Telegram Web Link
سەیرکردنی شوێنی سوجدە لە کاتی نوێژدا

- یقول الحافظ ابن رجب -رحمه الله-:
«وأكثر العلماء على أنه يستحب للمصلي أن ينظر إلى موضع سجوده، منهم: سليمان بن يسار والثَّوري والحسن بن حي والشَّافعي وأحمد وإسحاق وأبو ثور».

- پێشەوا ئیبنو ڕەجەب - ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەفەرمووێت:
«زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن كە سوننەتە نوێژخوێن سەیری شوێنی سوجدەی بكات، لەوانە: سولەيمانی كوڕی يەسار و ثەوری و حەسەنی کوڕی حەیی و شافیعی و ئەحمەد و ئیسحاق و ئەبو ثەوڕ»

📖فتح الباري شرح صحيح البخاري لابن
قەت لەژیانتدا واز لەم زکرە مەهێنە...


پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فەرمویەتی: هەر کەس دوای نوێژەکان

33 جار بڵێ (سُبْحَانَ الله)
33 جار بڵێ (الحَمدُللە)
33 جار بڵێ (اللەُ ٲَکبَر) ئەوە بووە (99)

جارێکیش بڵێ: (لا إلَهَ إلاَّ اللَّه وَحْدهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ المُلْكُ وَ لَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَی كُلِّ شيءٍ قَدِيرٌ )

ئەوا خوای گەورە له هەموو گوناهەکانی خۆشدەبێت ئەگەر هێندەی کەفی دەریاش بێت.

(صحيح مسلم 597)

تێبینی / مەبەست پێی تاوانە بچوکەکانە نەک گەورەکان .
سوننەتەکانی رۆژی هەینی
١- - زوو هاتن بۆ مزگەوت.
٢- خۆشتن (كە سوننەتێكى موئەكەدەیەو هەندێ‌ لە زانایان پێ‌ یان وایە واجبە) وە خۆ بۆن خۆش كردن و سەر چەور كردن بە زەیت.
٣- پۆشینى پۆشاكى نوێ‌.
٤- نزیك بوونەوە لە ئیمام.
٥- خوێندنى سوڕەتى  (الكهف) .
٦- زۆر صڵاوات دان لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) تیایدا
پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات"
📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ
🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❖-محمد بن واسع رحمە اللە تعالۍ لە ڪاتۍ سەرەمەرگدا دەیفەرموو :- براڪانۍ من ئێوە دەزانن من بۆ ڪوێ دەبەن ؟! سوێند بە اللە
یان بۆ ئاگر یان بۆ لێبوردنۍ اللە تعالۍ یە

| ٳبن ٳبي دنیا في المختضیرن : ۱۷٤ |
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
پاداشــتە ئاڵتونیــەکان

پێغەمبەری خوا {ﷺ} فەرموویەتی:

هەر کەسێك پێی خۆشە تەمەنی درێژ بێت و ڕزق و ڕۆزی زیاد بێت ، ئەوا با چاکەکار بێت لەگەڵ دایك و باوکی وە پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت

{صحيح الترغيب //2488 }
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خوای پەروەردگار بەرەكەتی خستووەتە پارشێو و پێوانەكردنەوە

وە لە (عبد الله)ی كوڕی (الحرث)ەوە دەگێڕنەوە لە پیاوێك لە هاوەڵانی پێغەمبەرەوە  فەرمووی : خەریكی پارشێو كردن بووم پێغەمبەر  هاتە ژوورەوە و پێ‌ی فەرمووم :  " إنَّها بَرَكَةٌ أعْطَاكُم اللهُ إيَّاهَا فَلا تَدَعُوه " أخرجه النسائي : ( 4 / 145 ) ، و أحمد : ( 5 / 270 ) ، وسنده صحيح .
واتە : ئەم پارشێوە بەرەكەتە خوا پێی بەخشیون ، نەكەن لە دەستی بدەن .بەرەكەتی پاشێوكردنیش ئاشكرایە ، چونكە شوێن كەوتنی سوننەتە ، بە هێزكەریشە بۆ بە ڕۆژوو بوون لەبەر سووكی ڕۆژووەكە لەسەر ڕۆژووان ، هەروەها ئەنجام دانی پێچەوانەی كاری ئوممەتە خاوەن پەڕتوكەكانە ( أهل الكتاب ) ە ، چونكە ئەوان پارشێو ناكەن.
«اللَّهُمَّ أنْتَ رَبِّي، لا إلَهَ إلَّا أنْتَ، خَلَقْتَنِي وأنا عَبْدُكَ، وأنا علَى عَهْدِكَ ووَعْدِكَ ما اسْتَطَعْتُ، أبُوءُ لكَ بنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وأَبُوءُ لكَ بذَنْبِي فاغْفِرْ لِي، فإنَّه لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إلَّا أنْتَ، أعُوذُ بكَ مِن شَرِّ ما صَنَعْتُ» .
*نەفس لاوازە زوو بێزار ئەبێت هەر بۆیە ئەبینین لەدوای نیوەی ڕەمەزان ئەو گەرم و گوڕیەی سەرەتا بەخۆتەوە نابینیت!*
*بە زیرێک، عیبادەی قلبی پشت بەخوای گەورە دیسانەوە گەرم گوڕ ئەبینەوە!*
*((عیبادەتی تەوەکول و ئیستعانە))*

*پشتت بەخوای گەورە ببستە توانای و هێزو تەوفیق هەر خۆی دەیبەشێت*
*انجا زۆر بڵێ (لاحول ولاقوة الا بالله) چونکەتۆ ناتوانیت حاڵەتی بێتاقەتی و بێهێزیت بگۆری بۆ نەشات وهێز بەحەول وقوەتی خوای گەورە نەبێت!*

*ڕەمەزان گەورەترین دیاری خوای گەورەیە ساڵانە بۆ عەبدەکانی قەدری بگرە وبەدڵساردی بەڕێی مەکە! خۆی هەر زوو ئەڕوات خوایش بە ایام معدوات ناوی هێناوە*
گەنم لەسەر چیاکان ڕۆ بکەن
با نەڵێن لە وڵاتی موسوڵمانان
باڵندەڪان برسیانە..

[ئیمامی عومەر(رحمە اللە)]


لە ڪوێی ببینی وا مرۆڤەڪان لە برسان دەمرن و ستەمیان لێ دەکرێ..



😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔😔
📙پاداشتــە ئاڵتونــیەکان📙

• پێغەمبەری خودا {ﷺ} فەرموویەتی :

هەر کەسێك چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاو بکات ، وە پێش نیوەڕۆ چوار ڕکات بکات ، ماڵێکی بۆ بنیات دەنرێ لە بەهەشتدا .

| صحيح الجامع ( 6340 ) |
پێغەمبەر ‌ﷺ نەهی کردووە لەم کارو کردەوانەی خوارەوە :❤️

1. نەهی کردووە لە نانخواردن به لەشگرانی یەوە چونکە هەژاری بە دوادا دێت .
2 . نەهی کردووە لە میز کردن لە ژێر درەختی بەرداردا یان سەرە ڕێگا .
3 . نەهی کردووە بە نانخواردن بە دەستی چەپ ، هەروەها نەهی کردووە لە سەر تێری نان بخورێت .
4 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی ژنان شوێنی جەنازە بکەون .
5 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی وێنەی ڕۆح لە بەر بکێشرێت چونکە لە قیامەتا داوا لەو کەسە دەکەن ڕۆح بکاتە بەری ئەو ڕۆح لە بەرە کەوا توانایشی نیە .
6 . نەهی کردووە لەوەی هیچ گیانلەبەرو ڕۆح لە بەرێک ئاگری پێوە بنرێ و بسووتێنرێ .
7 . نەهی کردووە لەوەی جنێو بە ئاین بدرێ .
8 . نەهی کردووە لەوەی سەتڵی خۆڵ و خۆڵ لە ناو ماڵ دابنرێ چونکە ئەوە ماڵی شەیتانە .
9 . نەهی کردووە لەوەی ژن لە ماڵ بچێتە دەر بێ ڕازی بوون و مۆڵەت وەرگرتن لە پیاوەکەی ، ئەگەر بێ پرس چووە دەرەوە فریشتەکان نەفرەتی لێ ئەکەن تا ئەگەڕێتەوە .
10 . نەهی کردووە لەوەی ژنان جگە لە پیاوەکانی خۆیان بۆ پیاوانی تر خۆیان بڕازێننەوە .
11 . نەهی کردووە لە غەیبەت کردن و گوێ گرتن لەو کەسەی غەیبەت ئەکا .
12 . نەهی کردووە لەو کەسەی فیتنەیی ئەکاو لەو کەسەیشی کە گوێ ی لێ ئەگرێ .
13 . نەهی کردووە لەوەی لە قاپی ئاڵتوون و زیو خواردن و خواردنەوە بخورێتەوە .
14 . هەروەها نەهی کردووەو خودا لەعنەتی لەو کەسە کردووە مەشرووب دروست ئەکاو لەو کەسەی ئەیفرۆشێ و لەو کەسەی ئەیکڕێ و لەو کەسەیشی کە هەڵی ئەگرێ و لەو کەسەیشی کە ئەیخواتەوە هەرکەس مەشرووب بخواتەوە تا 40 ڕۆژ نوێژی قبوڵ نابێ .
15 . نەهی کردووە لە وەرگرتنی ڕیباو سوودو شایەتیدانی بە زۆرو نوسینی ڕیبا خودا لەعنەتی کردووە لەو کەسەی ڕیبا ئەخواو لە کاتبەکەی و لە وەکیلەکەی و لە شایەتەکانیشی .
16 . نەهی کردووە لە لێدان و پیاکێشان بە دەم و چاوی ئاژەڵاندا .
17 . نەهی کردووە لەوەی پیاو سەیری عەورەتی پیاو بکات ، هەر کەس ئەوە بکات 70 هەزار فریشتە نەفرەتی لێ ئەکەن .
18 . نەهی کردووە لەوەی ئافرەت تەماشای عەورەتی ئافرەت بکات .
19 . نەهی کردووە لەوەی فوو لە خواردن و خواردنەوەی گەرم بکرێت بە مەبەستی سارد کردنەوە یان فووکردن لە شوێنی سوجدە بردن .
20 . نەهی کردووە لەوەی نوێژ بکرێت لە گۆڕستان و سەرە ڕێگەو ناوشیو کەندەڵان و شوێنی ئاژەڵ و سەربانی کەعبە .
21 . نەهی کردووە لە کوشتنی هەنگ .
22 . نەهی کردووە لەوەی جگە لە خوا سوێند بە هیچ شتێکی تر بخورێت .
23 . نەهی کردووە لەوەی لە کاتی ووتارو نوێژی هەینی دا قسە بکرێت هەر کەس قسە بکات نوێژەکەی هەینی قبوڵ نابێت .
24 . نەهی کردووە لەوەی لە کاتی خۆرهەڵهاتن دا نوێژ بکرێت هەتا خۆر بە ئەندازەی کەوانێک بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان هەروەها لە کاتی خۆر ئاوا بوون دا تا تەواو خۆر ئاوا ئەبێت .
25 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی 6 ڕۆژ بە ڕۆژوو بین ئەویش 4 ڕۆژەکەی جەژنی قوربان لە گەڵ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە گەڵ ڕۆژی یوم شک .
26 . نەهی کردووە لەوەی وەک ئاژەڵ بە پاڵکەوتنەوە دەم بخەینە ناو ئاو ئاو بخۆینەوە بەڵکو بە دەست بیخۆینەوە .
27 . نەهی کردووە لەوەی تف و چڵم و بەڵغەم ڕۆ بکەینە ناو بیرو ئاوی خواردنەوەی ئاوی وەستاو .
28 . نەهی کردووە لەوەی شتێک بە کرێ بگرین ئیشی پێ بکەین تا پێش ئەوەی بڕی کرێکەی بۆ دیاری نەکەین .
29 . نەهی کردووە لەوەی ئاڵتوون بە ئاڵتوون بگۆڕینەوە بە زیادە بەڵکو دەبێ تەنها سەر بە سەر بێ .

هەموو ئەمانە ئامۆژگاری جوانن لە لایەن پێغەمبەرەکەمانەوەﷺ بۆمان به جێماوە.
2024/09/25 15:17:06
Back to Top
HTML Embed Code: