Telegram Web Link
📌فەزڵی دوعاکردن وپاڕانەوە

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

بەڕاستی خوای باڵادەست بە بەزەیی و بەخشندەیە و شەرم دەکات کاتێك بەندەکەی دەستی بۆ بەرز بکاتەوە و هیچ چاکەیەکی بۆ تێنەکات .

📙صحيح الجامع ( 1768 )
🔰پرسیار # ووەڵام  🔰

📌پرسیار //کەسێک هات بۆ نوێژى هەینی بەڵام ئیمام لە تەحییاتدا بوو ئایا ئەم کەسە چی بکات؟

🌳وەڵام//ئەگەر كەسێك لە ڕۆژى هەینى دا هاتە ژورەوە و ئیمام لە تەحیاتدا بوو ئەوا نوێژی هەینی لەدەست چووە و دەچێتە ناو نوێژەوە و نوێژی نیوەڕۆ دەكات.

📙الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

👈(واتە بە نیەتى [4 ]ڕکات نوێژى نیوەڕۆ داخلى نوێژەکە دەبێت و کە ئیمام سەلامى دایەوە ئەم هەڵدەسێتەوە[ 4] ڕکات نوێژى نیوەڕۆ دەکات ، بەڵام ئەگەر گەشت بە ڕکوعى ڕکاتى دووەم ئەوا نوێژى جومعەى لەسەر کەوتوە و هەر بە نیەتى جومعە داخڵى نوێژەکە دەبێت)
2024/09/21 13:52:29
Back to Top
HTML Embed Code: