Telegram Web Link
📌قوڕئــان وزانیــاری 📌

خوای گەورە دەفەرموێ :

❴ أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ ❵

🌳ووشەی  ❴ بَعْلًا ❵ لەو ئایەتە بەواتای 【بت】دێت
ابن عباس (ڕەزای خوای گەورەی لێبێت )
ڕۆژێک بەسەر خەلکیدا دێت تەنیا خەمی تێرکردنی ورگیان دەبێت ، وە دینەکەشیان ئەوە دەبێت که نەفس و هەوای پێی خۆشە.
مەبەستەکەی : لەو سەردەمە خەلک گوێ بەوەنادا دینەکەی پارێزراوە یاخود نا ، ئەسلەن بەلایەوە مەوزوع نیە بەڵکو خەمی گەورەی ئەوە دەبێت چۆن زۆرترین پارە کۆدەکاتەوه چۆن بگات بە جوانترین خانوو و سەیارەو مۆبایل و کەونتەرو قەنەفە...هتد وە هەروەها دینداریش دەکا بەڵام دینداریەکەی بەحەزو هەوای خۆی دەکا نەک بەوەی شەرع داوای لێکردووە ، واتە گەر شەرع تێکگیر بوو لەگەل نەفس و هەواکەی ئیدی شەرع قیمەتی نامینێ و حسابی لۆناکا ، سەیری ئافرەتێک بکه کە حجاب ناکا و برۆی خۆی دەکا تێدەگەی لە قسەکەی ابن عباس ، سەیری پیاوێک کە دەڵێ ژن میراتی لۆچیه !! تێدەگەی چۆن دین بۆتە هەوای مرۆڤەکان نەک قسەکەی خوای گەورە.
📌مانــای ووشـەکانی قوڕئــــان

ووشــەی     ❴ یَجۡحَدُ ❵

واتــە :   نکۆڵی کردن

🌳خوای گەورە دەفەرموێ :

【وَمَا یَجۡحَدُ بِـَٔایَـٰتِنَاۤ إِلَّا كُلُّ خَتَّارࣲ كَفُورࣲ
🖌ئایــا نوێــژەکەم قبــووڵە ؟

📌پرسیار // نوێژم کرد بەبێ قامەت کردن ئایا نوێژەکەم دروستە ؟

وەڵام //بەڵێ دروستە

📌پرسیار // نوێژم کرد دوعای دەستپێکیم نەخوێند واتە [الدعاء الاستفتاح] ئایا نوێژەکەم دروستە ؟

وەڵام //بەڵێ دروستە

📌پرسیار // نوێژم کرد بەڵام دوای سوڕەتی فاتیحە سوڕەتێکی دیکەم نەخوێند ئایا نوێژەکەم دروستە ؟

وەڵام//بەڵێ دروستە

📌پرسیار // نوێژم کرد لەبیرم چوو  لەڕکوعدا بڵێم (سبحان ربي العظیم)  ئایا نوێژەکەم دروستە ؟

وەڵام //بەڵێ دروستە

📌پرسیار// نوێژم کرد لەبیرم چوو بڵێم (سمع الله لمن حمدە) ئایا نوێژەکەم دروستە ؟

وەڵام//بەڵێ دروستە


📌پرسیار // نوێژم کرد لەبیرم چوو لەسوجدەدا بڵێم [سبحان ربي الاعلی] ئایا نوێژەکەم دروستە

وەڵام //بەڵێ دروستە

📌پرسیار // نوێژم کرد دوعای نێوان هەردوو سوجدەکەم لەبیر چوو بیخوێنم ئایا نوێژەکەم دروستە ؟

وەڵام//بەڵێ دروستە

📌پرسیار // نوێژم کرد بەڵام سەلامی دەووهەمم نەداوە ئایا نوێژەکەم دروستە ؟

وەڵام//بەڵێ دروستە


📙تێبیــــنی//

وەڵامــەکان وەڵامـــی جمهـــوری زانــایـــانـــە
فەزڵۍ ڕۆژووۍ عاشوراء :

ڕۆژووی دەیەم ڕۆژی مانگی مُحَرَّم بگرن ، چونکە دەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی ساڵی پێش خۆی.☟

🔹عَنْ ٲَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ النَبِيُّ ﷺ : { ... وَصِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللەِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ. }
📚رواه مسلم | ❪۲۷٤٦❫ وٲبو داود | ❪٢٤٢٥❫ وٲحمد | ❪٢٢٥٣٧❫

➟رسول الله ﷺ فەرموویەتی: ” وە بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عاشوراء ئومێد ئەکەم کە الله ﷻ بیکاتە کەفارەتی تاوانی ساڵی پێش خۆی. “
مەبەست لێی تاوانی بچوکە ، وە ئومێدی پێغەمبەر ﷺ بۆ تحقيق ـە نەك وەك ئومێدی کەسێکی ئاسایی.

◉ئایا تەنها ڕۆژی ⑩ـم بەڕۆژووبین یاخود ⑨ ـیەمیشی لەگەڵ بگرین؟

❶-دەتوانیت تەنها ڕۆژی عاشورا ، ⑩ مُحَرَّم ،  بەڕۆژووبیت. چونکە أجر ـەکە لەو ڕۆژەدایە هەروەك لە حديث ـەکەی سەرەوەدا هاتووە.
❷-باش وایە هەردوو ڕۆژەکه بەڕۆژووبیت ، واتە ڕۆژی ⑨ لەگەڵ ڕۆژی ⑩ تاوەکو مخالفة ـی يهود بکرێت ، چونکە ئەوان بەڕۆژوو ئەبن تیایدا ، بەپێی بەڵگەی ئەم حديث ـە:

✹کاتێك پێغەمبەر ﷺ ڕۆژووی عاشورای گرت فەرمانیکرد بە ئێمەش کە بیگرین ، ووتیان: ئەوە ڕۆژێکە کە يهود ـو نصرى بە گەورەی دەزانن ، پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: «ئەگەر ساڵی داهاتوو هاتەوە ، ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبین» ساڵی داهاتوو نەهاتە پێش پێغەمبەر ﷺ وەفاتی کرد.
📚رواه مسلم | ❪۲٦٦٦❫ وٲبو داود | ❪۲٤٤٥❫

◉هۆکاری بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژەدا چییە؟

◈هۆکارەکەی شوکرانەی الله ﷻ ـە کە هەردووك پێغەمبەر موسى عليه السلام و بنو ٳسرائيل ـی ڕزگارکرد لە ستەمی فیرعەون. كەواتە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ڕافیزە ـوە ، ئەمما ئەوەی ئەوان ئەو ڕۆژە بە گەورە ڕادەگرن هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئیمامی حسين رضي الله عنه لەو ڕۆژەدا شەهیدکراوە ، گەرنا ئەسڵی ڕۆژەکە ڕزگاربوونی پێغەمبەر موسى ـیە عليه السلام لە فیرعەون بەپێی بەڵگەی ئەم حديث ـە:

✹کاتێك پێغەمبەر ﷺ کۆچیکرد ـو هاتە نێو مەدینە ، بینی کە يهود بەڕۆژوون لە ڕۆژی عاشورا ، فەرمووی: ئەوە چییە؟ ووتیان: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە الله ﷻ موسى ـی سەرخست بەسەر فیرعەوندا ، وە ئێمە بەڕۆژووین تێیدا و سوپاسی الله ـی لەسەر دەکەین. ئیتر پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:«ئێمە لەپێشترین بە موسى هەتا ئێوە.» فەرمانی پێکردین بەڕۆژوو بین.
📚رواه البخارﻱ | ❪۳۹٤۳❫ ومسلم | ❪۲٦٥٦❫ وٲبو داود | ❪۲٤٤٤❫ وٲحمد | ❪۳۱٦٤❫ والدارمي | ❪۱۷۸٥❫

✿ئەم ڕۆژی عاشورایە هێندە گەورەیە و أجر ـی زۆرە تەنانەت قوڕەیش بەو کوفر و شیرکەیانەوە بەڕۆژووبوون تێیدا ، وە لەبەر گەورەیی و فضل ـەکەی پێغەمبەر ﷺ فەڕزیکردبوو لەسەر ئیماندارەکان کە بەڕۆژوو بن تێیدا. بەڵام کاتێك کە ڕەمەزان فەڕزکرا لەسەر ئیمانداران ، ئەوە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەر کەسێك دەیەوێت ، ئەوا با ڕۆژووی عاشورا بگرێت ، هەر کەسێکیش نایەوێت ، ئەوا نەیگرێت.☟

🔹عَنْ عُرْوَةَ ، أَنَّ عَائِشَةَ رَضِيَ اللەُ عَنْھَا أَخْبَرَتْهُ أَنَّ قُرَيْشًا كَانَتْ تَصُومُ عَاشُورَاءَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ ، ثُمَّ أَمَرَ رَسُولُ اللەِ ﷺ بِصِيَامِهِ حَتَّى فُرِضَ رَمَضَانُ ، فَقَالَ رَسُولُ اللەِﷺ: «مَنْ شَاءَ فَلْيَصُمْهُ ، وَمَنْ شَاءَ فَلْيُفْطِرْهُ».
📚رواە البخارﻱ | ❪١٨٩٣❫ ومسلم | ❪٢٦٤١❫ والدارمي | ❪۱۷۸٩❫

🔹عَنْ نَافِعٍ ، أَنَّ عَبْدَ اللەَ بْنَ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا حَدَّثَهُ ، أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللەِ ﷺ يَقُولُ فِي يَوْمِ عَاشُورَاءَ: «إِنَّ هَذَا يَوْمٌ كَانَ يَصُومُهُ أَهْلُ الْجَاهِلِيَّةِ ، فَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يَصُومَهُ فَلْيَصُمْهُ ، وَمَنْ أَحَبَّ أَنْ يَتْرُكَهُ فَلْيَتْرُكَهُ».
📚رواه مسلم | ❪٢٦٤٥❫ والدارمي | ❪۱۷۸٨❫

✹تابعي بەڕێز ، أسود بن زيد النخعي ، دەڵێت: ” کەسم نەبینیوە زیاتر لە علي بن أبي طالب و أبو موسى الأشعري فەرمان بكەن و ھانی خەڵكی بدەن دەربارەی ڕۆژووی عاشوراء. “
📚مسند الطيالسي | ❪١٣٠٨❫

✹صحابة ـی بەڕێز ، عكرمة ، دەڵێت: ” ئەو ڕۆژەی کە الله ﷻ تەوبەی لە ئادەم قەبوڵکرد ، ڕۆژی عاشوراء بوو. “
📚مصنف عبد الرزاق | ❪٧٨٥٢❫

#فائدة
#منقول_بتصرف
ئاگاداری: سبەی و دوو سبەی هەلێکی زێرینن لەدەستی مەدە ، رۆژی سێشەممە رۆژی عاشوڕایە کە دەکاتە بەرواری ٢٠٢٤/٧/١٦ ئەگەر تێیدا بەڕۆژوو بیت ئەوا دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانە بچوکەکانی ساڵی ڕابردوو
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی ئەگەر بمێنم بۆ ساڵی داهاتوو ئەوا نۆیەمیش ئەگرم واتا نۆی موحەڕەم لەگەڵ دەیەم کە دەکاتە (دووشەممە و سێشەممە) بەڵام قەدەری خوا وابوو و وەفاتی کرد .
دووشەممە و سێشەممە بەرۆژوو بە ئەگەر هەر نەتوانی ئەوا سێشەممە لەدەست نەدەی و کەسانی تریش ئاگادار بکەرەوە با ئەجرت بگات ( إِنَّ الدَّالَّ عَلَى الْخَيْرِ كَفَاعِلِهِ )
...................................................................
قَــالَ رَسُــولُ الـلَّـهِ ﷺ { صِـيَـامُ يَـوْمِ عَـاشُـورَاءَ أَحْـتـَسِـبُ عَـلَـى اللَّهِ أَنْ يُـكَـفِّـرَ الـسَّـنَـةَ الَّـتِـي قَـبْلَـهُ }
________
واتـا : پــێــغــەمــبــەری خــودا ﷺ فــەرمــوویــەتــی
{ بەڕۆژوو بـونـی ڕۆژی عاشوڕا ئـومـێـدم وایـە بـە خـوا کـە بـبـێـت بـە کـەفـارەتـی سـاڵـی ڕابـردوو }
ئـیـمـامـی ≼ مـوسـلـیـم ≽ ریـوایـەتی کـردووە « ١١٦٢ »📗.
--------------------------------------------------------------------
قَــالَ رَسُــولُ الـلَّـهِ ﷺ{لَئِنْ بَقِيتُ إِلَى قَابِلٍ ؛ لَأَصُومَنَّ التَّاسِعَ}
_________
واتـا : پــێــغــەمــبــەری خــودا ﷺ فــەرمــوویــەتــی
{ ئەگەر بمێنم بۆ ساڵی داهاتوو نۆیەمیش بەڕۆژوو ئەبم }
ئـیـمـامـی ≼ مـوسـلـیـم ≽ ریـوایـەتی کـردووە « ١١٣٤ »📗.
📌بەیـــــانی بەڕۆژو بــە

🌳دوو پاداشتی هەیە هەم  دوو شەممەیە وە هەم {9} ی موحەڕەمە

👈یەك ڕۆژ بەڕۆژوبـون حەفتا ساڵ دورت دەخاتــەوە لە ئــاگری دۆزەخ

📙 صحیــح مسلم📙
🌳 قوڕئـان وزانیــاری 🌳

📌جیاوازی چیە لەنێوان  ❴الْعَامُ❵ و ❴ السَّنَةُ ❵

خوای گەورە دەفەرموێ :

【ثُمَّ یَأۡتِی مِنۢ بَعۡدِ ذَ ٰ⁠لِكَ عَامࣱ فِیهِ یُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِیهِ یَعۡصِرُونَ 】

🖌❴الْعَامُ❵  :  واتە ساڵانی خۆشی و نیعمەت

خوای گەورە دەفەرموێ :

【تَزۡرَعُونَ سَبۡعَ سِنِینَ】

🖌❴ السَّنَةُ ❵ : واتە ساڵانی سەخت ودژواری


🔰وە لە ئایەتێکی دیکەدا خوای گەورە دەفەرموێ :

❪ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا ❫
خالیدی ڪوڕی وەلید ئەو ڪاتانەی قورئانەڪەی دەگرت بەدەستیەوە دەگریا دەیگوت {“جیهاد” ئێمەی لە تۆ دوورخستەوە}
‌‏چەن عوزرێڪی جوانە...!!?
‌‏بەڵام ئێستا 📲{جیهاز” واتا ئامێرەڪان ئێمەی لەتۆ دوورخستۆتەوە}
ته نها دوورخستنەوەزۆربەی خووی پێوەگردووە تاڕادەیەکی زۆر موزمینیش بوونە عیبادەتەکانی تریشی لەدەست داوە.وەک نوێژوصیلەی رەحم وهاوکاری دایک وباوک ونزیکەکانی...

بگرە وای لێهاتووە تەنهادەست و پەنجەکان دەنووسن وقسەدەکەن  .

(لاحول ولاقوةإلاباللە)

وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً  .

📖 اقْرَؤُوا القُرْآنَ فإنَّه يَأْتي يَومَ القِيامَةِ شَفِيعًا لأَصْحابِهِ .

واته(قورئان بخوێننەوە،بێگومان لەڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت بۆخاوەن وهەواڵەکەی دەکات)
جيهاز وهيج كه س فريامان ناكه وێت له قيامه ت.
قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه: وجدنا خير عيشنا الصبر.

[كتاب التعازي للمدائني (١٣٦)]

عمری کوڕی  الخطاب رضي الله عنە دەڵێت : باشترین ڕێگای ژیانمان دۆزیوەتەوە کە صەبر و خۆڕاگریە
ئاساییە لەکارتی قوتابخانە بکەوی
بەڵام کارەساتە لەکارتی قیامەت بکەوی
📌بەیـــــانی بەڕۆژو بــە

🌳دوو پاداشتی هەیە هەم  پێنج شەممەیە وە هەم مانگی موحەڕەمە

👈یەك ڕۆژ بەڕۆژوبـون حەفتا ساڵ دورت دەخاتــەوە لە ئــاگری دۆزەخ

📙 صحیــح مسلم📙
ژیان پرسیاری لە مردن کرد
بۆچی مرۆڤەکان منیان خۆش دەوێ وڕقیان لەتۆیە..؟

مردن وتی تۆدرۆیەکی جوانی  ومنیش ڕاستی یە یەکی بەئازارم...
2024/09/22 11:45:28
Back to Top
HTML Embed Code: