Telegram Web Link
🗞نوێژی تەوبە چییە چۆن ئەنجا م دەدرێت..؟!!

نوێژی تەوبە ئەو نوێژەیە کە کەسێك ئەنجامی دەدات دوای ئەنجامدانی تاوانێك بە مەبەستی پەشیمانی و داوای لێبووردن لە خوای میهرەبان و گەڕانەوە بۆلای بە ڕاست و درووستی،
📚پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی :
"هەرکەسێك تاوانێکی ئەنجامدا پاشان هەڵسا دەستنوێژێکی گرت و دوو ڕکات نوێژی کرد و داوای لێخۆشبوونی کرد لە پەروەردگاری‌ ئەوە ئیللا خوا لێی خۆش دەبێت..
پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە:(والَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ..).
واتە : ئەوانەش کە تاوان یان گوناهێک ئەنجام دەدەن، یاخود ستەم لە خۆیان دەکەن (دوایی بە خۆیاندا دێنەوەو سزای) خوا دێتەوە یادیان، ئەوسا داوای لێخۆشبوون دەکەن ". ①

_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
① : اسناده حسن
(📗سنن الترمذي - 406) (📗سنن ابی داود - 1521) (📗 سنن ابن ماجە - 1395) (📗 مسند احمد - 56) (📗 صحيح الترغيب و الترهيب - 680).
گەر خودای گەوره....
ئارەزوێکی خستۆتە دڵی تۆ...
دڵنیابە توانای بەدیهێنانی لە تۆدا بینیوە..
[حوکمی پیرۆزبایی کردن لە یادی سەری ساڵ وھاوشێوەکانی]

-----------------------------------------------------

♦️پێشەوا ابن قیم الجوزیة - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرموێت:

وأمّا التَّهْنِئَةُ بِشَعائِرِ الكُفْرِ المُخْتَصَّةِ بِهِ فَحَرامٌ بِالِاتِّفاقِ مِثْلَ أنْ يُهَنِّئَهُمْ بِأعْيادِهِمْ وصَوْمِهِمْ، فَيَقُولَ: عِيدٌ مُبارَكٌ عَلَيْكَ، أوْ تَهْنَأُ بِهَذا العِيدِ، ونَحْوَهُ، فَهَذا إنْ سَلِمَ قائِلُهُ مِنَ الكُفْرِ فَهُوَ مِنَ المُحَرَّماتِ، وهُوَ بِمَنزِلَةِ أنْ يُهَنِّئَهُ بِسُجُودِهِ لِلصَّلِيبِ، بَلْ ذَلِكَ أعْظَمُ إثْمًا عِنْدَ اللَّهِ وأشَدُّ مَقْتًا مِنَ التَّهْنِئَةِ بِشُرْبِ الخَمْرِ وقَتْلِ النَّفْسِ وارْتِكابِ الفَرْجِ الحَرامِ ونَحْوِهِ.

------
واتە: دەربارەی پیرۆزبایی کردن لە داب ونەریتی کوفر ئەوەی تایبەتە پێیانەوە ئەوە حەرامە بەیەک دەنگی وھاوکۆکی زانایان، بۆنمونە: 
پیرۆزباییان لێ بکات لە جەژنەکانیان وڕۆژووەکانیان، وبڵێ:
جەژنێکی خێرداربێت لەسەرتان(عيد مبارك عليكم).
یان بڵێ: دڵخۆش بیت بەو جەژنە، وە ھاوشێوەی ئەو قسانە.
جا ئەوە ئەگەر قسەکەرەکەی پارێزراو بوبێت لەوەی توشی کوفر بوبێت ئەوا ئەوە لە حەرامکراوەکانە، وە لەجێی ئەوەیە کە پیرۆزباییان لێ بکات لە سەجدە بردنیان بۆ سەلیب، بەڵکو ئەوە تاوانەکەی گەورەترە لەلای خودا وقێزەونترە لە پیرۆزبایی کردن لە:
خواردنەی عەرەق، وکوشتنی مرۆڤ، وچوونە لای ئافرەت بەحەرامی، وھاوشێوەکانی.

📕أحكام أهل الذمة ١/‏٤٤١ :ذكر معاملة أهل الذمة عند اللقاء←فصل في تهنئتهم .

-------------------------------------------------
📌 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 📌

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴کەسێک هەیە لە ئێوە نەتوانێت هەموو ڕۆژێک هەزار چاکە بەدەست بهێنێت ؟ پرسیارکارێک لە دانیشتووەکاندا پرسیاری کرد : چۆن یەکێک لە ئێمە هەزار چاکە بەدەست دەهێنێت ؟ فەرمووی : سەد جار (سُبحَانَ اللهِ) بکات ئەوا هەزار چاکەی بۆ دەنوسرێت یان هەزار تاوانی لێ دەبێتەوە❵

[ صحـيح مسـلم : (2698) ]
| لە سوننەتەوەیە سەیرکردنی پەنجەی شایەتومان لەکاتی تەحیاتدا |

• پێغەمبەری خودا (ﷺ) کاتێك دانیشتبا بۆ خوێندنی تەحیات ، لەپی دەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا ، وە بە پەنجەی شایەتومانی ئاماژەی دەکرد و چاوی لەسەر پەنجەی شایەتومانی لانەدەدا .

| صحيح النسائي للألباني ( ١٢٤٧ ) |
عبدالله کوڕی ئیمام ئەحمەد رحمهما الله بە باوکی ووت ئامۆژگاریم کە پێی ووت:

إنْوِ الخير فإنك لا تزال بخير ما نويت الخير.

نیەتی خێر و چاکەت هەبێت،تۆ هەر لە خێردایت تاوەکو ئەو کاتەی نیەتت چاک بێت.

[الآداب الشریعة] 📚
📌 پاداشــتە ئاڵتونیــەکان 📌

• پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴ ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە. ❵

{صحیح الترمذي (2910) }
نوێژی چێشتەنگاو لەبیر مەکەن
📌بەیـــــانی پێنج شەممەیـــە سووننەتە بەڕۆژوبوون
  
ڕۆژ کورتـــــــە وفرستـــــــە

👈یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ

❴صحیــح مسلم❵
📌 پاداشتــێکی بێ وێـــنه 📌

گــەر حەز دەکەی  لەڕۆژی هەینی  ئەم پاداشتە زۆرەت دەست کەوێ ئەوە ئەو کارانە ئەنجام بدە ☟☟☟

1//خــۆشۆردن ،2//زوو چوون بۆ مزگەوت،3//وە نزیک بوونەوە لە ئیمام ،4//وە بیدەنگ بوون ، 5//وە بە پێ برۆیت 6 //و سواری سەیارە نەبی

🌳پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

❴ هـەر کەسێک خۆی بشوات و خۆشۆردن بخاتە سەر خێزانی،وە زووش دەربچێت بۆ مزگەوت،لە ئیمام و وتار خوێن نزیک بێتەوە،وە بێدەنگ بێت پاشان قسە نەکات،ئەوە بۆ هەموو هەنگاوێکی پاداشتی ساڵێک بەڕۆژوو بوون و شەو نوێژ کردنی هەیە ❵

{صحیح الجامع( 6405)}
پێغەمبەر ﷺْ فەرموویەتی:
بـەڕاستی لــە بـاشترین ڕۆژەکانی ئـێـوە ڕۆژی هــەیـنـیە، لــەو ڕۆژەدا ئــادەم عـلـیـە الـسـلام دروســت کـــراوە وە لــــەو ڕۆژەشـــدا فــــوو ئــەکــرێــت بە کەڕەنادا، وە هەر لەو ڕۆژەشدا دەنـگە بـەرزەکە دێت، بۆیە زۆر صــەڵاوات لــەســەر مــن بــدەن چــونــکــە صـەڵاواتـەکـانـتـانـم نــیــشــان ئــەدرێــت

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
📌پاداشتـە ئاڵتونــیەکان 📌

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویەتی :

❴ هەرکەسێک بە بەردەوامی چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاو بکات، وە چوار ڕکات نوێژی سوننەتی پێش نیوەڕۆ بکات ماڵێکی بۆ دروست دەکرێت لە بەهەشتدا ❵

【صحيح الجامع (6340)】
2024/09/25 03:18:09
Back to Top
HTML Embed Code: