Telegram Web Link
#سوپاس بۆ تۆ یاالله لەسەر نیعمەتی برایەتی لەسەر بنەمای تەوحید

پێغەمبەر ️ ﷺ  دەفەرمووێت .
{ إنَّ حول العرش منابرَ من نور، عليها قوم لباسُهم نور ووجوههم نور، ليْسوا بأنبِياء ولا شهداء، يغبطهم النبيُّون والشُّهداء}
فقالوا: يا رسول الله، صفْهم لنا، فقال: {هم المتحابّون في الله، والمتجالِسون في الله، والمتزاوِرون في الله}.

لەدەووری عەڕش ـــی  الله مینبەری نور هەیە خەڵڪانێڪی لەسەرە ڪەپێغەمبەر نین وشەهیدنین جل و ڕومەتیان نوری لێ دەبارێ پێغەمبەران وشەهیدەڪان خۆزگەیان پێ دەخوازن
وترا ئەوخەڵڪانە ڪێن ئەی پێغەمبەرصلی الله علیە وسلم
فەرمووی ئەوانەن ڪەلەپێناو الله یەڪتریان خۆشەوێ ولەپێنــاو الله دادەنیشن پێڪەوە و لەپێناو الله سەردانی یەڪتر دەڪەن

أخرجه النَّسائي في سننِه الكبرى، ورجاله ثقات
📌کارەساتــە📌

لەشەو ڕۆژێکدا نەتوانی دوو لاپەر لەقوڕئانی پیرۆز بخوێنی

تاکــەی غەفــەڵــەتی!!!!
ابن ڕەجەبی حەنبەلی ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

هەر شتێڪ ئازار بەنەفس بگەیەنێت لەسەری قورس و گرانبێت ، ئەوا ڪەفارەتێڪه بۆ سڕینەوەی گوناهەڪان

‏قال ابن رجب الحنبلي:

كل ما يؤلم النفوس ويشق عليها؛ فإنها كفارة للذنوب.  ..
رسائل ابن رجب
📌فــەزڵی ڕۆژی هەیـــنی📌

پاداشتی ساڵێك بەڕۆژووبوون وشەونوێژ کـــردن

ئەگــەر حەز دەکەی  لەڕۆژی هەینی  ئەم پاداشتە مـەزنەت دەست کەوێ ئەوە ئەو کارانە ئەنجام بدە ☟☟☟

1//خــۆشۆردن ،2//زوو چوون بۆ مزگەوت،3//وە نزیک بوونەوە لە ئیمام ،4//وە بیدەنگ بوون ، 5//وە بە پێ برۆیت 6 //و سواری سەیارە نەبی

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴هـەر کەسێک خۆی بشوات و خۆشۆردن بخاتە سەر خێزانی،وە زووش دەربچێت بۆ مزگەوت،لە ئیمام و وتار خوێن نزیک بێتەوە،وە بێدەنگ بێت پاشان قسە نەکات،ئەوە بۆ هەموو هەنگاوێکی پاداشتی ساڵێک بەڕۆژوو بوون و شەو نوێژ کردنی هەیە❵

{صحیح الجامع// 6405}
خوای گەورە دەفەرمووێت:

(وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ) البقرة ۲۳۷

چاکەی نێوان یەکتری لەبیر مەکەن...

بەڵام بەداخەوە زۆرینەی مرۆڤی ئێستاچەند چاکەکار بی لەگەڵیان  چەند بۆیان باش و بەوافا بیت یەک هەڵەیان بەرامبەر بکەی دۆستت بن دەبنە دوژمنت!!
پرسیارڪرا لە حەڪیمێک
جوانترین حیڪمەت چییە؟

لە وەڵامدا وتی : ماوەی 70 ساڵە دەخوێنمەوە لەمە جوانترم نەۆزیوەتەوە کە ئەڵێ :

ماندوبوونی عیبادەت دەڕوات
پاداشتەڪەی دەمێنێتەوە
وەلەزەتی تاوانیش دەڕوات
سزاڪەی دەمێنتەوە
وَقَالُوا۟ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِیۤ أَذۡهَبَ عَنَّا ٱلۡحَزَنَۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورࣱ شَكُورٌ ٣٤

وە بەهەشتیان ئەڵێن:
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆشبوو سوپاسگوزاره‌.
🪷🪷🪷🪷🪷🪷🪷🪷🪷🪷🪷🪷
ڕۆژەکەت بە وتنی « الْحَمْدُ لِلّٰه »
دەست پێ بکە و سوپاسگوزاری خوا بە..
هەمیشە و لە هەموو کاتێکدا خودات لە بیر بێت ، دڵنیابە بێ ئومێدت ناکات
ناوی هەندێک لەووشانەی  کەلەسەرپۆشاکەکان  نوسراون بەداخەوە
فضيل کوڕی عیاض دەڵێت :

ئاممان نەکەیت ڕێپیشاندەری خەڵکی بیت بو لای الله تعالی و خوت ڕێگاکە وون بکەیت،،
بەردەوام پەنا بگرە بە الله کە نەبیتە پردێك خەڵکی بپەڕێنیتەوە بو بەهەشت،
پاشــان خوت هەڵدەنە ناو ئـــاگرەوە…

              سیر أعلام النبلاء
2024/09/24 13:28:10
Back to Top
HTML Embed Code: