Telegram Web Link
جەریری كوڕی عبدالله و ئەبوهورەیرە ـ خوایان لێ ڕازی بێ ـ

لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی:

((مَنْ لاَ يَرْحَمُ النَّاسَ لاَ يَرْحَمُهُ الله))

ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە.

واتە: هەركەسێك بەزەیی بە مرۆڤەكاندا نەیەتەوە خودای پەروەردگاریش بەزەیی بەودا نایەتەوە.
📌 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 📌

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴ ئەوەی بەباشی دەستنوێژ بگرێت, تاوانەكانی لە جەستەیەوە دەردەچن هەتا لە ژێر نینۆكەكانیەوە دەردەچن ❵

{رواە مسلم}
متمانەت بەخودا ھەبێت وەك ئەو گوڵەی لە لێواری رێگایەك گەشەی کردووە، نە ھیچ کەس چاندوویەتی نە ڕێبوارێکك ئاوی داوە، تەنھا خودا ئاگاداری بووە.
"هاوڕێ ـی نەوەی ئادەم سیانن "

قال أمير المؤمنين علي بن أبي طالب رضي الله عنه : «أخلاء ابن آدم ثلاثة: فخليل يقول: أنا معك حيا وميتا فهو عمله. وخليل يقول: أنا معك حيا فإذا مت خليت سبيلك فهو ماله. وخليل يقول: أنا معك حتى تأتي باب الملك، ثم أخلي عنك فهو وارثه» .

علي کوڕی أبو طالب رضي الله عنە:

فەرموویەتی :«هاوڕێی نەوەی ئادەم سیانن ◾️هاوڕێیەک کەئەڵێت من لەگەڵتم بەزیندووی و مردووی ئەوە کردەوەکانیەتی.

◾️وەهاوڕێیەک ئەڵێت من لەگەڵتم بەزیندووی کەمردی وازت لێ دێنم ئەوە ماڵەکەیەتی .

◾️وەهاوڕێیەک ئەڵێ من لەگەڵتم تا ئەگەڕێیتەوە لای اللە پاشان وازت لێدێنم ئەوە میرات گرەکەیەتی» .

📖الزهد وكيع بن الجراح|٥۳۰|
ئەو پێغەمبەرەی چووە ناو بەهەشت و نەهاتە دەرەوە لێی ...؟

٤٦۷۹۷ ـ داود ـی کوڕی أبي هند ئەگێڕێتەوە لە هەندێ لە هاوەڵەکانییەوە کە فەرموویانە: فریشتەی گیان ڪێشان هاوڕێ و هاوەڵی پێغەمبەر ئیدریس بووە علیە السّـلام ٫ ڕۆژێکیان پێغەمبەر ئیدریس پێی ووت: ئەی فریشتەی گیان کێشان ، ئەویش فەرمووی: بەڵێ ئەی پێغەمبەری اللە ، پێغەمبەر ئیدریس علیە السّـلام فەرمووی گیانم بڪێشە با ببینم و بزانم مردن چۆنە..! ،٫ فریشتەی گیان کێشان تەعەجوبی کرد و فەرمووی سبحان اللە ئەی ئیدریس چۆن شتی وا ئەڵێی ، ئەهلی زەوی و ئاسمان لە مردن و گیان کێشان ڕائەکات کەچی تۆ داوای ئەکەیت پیشانت بەم گیان ڪێشان و مردن چۆنە بەسەر ڕوح و جەستەی خۆتەوە؟! ،٫ پێغەمبەر ئیدریس علیە السّـلام فەرمووی من هەر ئەمەوێ و پێم خۆشە بیبینم ، دواتر زۆر داوای کرد هەتا فریشتەی گیان کێشان فەرمووی: بەڕاستی ئیدریس منیش بەندەیەکم لە ژێر فەرماندام وەک تۆ ، وە ناتوانم سەربەخۆ هیچ شتێ بکەم هەتا ڕەزامەندی اللە تعالۍ ـی لەسەر نەبێت ، فریشتەی گیان کێشان بەرزبوویەوەو ڕۆشتەوە بۆ ئاسمان و بە اللە ـی فەرموو: یا ربی عەبدێکت داوام لێ ئەکات ڕوح کێشان و مردنی پیشان بدەم بەسەر خۆیەوە تا بزانێ چۆنە ؟! ،، اللە تعالی فەرمووی: بڕۆ ڕوحی بڪێشە ، فریشتەی گیان ڪێشان فەرمووی: ئیدریس ئەوە بزانە کە هەموو مەخلوقات لە گیان کێشان ڕائەکات هێندە سامناکە ، فەرمووی قەینا ئەمەوێ بیبینم کاتێ ڕۆحی کێشراو مرد فریشتەی گیان کێشان مایەوەو نەیتوانی هیچ بکات بۆ گێڕانەوەی ڕوحی بۆ ناو لاشەی ، فەرمووی: یا ربی ئەبینیت ئیدریس کەوتە چ حاڵێکەوە ئەو ئێستە گیانی کێشراوە ، اللە تعالی: ڕوحی بۆ گێڕایەوەو فەرمووی با لە ژیان بمێنێتەوە هەرچەندە ئەیەوێ و پێی خۆشە.پاشان پێغەمبەر ئیدریس علیە السّـلام فەرمووی: ملك الموت بمخە بەهەشتەوەو با ناوەوەی ببینم ، ملك الموت فەرمووی: بەڕاستی ئیدریس منیش بەندەیەکم لە ژێر فەرماندام وەک تۆو ناتوانم سەربەخۆ هیچ شتێ بڪەم هەتا ڕەزامەندی اللە تعالۍ ـی لەسەر نەبێت ، پێغەمبەر ئیدریس زۆر داوای ڪرد تا ئەوەی فریشتەی گیان کێشان ووتی یا ربی پێغەمبەرەکەت زۆر داوام لێ ئەکات تا بیخەمە بەهەشتەوەو ناوەوەی ببینێت و منیش پێم ووتووە تەنها عەبدێکم بە بێ وویستی اللە توانای هیچ کارێکم نییە ، اللە تعالی فەرمووی بڕۆ بیخە بەهەشتەوە جا فریشتەی گیان کێشان ئەفەرمووێ اللە تعالی شتانێکی ئەزانی لەسەر ئەم داواکاری و پێداگریەی پێغەمبەر ئیدریس کە من نەمئەزانی و درکم پێی نەئەکرد ، دواتر فریشتەی گیان کێشان لەگەڵی ڕۆشت تا چوویە ناو بەهەشتەوەو لە نیعمەتەکانی ناو بەهەشتی ئەڕوانی و ئەیفەرموو:
ما شاء اللە. پاشان فریشتەی گیان کێشان پێی فەرموو: تەواو بوو ئەبێ بڕۆیتە دەرەوە ئیتر ، پێغەمبەر ئیدریس فەرمووی: نەخێر ناڕۆم اللە خۆی فەرموویەتی:﴿أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ ٭ إِلَّا مَوْتَتَنَا الْأُولَىٰ﴾الصافات بەهەشتیەکان لە ناو خۆیاندا ئەڵێن: ئەرێ ئێمە ئیتر نامرین جگە لە مردنى پێشوومان ٫ وە فەرموویەتی: ﴿وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ﴾الحجر هەرگیز ئەهلی بەهەشت ناهێنرێنە دەرەوە لێى دوای ئەوەی خرانە ناویەوە.فریشتەی گیان کێشان فەرمووی یا رب گوێت لێیە ئیدریس چی ئەڵێ! ٫ اللە فەرمووی: عەبدەکەم ڕاست ئەکات و ئەو زاناتر بوو لە تۆ ، تۆ لە بەهەشت وەرە دەرەوەو وازی لێ بهێنە با ئیدریس لە بەهەشت بمێنێتەوە .هەر بۆیە اللە تعالۍ دەربارەی ئەو پێغەمبەرە بەڕێزە فەرموویەتۍ: ﴿وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا﴾مریم ٥۷، واتە بە پلەو پایەو مەقامێکی زۆر بەرزمان گەیاند ، کە هەندێ لە زانایان ئەفەرموون بەرز کراوەتەوە بۆ ئاسمانی شەشەم و هەنێکیش ئەفەرموون چوارەم ، سەرەڕای بوونی چەندین ڕیوایەتی جیاواز لەسەر چۆنیەتی مردن و شوێنی مردنی.

📖موسوعةالتفسیر المأثور:مجلد
۱٤صـ|۱۳٥|
#تفسیر_المٲثور
🌳گــەوهــەری قوڕئــان🌳

با کردوەکانت تەنها بۆ ڕەزامەنــدی خوا بێت ،نەوەکو بـــۆ خەڵکی ومەدەحی خەڵکی بێـــت

خوای گەورە دەفەرموێ :

❴ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ ❵
📌 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 📌

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴  هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی ( البقرة ) بخوێنێت لە شەودا , ئەوا بەسیەتی❵

{متــــــفق علــــــیە}
ســبەی پێنج شــەممە
سووننەتە بەڕۆژوو بوون
کاتێـــکی کــورت
پــاداشــتێکی زۆر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لاتان سەیر نەبێت  ڪەسانی بەو جۆرە هەن
ڕێڪ تەزوو بەگیانتا دێ ...ماشاءالله  چ موحیبەتیڪی هەیەبەرامبەر ڪەلامەڪەێ خوا
📌 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 📌

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴ ووتــنی سُبْحَانَ اللهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَاللهُ أَكْبَرُ ، تاوانەکان دەوەرێنن وەک چۆن دار گەڵاکانی دەوەرێنیت ❵

  { السلسلة الصحيحة }
ابنُ القيّم (رحمهُ الله) دەفەرمووێت:

هەر کەسێک بمرێت و سەرقاڵی فێربوونی قورئان بووبێت، خودای گەورە لە دوای مردنی بۆی تەواو دەکات!
📌گــەر حــەز دەکـەی  لەڕۆژی هەینی  ئەم پاداشــتە  مەزنە وگەورەت دەست کەوێ ئەوە ئەو کارانە ئەنجام بدە  ☟☟☟

1//خــۆشۆردن ،2//زوو چوون بۆ مزگەوت،3//وە نزیک بوونەوە لە ئیمام ،4//وە بیدەنگ بوون ، 5//وە بە پێ برۆیت 6 //و سواری سەیارە نەبی

📌پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴هـەر کەسێک خۆی بشوات و خۆشۆردن بخاتە سەر خێزانی،وە زووش دەربچێت بۆ مزگەوت،لە ئیمام و وتار خوێن نزیک بێتەوە،وە بێدەنگ بێت پاشان قسە نەکات،ئەوە بۆ هەموو هەنگاوێکی پاداشتی ساڵێک بەڕۆژوو بوون و شەو نوێژ کردنی هەیە❵

{صحیح الجامع// 6405}
2024/09/24 21:28:56
Back to Top
HTML Embed Code: