Telegram Web Link
🌳 پەیامبەری خودا [ﷺ] فەرموویەتی: 
خودای گەورە فەرموویەتی:

❴أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ الشِّرْكِ، مَنْ عَمِلَ عَمَلًا أَشْرَكَ فِيهِ مَعِي غَيْرِي تَرَكْتُهُ وَشِرْكَهُ❵

📘رواه مسلم 📘

📌واتــــــە: ❪من بێ پێویستم لەوەی ھاوبەشم بۆ بڕیار بدرێت، ھەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وھاوبەشم بۆ بڕیار بدات تێیدا؛ ئەوا واز دەھێنم لەخۆی وکردەوەکەی، لێی وەرناگرم، بەڵکو لێی دەگەڕێم بۆ ئەو شتەی کردوویەتی بە ھاوبەشم❫
📌فەزڵی دوعاکردن وپاڕانەوە

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی :

بەڕاستی خوای باڵادەست بە بەزەیی و بەخشندەیە و شەرم دەکات کاتێك بەندەکەی دەستی بۆ بەرز بکاتەوە و هیچ چاکەیەکی بۆ تێنەکات .

📙صحيح الجامع ( 1768 )
🔰پرسیار # ووەڵام  🔰

📌پرسیار //کەسێک هات بۆ نوێژى هەینی بەڵام ئیمام لە تەحییاتدا بوو ئایا ئەم کەسە چی بکات؟

🌳وەڵام//ئەگەر كەسێك لە ڕۆژى هەینى دا هاتە ژورەوە و ئیمام لە تەحیاتدا بوو ئەوا نوێژی هەینی لەدەست چووە و دەچێتە ناو نوێژەوە و نوێژی نیوەڕۆ دەكات.

📙الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

👈(واتە بە نیەتى [4 ]ڕکات نوێژى نیوەڕۆ داخلى نوێژەکە دەبێت و کە ئیمام سەلامى دایەوە ئەم هەڵدەسێتەوە[ 4] ڕکات نوێژى نیوەڕۆ دەکات ، بەڵام ئەگەر گەشت بە ڕکوعى ڕکاتى دووەم ئەوا نوێژى جومعەى لەسەر کەوتوە و هەر بە نیەتى جومعە داخڵى نوێژەکە دەبێت)
🌳یاد خستــنەوە🌳

بەیـــــانی دوو شەممەیە
و سونــــــەتە بەڕۆژو بـــوون
👈یەك بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ

❴ صحیــح مسلم ❵
2024/09/23 07:32:01
Back to Top
HTML Embed Code: