژو گرتنی شەشەڵان 

👈کەواتە هەوڵبدە سبەینێ بەڕۆژوو بەو لەدەستى نەدەى
🌳فیقهە بەکورتی🌳


📌زانایان دەڵێن سوێند خواردن لە کاتی توڕەیی دوو حالەتە:

یەکەم: کەسەکە وا تووڕە بووە ئاگای لەخۆ نەماوە، لەم حالەتە هیچی لەسەر نییە و سوێندەکەی دانەمەزراوە.

دووەم: کەسەکە توڕە بووە وەک تۆڕەبوونێکی ئاسایی و ئاگای لەخۆ هەیە، لەم حالەتە سوێند لەسەری حسابە و سوێندەکەی دامەزراوە، ئەگەر پێچەوانەی سوێندەکە بکات دەبێت کەفارەت بدات.

📙📙📙
بۆ هەر ڪارو ڪردوەیەك ڪە ئەنجامۍ دەدەیت پشت بەخوا ببەستە‼️

🔻پشت بەستن بەخوا لەڪارو ڪردوەڪانت لەپێش هەموو شتێڪەیەوە [سعید ڪوڕۍ جبیر] دەفەرمووێت: «پشت بەستن بەخوا نیوەۍ ئیمانە».

🔻وە هەروەها بەڕاستۍ خواۍ پەروەردگار ئەو ڪەسانەۍ خۆشدەوێت ڪە پشتۍ پێ دەبەستن ڪارەڪانیانۍ پێدەسپێرن [إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ]

🔻پشت بەستن بەخوا مەرجۍ ئیمانه خواۍ پەروەردگار دەفەرمووێت: [وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ] 

🔻بەڵام ئەمە ماناۍ ئەوەنییە ڪە تۆ پشتت بەخوا بەست هۆڪارەڪان نەگریتە بەر وابزانیت ڕزقەڪەت دێتە ناو ماڵ ، خوا وایداناوە ڪە تۆ هۆڪار بگریتە بەر ، خوا  بەندەڪانۍ فێر ڪردووە ڪە ڪارێك بەگوێرەۍ هۆڪارەڪانۍ خۆۍ دەبێت ئەو هۆڪارانەۍ ڪە دەتگەیەنێت بە ئەنجامۍ ئیش بەمەرجێك شەڕعۍ بێت خوا دەفەرمووێت: [هُوَ ٱلَّذِی جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ ذَلُولٗا فَٱمۡشُواْ فِی مَنَاكِبِهَا وَكُلُواْ مِن رِّزۡقِهِۦۖ وَإِلَيۡهِ ٱلنُّشُورُ]

🔻وە هەروەها پەیامبەرۍ خواش ️[ﷺ]فەرمانۍ پێ ڪردووین ڪە هۆڪارەڪان بگرینە بەر أنس بن مالك [رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ] قال:قال رجل: یا️ رسول اللّٰه: أعقلها وأتوڪّل ؟! أو أطلقها وأتوڪّل ؟! قال: «اعقلها وتوڪّل».

واتا: پیاوێك وتۍ ئەۍ پەیامبەرۍ خوا وڵاغەڪە یان وشترەڪەم ببەستمەوە بەو ڕەشمەۍ ڪەهەیەتۍ ئینجا پشت بەخوا ببەستم ؟! یان بەڕەڵاۍ بڪەم و ئینجا پشت بەخوا ببەستم ؟! وتۍ: بیبەستەوەو وە پشت بەخواش ببەستە.

🔻ولما سئل الإمام أحمد [رحمە️ اللّٰه] عن هؤلاء الذین یزعمون أنهم متوڪّلة ویقولون: نقعد وأرزاقنا علی️ اللّٰه عزّوجل ؟! فقال رحمە️ اللّٰه: هذا قول رديء ألیس️ اللّٰه قد قال: [يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِیَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ٩۝فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِی ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ٠١۝]

واتا: ڪاتێك پێشەوا أحمد پرسیارۍ لێڪرا [رحمە️ اللّٰه]  لەبارەۍ ئەو ڪەسانەۍ ڪەدەڵێن: ئێمه پشتمان بەخوا بەستووە وە دەیانەوت ئێمه دادەنیشین خوا خۆۍ ڕزقمان دەدات ڕزقمان لەسەر ئەوە ، ئەویش فەرمووۍ: ئەمە وتەیەڪۍ زۆر خراپە ئایا خواۍ نەیفەرمووە: [يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِیَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ٩۝فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِی ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ٠١۝]

ڪاتێك لەم ئایەتەدا خوا فەرمووۍ:
[فَٱنتَشِرُواْ فِی ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ]
واتا: بەسەر زەویدا بگەڕێن و بەدواۍ ڕزقدا بگەڕێن.

🔻وە ابن القیم {رحمە️ اللّٰه} دەفەرمووێت:
هەر ڪەسێك پشت بەخوا نەبەستێت ئیمانۍ نییە.

🔻بۆیە هەمووڪات پشت بەخوا ببەستەو هۆڪارەڪانیش بگرە بەر.
📌پرسیار # وەڵام📌

پرسیار:کەسێک نوێژی عەسری لەبیرکردووە کاتی بانگی مەغریب بیری کەوتەوە، ئایا سەرەتا نوێژی عەسر ئەنجام دەدات؟

وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون تەرتیب واجبە بۆ نوێژەکان، سەرەتا دەبێت نوێژی عەسر ئەنجام بدەیت، پاشان نوێژی مەغریب.
📕 فیقهـــ بەکــورتی 📕


📌زانایان دەلێن خوێندنەوەی قورئان بە خێرای دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم // قورئان بە خێرای دەخوێنێتەوە و ھەندێک پیت نالێت یان حەرەکەکان نالێت یان تێکەڵ دەکات ، ئەمەیان دروست نییە .

حالەتی دووەم // قورئان بە خێرای دەخوێنێتەوە و ھەموو پیتەکان دەلێت و حەرەکەکانی وشە تێکەڵ ناکات ئەمەیان دروستە .

🌳🌳🌳
📌فەزڵ و پاداشتی نوێژە سووننەتەکان📌

①هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت
②هۆکارە بۆ پڕکردنەوەی کەم وکوری نوێژە فەرزەکان
③هۆکارە بۆ سڕینەوەی تاوانەکان
④هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی پلەوپایە
⑤هۆکارە بۆ بەرەکەتی نـــاوماڵ

📙📙📙
#بڵاوکردنەوەی_سڵاو_سەلامکردن

وَعَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: أنَّ رَجُلاً سَأَلَ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم أيُّ الْإِسْلاَمِ خَيْرٌ قَالَ: تُطْعِمُ الطَّعَامَ، وَتَقْرأُ السَّلاَمَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ وَمَنْ لَمْ تَعْرِفْ

‎پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری (خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلىٰ آلِهِ وَسَلَّمَ) ‎چی شتێكی ئیسلام خەیرە واتە (وەک كردەوە) فەرمووی صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلىٰ آلِهِ وَسَلَّمَ: ‎خواردن دان بە هەژاران و سەلام كردن لەو كەسەی كە دەیناسیت وئەوەی کە نایناسیت
عبداللەی_کوڕی_ئیمامی_عومەر (رضي الله عنهما) دوعای دەکرد دەیگوت:
پەروەردگارە ئیمانم لێ نەستێنی هەروەکو چۆن پێت بەخشیوم
.
(ابن أبي شيبة في المصنف)
📙فیقهـــ بـــەکـــورتی 📙

حوکمی بەڕۆژوبوون بەشێوەی جەماعی بۆ نموونە کۆمەڵێ کەس ڕێک بکەون فڵانە ڕۆژ بەڕۆژ دەبن واتە بەئیتیفاق ؟

📌وەڵام //ئەمە لەسووننەت نیە ،بەڵکو بیدعەیە گەر بێتو ڕێک بکەون لەوەی فڵانە ڕۆژ بەجەماعی بەڕۆژو دەبن واتە نابێت بەئیتفاق بێت، بەڵام گەر بێ ئیتیفاق بێت دروستە

🖌🖌🖌
ئیمامی سوفیانی الثوری دەفەرموێت :-

دەست بگرە بەکەم قسـەکردنەوە ، دڵـت نەرمدەبێتەوە ، وە دەست بگرە بـەبێدەنگی بـۆماوەیەکی زۆر تەقوات زیاد دەبێت ، وە زۆر پێداگریت نەبێت لەسـەر دونیا .

📓 حلية الأولياء ( ٨٢ / ٨ )
2024/09/24 23:24:36
Back to Top
HTML Embed Code: