Telegram Web Link
«اللَّهُمَّ أنْتَ رَبِّي، لا إلَهَ إلَّا أنْتَ، خَلَقْتَنِي وأنا عَبْدُكَ، وأنا علَى عَهْدِكَ ووَعْدِكَ ما اسْتَطَعْتُ، أبُوءُ لكَ بنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وأَبُوءُ لكَ بذَنْبِي فاغْفِرْ لِي، فإنَّه لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إلَّا أنْتَ، أعُوذُ بكَ مِن شَرِّ ما صَنَعْتُ» .
*نەفس لاوازە زوو بێزار ئەبێت هەر بۆیە ئەبینین لەدوای نیوەی ڕەمەزان ئەو گەرم و گوڕیەی سەرەتا بەخۆتەوە نابینیت!*
*بە زیرێک، عیبادەی قلبی پشت بەخوای گەورە دیسانەوە گەرم گوڕ ئەبینەوە!*
*((عیبادەتی تەوەکول و ئیستعانە))*

*پشتت بەخوای گەورە ببستە توانای و هێزو تەوفیق هەر خۆی دەیبەشێت*
*انجا زۆر بڵێ (لاحول ولاقوة الا بالله) چونکەتۆ ناتوانیت حاڵەتی بێتاقەتی و بێهێزیت بگۆری بۆ نەشات وهێز بەحەول وقوەتی خوای گەورە نەبێت!*

*ڕەمەزان گەورەترین دیاری خوای گەورەیە ساڵانە بۆ عەبدەکانی قەدری بگرە وبەدڵساردی بەڕێی مەکە! خۆی هەر زوو ئەڕوات خوایش بە ایام معدوات ناوی هێناوە*
گەنم لەسەر چیاکان ڕۆ بکەن
با نەڵێن لە وڵاتی موسوڵمانان
باڵندەڪان برسیانە..

[ئیمامی عومەر(رحمە اللە)]


لە ڪوێی ببینی وا مرۆڤەڪان لە برسان دەمرن و ستەمیان لێ دەکرێ..



😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔
📙پاداشتــە ئاڵتونــیەکان📙

• پێغەمبەری خودا {ﷺ} فەرموویەتی :

هەر کەسێك چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاو بکات ، وە پێش نیوەڕۆ چوار ڕکات بکات ، ماڵێکی بۆ بنیات دەنرێ لە بەهەشتدا .

| صحيح الجامع ( 6340 ) |
پێغەمبەر ‌ﷺ نەهی کردووە لەم کارو کردەوانەی خوارەوە :❤️

1. نەهی کردووە لە نانخواردن به لەشگرانی یەوە چونکە هەژاری بە دوادا دێت .
2 . نەهی کردووە لە میز کردن لە ژێر درەختی بەرداردا یان سەرە ڕێگا .
3 . نەهی کردووە بە نانخواردن بە دەستی چەپ ، هەروەها نەهی کردووە لە سەر تێری نان بخورێت .
4 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی ژنان شوێنی جەنازە بکەون .
5 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی وێنەی ڕۆح لە بەر بکێشرێت چونکە لە قیامەتا داوا لەو کەسە دەکەن ڕۆح بکاتە بەری ئەو ڕۆح لە بەرە کەوا توانایشی نیە .
6 . نەهی کردووە لەوەی هیچ گیانلەبەرو ڕۆح لە بەرێک ئاگری پێوە بنرێ و بسووتێنرێ .
7 . نەهی کردووە لەوەی جنێو بە ئاین بدرێ .
8 . نەهی کردووە لەوەی سەتڵی خۆڵ و خۆڵ لە ناو ماڵ دابنرێ چونکە ئەوە ماڵی شەیتانە .
9 . نەهی کردووە لەوەی ژن لە ماڵ بچێتە دەر بێ ڕازی بوون و مۆڵەت وەرگرتن لە پیاوەکەی ، ئەگەر بێ پرس چووە دەرەوە فریشتەکان نەفرەتی لێ ئەکەن تا ئەگەڕێتەوە .
10 . نەهی کردووە لەوەی ژنان جگە لە پیاوەکانی خۆیان بۆ پیاوانی تر خۆیان بڕازێننەوە .
11 . نەهی کردووە لە غەیبەت کردن و گوێ گرتن لەو کەسەی غەیبەت ئەکا .
12 . نەهی کردووە لەو کەسەی فیتنەیی ئەکاو لەو کەسەیشی کە گوێ ی لێ ئەگرێ .
13 . نەهی کردووە لەوەی لە قاپی ئاڵتوون و زیو خواردن و خواردنەوە بخورێتەوە .
14 . هەروەها نەهی کردووەو خودا لەعنەتی لەو کەسە کردووە مەشرووب دروست ئەکاو لەو کەسەی ئەیفرۆشێ و لەو کەسەی ئەیکڕێ و لەو کەسەیشی کە هەڵی ئەگرێ و لەو کەسەیشی کە ئەیخواتەوە هەرکەس مەشرووب بخواتەوە تا 40 ڕۆژ نوێژی قبوڵ نابێ .
15 . نەهی کردووە لە وەرگرتنی ڕیباو سوودو شایەتیدانی بە زۆرو نوسینی ڕیبا خودا لەعنەتی کردووە لەو کەسەی ڕیبا ئەخواو لە کاتبەکەی و لە وەکیلەکەی و لە شایەتەکانیشی .
16 . نەهی کردووە لە لێدان و پیاکێشان بە دەم و چاوی ئاژەڵاندا .
17 . نەهی کردووە لەوەی پیاو سەیری عەورەتی پیاو بکات ، هەر کەس ئەوە بکات 70 هەزار فریشتە نەفرەتی لێ ئەکەن .
18 . نەهی کردووە لەوەی ئافرەت تەماشای عەورەتی ئافرەت بکات .
19 . نەهی کردووە لەوەی فوو لە خواردن و خواردنەوەی گەرم بکرێت بە مەبەستی سارد کردنەوە یان فووکردن لە شوێنی سوجدە بردن .
20 . نەهی کردووە لەوەی نوێژ بکرێت لە گۆڕستان و سەرە ڕێگەو ناوشیو کەندەڵان و شوێنی ئاژەڵ و سەربانی کەعبە .
21 . نەهی کردووە لە کوشتنی هەنگ .
22 . نەهی کردووە لەوەی جگە لە خوا سوێند بە هیچ شتێکی تر بخورێت .
23 . نەهی کردووە لەوەی لە کاتی ووتارو نوێژی هەینی دا قسە بکرێت هەر کەس قسە بکات نوێژەکەی هەینی قبوڵ نابێت .
24 . نەهی کردووە لەوەی لە کاتی خۆرهەڵهاتن دا نوێژ بکرێت هەتا خۆر بە ئەندازەی کەوانێک بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان هەروەها لە کاتی خۆر ئاوا بوون دا تا تەواو خۆر ئاوا ئەبێت .
25 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی 6 ڕۆژ بە ڕۆژوو بین ئەویش 4 ڕۆژەکەی جەژنی قوربان لە گەڵ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە گەڵ ڕۆژی یوم شک .
26 . نەهی کردووە لەوەی وەک ئاژەڵ بە پاڵکەوتنەوە دەم بخەینە ناو ئاو ئاو بخۆینەوە بەڵکو بە دەست بیخۆینەوە .
27 . نەهی کردووە لەوەی تف و چڵم و بەڵغەم ڕۆ بکەینە ناو بیرو ئاوی خواردنەوەی ئاوی وەستاو .
28 . نەهی کردووە لەوەی شتێک بە کرێ بگرین ئیشی پێ بکەین تا پێش ئەوەی بڕی کرێکەی بۆ دیاری نەکەین .
29 . نەهی کردووە لەوەی ئاڵتوون بە ئاڵتوون بگۆڕینەوە بە زیادە بەڵکو دەبێ تەنها سەر بە سەر بێ .

هەموو ئەمانە ئامۆژگاری جوانن لە لایەن پێغەمبەرەکەمانەوەﷺ بۆمان به جێماوە.
#بەیانی_یادی_جەنگی_بەدری_گەورەیە

کە لەنێوان موسڵمان بە سەرکردایەتی پێغەمبەری الله و کافر و موشریکانی قوڕەیش و هاوپەیمانەکانیان لە عەرەب بە سەرکردایەتی ئەبو جەهل ڕویدا .

ئەم جەنگە لە 17 ی ڕەمەزانی ساڵی دوی کۆچیدا ڕویدا کە هاوکاتە بە 13/3/624 ی زاینی .

ئەم جەنگە بە یەکەمین جەنگی سوپای ئیسلام دادەنرێت و بۆیە پێی دەوترێت بەدر چونکە لە نزیک بیری بەدر کە دەکەوێتە نێوان مەکەو مەدینە ڕویداوە .

سەرەتای جەنگەکە ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی پاش ئەوەی کە موسڵمانەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە مەکە دەرکران و دەست بەسەر مال و سامانیان گیرا لەلایەن قوڕەیشەوە ، پەیامبەری خواش د.خ فەرمانی بە موسڵمانان کرد کە رێگە لە کاروانێکی بازرگانی قورەیش بگرن و دەستی بەسەردا بگرن کە ابو سوفیان سەرپەرشتی دەکرد ، بەڵام ئەبو سفیان ئەم هەواڵەی گەیاندە قوڕەیشیەکانی مەکە ئەوانیش سوپایەکی بەهێزیان نارد بۆ کوشتنی موسڵمانەکان .

لەم شەڕەدا ژمارەی موسڵمانەکان تەنها 317 کەس بوون .
وە ژمارەی کافرەکان زیاتر لە 1000 کەس بوون .

موسڵمانان تەنها 2 ئەسپ و 70 وشتریان پێبوو .
کافرەکان 200 ئەسپ و 700 وشتریان پێ بوو .

#موسڵمانان_14_کەسیان_لێ_شەهید_بوو .

#کافرەکان_70_کوژرا_و_70_دیلیان_هەبوو .

ئەم جەنگە هەروەک الله تعالى لە قورئانی پیرۆزدا بۆی تۆمار کردوین بەسەرکەوتنی موسڵمانان و لوتشکانی کافران کۆتایی هات و بوونە پەند و عیبرەت بۆ مێژوو ، سەرەتای سەرکەوتن و سەربەرزی ئیسلام و موسڵمانان بوو .


وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (123)


🔴وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ🔴

#غەزوەی_بەدری_گەورە
#ڕەمەزان

#خوێنەربن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
|ئەو سێ شتەی کە بە هیچ ئومەتێک نەدراوە جگە لە ئومەتی پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم.|

لە حوذەیفەوە رضی الله عنە دەفەرموێت،  پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت؛ خوای گەورە قەدر و ڕێزێکی زیاتری لێناوین لە ئومەتەکانی تر بە پێدانی سێ شت، وەستانمان لەناو نوێژدا وەک وەستانی مەلائیکەتەکان، خوای گەورە هەموو سەر زەوی کردووە بە شوێنی نوێژکردن بۆ ئوممەتەکەم، و دروستە نوێژی لەسەر بکرێت، ئەو فەزڵەیشی پێداوین کە خۆڵەکەی پاکە و دەتوانین تەیەمومی پێ بکەین ئەگەر ئاو نەبوو.

*أخرجە مسلم| ١١٠١
وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (البقرة (٢): ١٥٥)

   سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌مێك له‌ ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كارو تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن...
الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (البقرة (٢): ١٥٦)

   كه‌ ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه‌ موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه‌ به‌خششی خوایه‌، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان.
↓↓ 👌🏻مــن هـــم خــيـــرُ #الـنــاس👉🏻 ↓↓

🌻 قَالَ رَسُولُ اللَّه( ﷺ) :-

(( خيرُ الأصحابِ عندَ اللهِ خيرُكم لصاحبِه ، و خيرُ الجيرانِ عندَ اللهِ خيرُكم لجارِه ))

👈🏽 صححه الألباني في
📚 صحيح الجامع - رقم: (3270)

------🌼------------🌷-----------🌼----

🌸الـــلــغــــة #الـــكــردیــــة

  ↓↓ 👌🏻کــێ بـــاشـــتـــریــن کــەســـە👉🏻 ↓↓

🌻 ئەفەرمووێ نێردراوی خودا (ﷺ) :-

(( باشترین خەڵکانێك لەلای خودا ئەوانەنن باشن بۆ هاورێکانیان ، وە باشترین دڕاوسێ لەلای خودا ئەوانەن باشن بۆ هاوسێکانیان  ))

👈🏽 صححه الألباني في
📚 صحيح الجامع - رقم: (3270)
عن جریر بن عبداللە البجلي قال : کنا عند رسول اللە -صلی اللە علیە وسلم - لیلة البدر فقال : هل ترون هذا القمر ؟ قلنا : نعم ، قال : هکذا ترون ربکم یوم القیامة لا تضامون في رؤیتە .

واتە : جریر بن عبداللە البجلي دەلێت : ئێمە لەلای پێغەمبەری اللە بوین- صل اللە علیە وسلم-  لە شەوێکی مانگە شەودا ، وتی : ئەو مانگە دەبینن ؟ وتمان بەلێ ، وتی : بەڵنیایی ئاوا پەروەردگاری خۆتان دەبینن لە ڕۆژی دواییدا وەک چۆن ئەو مانگە دەبینن توشی کۆبوونەوە وئازاردانی یەکتر نابن لە کاتی بینیندا .

|متفق علیە|


-لەسونەی امامی عبداللەدا هاتووە لە ئەثەری (٤٧٤) کە پێشەوا وەکیعی کوری جەراح پرسیاری ئەو فەرموودەیەیی لێکرا لەسەر بینین و باسی کرد ئینجا وتی : چاوی جەهمییەکان بەو فەرموودانە تاریك بکەن دوو جار وای وت .
وازبێنن لەدڵشڪاندنی یەڪترئەی چی ئەگەر ئەودڵەی شڪاندوتە اللەخۆشی بووێت
📚دوعاء🤲🏻📚
((اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي))
واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.

بەڵام واللەهی حەقی بەندەیەکت لابێت حەفتا جار بەدەوری کەعبە بسوڕیتەوە گەردنت ئازا نەکات ئەوا خودا لێت خۆش نابێت ئەوە بزانە
#هەقی کێت لایە
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل
2024/09/23 21:30:47
Back to Top
HTML Embed Code: