Telegram Web Link
📌پوختەی ئادابەکانی ڕۆژی هەینی

(❶) خۆشۆردن
(❷) زوو ڕۆیشتن بۆ مزگەوت.
(❸) لەبەرکردنی پۆشاکێکی سپی و جوان.
(❹) نزیک بوونەوە لە وتار خوێن.
(❺) باش گوێگرتن لە هەردوو وتارەکە.
(❻) بێدەنگ بوون لە کاتی وتارەکەدا.
(❼) خوێندنی سورەتی الکهف.
(❽) زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا ❴ﷺ❵
(❾) دوعا لەدوای نوێژی عەسر تا بانگی ئیوارە.
(❿) سیواک کردن،سەرچەورکردن و بۆن خۆشی..
پێغەمبەری خوا{ﷺ }فەرمویەتی:

❴ ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا ❵

{ صحيح الترغيب }
خودایە پیم ببە خشە
دڵیک کە بە رگە بگریت
رۆحیک کە ماندوونە بیت
چونکە ریگە کە م سە خت و 😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔
دەروونـمان پێویستی بـە ڕەمەزان و تەراویـح و پارشێـو و دە شـەوی کۆتاییە ...

اللهم بلغنا رمضان!!
(خودایـە بمانگەیەنە بە ڕەمەزان)
📌ساباتی فیقهە📌

ئه‌بێت ته‌یه‌موم به‌ خۆڵێكى پاك بێت ونابێت پیس بێت -وه‌ك خۆڵێك میزى به‌ر كه‌وتبێت وپاك نه‌بو بێته‌وه‌-، وتۆزیشی هه‌بێت وبنوسێت به‌ ده‌سته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستى كه‌وت، له‌ به‌ر فه‌رمایشتی: ﴿فتيمموا صعيدا طيبا فامسحوا بوجوهكم وأيديكم منه﴾

 [سورة المائدة:6].

«به‌ خۆڵێكى پاكی ڕوی زه‌وی ته‌یه‌موم بكه‌ن وده‌م وچاو وده‌ستانى پێ بسڕن»،

ءئیبن عه‌بباس ئه‌ڵێ: ««الصعِيد» خۆڵى كێڵگه‌یه‌، «الطيب»یش: یانی پاك».

ئه‌گه‌ریش خۆڵی ده‌ست نه‌كه‌وت، ته‌یه‌موم ئه‌كات به‌وه‌ى ده‌ستى ئه‌كه‌وێت له‌ لم وبه‌رد، له‌ به‌ر فه‌رمایشتی: ﴿فاتقوا الله ما استطعتم ﴾
 [سورة التغابن:16]

«به‌ پێى توانا له‌ خوا بترسن وپارێزى لێ بكه‌ن»،

ئه‌وزاعى ئه‌لێت: لم له‌ «صَعيد»ه‌.
📌ئامــۆژگـاری📌

زیکرەکانی بەیانیان وئێواران وخەوتنان دەتپارێزێ لە خراپە وشەڕ وزیان

جگـە لە فـەزڵ وپاداشــتەکـەی
گەنجێتی جەنگێكی گەورەیە لەنێوان حەزەكان و ئـاستی ئـیمانت

قورسە ئـەم جەنگە بەڵام دەستی پێوەبگرە دڵنیابە پاداشتەكەی زۆر گەورەیە ،
📌سابــاتی فیـقهە📌

مووه‌كانی لاشە ده‌بن به‌سێ جۆره‌وه‌:

①جۆری یه‌كه‌م: حه‌رامە لای بدەیت .
②جۆری دووه‌م: شه‌رع داواى كردووه‌ كه‌ لای بده‌یت.
③جۆری سێیه‌م: شه‌رع بێده‌نگ بووه‌ لێى.

جا ئه‌وه‌ى شه‌رع حەرامی کردووە لابدرێت وه‌كو ڕیش بۆ پیاوان برۆ بۆ ئافره‌تان و پیاوان.

وە ئه‌وه‌ى شه‌رع فه‌رمانى كردووه‌، كه‌ لابدرێت وه‌كو مووى بن باڵ و به‌ر و سمێڵ.

ئه‌وه‌ش كه‌ شه‌رع بێده‌نگ بووه‌ لێى ئه‌وه‌ ئاساییە لابدرێت یان بیهێڵیت وەکو موی قاچ و دەست و سنگ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ ویستى بوایه‌ ئه‌وه‌ فه‌رمانى پێده‌كرد به‌ هێشتنه‌وه‌ى، وه‌ ئه‌گه‌ر ویستیشى نه‌بوایه‌ فه‌رمانى ده‌كرد به‌لادانى، له‌به‌رئه‌مه‌ كاتێك بێده‌نگ بووه‌ لێى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌زى مرۆڤ، ئه‌گه‌ر حه‌زبكات ده‌یهێڵێته‌وه‌ ئه‌گه‌ریش حه‌زبكات لاى ده‌بات .
سـبەی دوو شەممە
سووننەتە بەڕۆژو بوون
کاتێــکی کــورت
پاداشتــێکی زۆر
📌ئەو کردەوانەی کە تەرازوو قورس دەکەن لە ڕۆژی قیامەتدا 

یەکەم : ڕەوشت جوانی

پێغەمبەری خوا {ﷺ} دەفەرمووێت : ( إن أثقلَ شيءٍ يُوضَعُ في ميزانِ المؤمنِ يومَ القيامةِ: خُلُقٌ حَسَنٌ).  (صحیح الترمذي)  واتە : قورسترین شت کە بخرێتە تەرازووی بەندەى ئیماندارەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕەوشت جوانییە.

دووەم : تەسبیحات و زیکری خوای گەورە

پێغەمبەری خوا {ﷺ}دەفەرمووێت :
دوو ووشە هەن سووکن لە سەر زمان ، قورسن لە تەرازوودا بۆ ڕۆژی قیامەت ، خۆشەویستن لە لای خوای میهرەبان ، ووتنی سبحان الله و بحمدە ، سبحان الله العظیم . (متفق علیە)

سێیەم : سوپاس کردنی خوای پایە بەرز

پێغەمبەری خوا { ﷺ}  دەفەرموێت : ((الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيـمَانِ ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلأُ الْمِيزَانَ)   ( رواە مسلم)  واتە : خۆ پاكوخاوێن كردنەوە نیوەی ئیمانە ، وە (الْحَمْدُ لِلَّهِ / واتە : سوپاس و ستایش بۆ خوا) تەرازوو پــڕ دەكات .
• سُبْحَانَ اللَّه : پاڪۍ و بێگەردۍ بۆ خوا .
• الْحَمْدُ لِلَّه : سوپاس و ستایش بۆ خوا .
• لا إِلَهَ إِلا اللَّه :  هیچ خوایەڪ نییە تەنها️ اللّٰه نەبێ ڪە پەرستراوە بە حەق .
• اللَّهُ أَكْبَر : خودا گەورەترینە .

الا بذكر الله تطمئن القلوب…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللهـم ٳجعـل آخـر ڪلمنا من الدنیـا
لا الە الآ اللە
أَسْتَغْفِرُ اللّٰه

پەروەردگار داوای لێــخۆشبوونت لێدەکەم
🪷🪷🪷🪷🪷🪷🪷
پێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی :

هەمیشە کۆنترۆلی سێ شتت بکە
یەکەم : زمــان
دووەم : توڕەیی
سێیەم : نەفس ( هەواو ئارەزوو)

🥀
🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀
2024/11/15 09:32:41
Back to Top
HTML Embed Code: