Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"دەڵێن: لەسەردەمی پێغەمبەر سولەیماندا، پیاوێک لەجلوبەرگی زاهیدان و عابیداندا لە چۆلەکەیەک دەدات و باڵی دەشکێنێت.
چۆلەکە شکات دەکات و داوای تۆڵە دەکات، سولەیمانیش پێی دەڵێت: بۆچی حەزەرت نەکرد و ڕات نەکرد؟ ئەویش دەڵێت: قوربان! کە بینیم پۆشاکی عابیدان و زاهیدانی لەبەردایە، وتم: ئەمە سەلامەتەو زیانمان پێناگەیەنێت، بۆیە بێخەمبووم.
سولەیمان دەڵێت: حەق بەتۆیە، کابرا بێنن تا باڵی بشکێنینەوە.
چۆلەکە تانە دەدات لە بڕیارەکەو دەڵێت: نەخێر گەورەم بەو حوکمە ڕازی نیم، چونکە هەر باڵی چاکبوویەوە دیسانەوە جێی مەترسییە بۆ هەمووان.
تکایە لەبری ئەوە بڕیار بدەن جلەکانی داکەنێ و جارێکی تر نەیپۆشێ، بەوە هەموومان سەلامەت دەبین لەدەستی و بە سەرو سیمای ناخەڵەتێین جارێکی تر!

دەبێ لەمڕۆدا چەنێکمان شیاوی ئەوەبین سیمای دینداری و پۆشاکی وەعزمان پێ فڕێ بدەن؟!

تێبینی: ئەکرێ چیرۆکەکە بنەمایەکی نەبێ، بەڵام مانایەکی جوان و بەرزی لەخۆ گرتووە."
2024/09/25 09:19:52
Back to Top
HTML Embed Code: