Telegram Web Link
هەر تەمێ لە سەر کێوێ ساکنە
ئەوە تەم نییە، هەناسەی منە
دنیا لە سەر تۆ لە من دوژمنە
@Kurdinus
#فۆلکلۆر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گیانە تا کەی دانیشم، نازیلێ تا کەی لەلات بم؟
گیانە ئازیز چەند خۆشە، باوانم بە باڵات شاد بم
@Kurdinus
ئەو کەسانەی واتای ناحەز لە شتە جوانەکاندا دەدۆزنەوە، گەندەڵن.

«وێنەی دۆریان گڕەی - ئۆسکار وایڵد»

__

Those who find ugly meanings in beautiful things are corrupt.

«The Picture of Dorian Gray - Oscar wilde»

@Kurdinus
گوڵ بە شادی دادەچێنم، خاری غەم دەڕوێتەوە...
@Kurdinus
«حەریق»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەر دەتەوێ
خوێنی دەماری شیعرم بیت
داستانێک بیت بێکۆتایی
گەر دەتەوێ
خۆشەویستیت بە دوایدا نێت
ماچی ساردی ماڵاوایی:
بەڵێن بدە
ئاسمانم بیت
بەڵێن بدە
هەناسەم بیت، سێبەرم بیت، بارانم بیت
تاکوو منیش شانۆی کۆنم جێ بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ بدەم
دوو باڵی پڕ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم
@Kurdinus
«پەشێو»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەڵێ کیووت، بڵێ خوێن‌شیرین
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێش ئەوەی بێمە بەردەمت
کام بیری جوان خورپەدارە
کام دێڕ هەڵبەست زۆر بەکارە
شانەی دەکەم وەک پەرچەمت
لە ماوەی چاوقووچانێکدا
هەزار و یەک خەونی شیرین
دەمکەن بە مەم، دەتکەن بە زین

لە خەیاڵما
پاییز بەهاری لێ دەتکێ
درەختی ڕووت
گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ
بەڵام سەد ئاخ، ئەی دەروون‌پاک
کاتێ بانگم دەکەی بە «کاک»
کاک وەکوو مار
بەرەو گوێچکەم گینگڵ دەدا
کە دێمە گۆ
خۆی لە زمانم لوول دەدا
هێدی هێدی
قووتم دەدا
کفنی زەردی نائومێدی

من لە دڵتام
لە دەروونتام
لە گلێنەی چاوی ڕوونتام
شەرم مەکە،
بە ناوی ڕووت،
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بین
تا کەی لەناو ئاگرا بین؟

نە تۆ خوشکەی، نە من کاکم
خۆشەویستی دەروون‌پاکم
@Kurdinus
«پەشێو»
چۆن سیزیف زیاتر ئازار بدەین؟

لە ئەفسانە کۆنەکاندا هاتووە خوداکان بۆ ئەوەی سیزیف (Sisyphus) سزا بدەن، ناچاریان کرد هەتاهەتایە بەردێک لە هەورازێک بباتە سەر، بەڵام بەردەکە لە ڕێگەدا تلۆر بێتەوە خوارەوە و دووبارە بە هەمان دەستوور، دیسان سیزیفی چارەڕەش پاڵی پێوە بنێ و بەم جۆرە تاهەتایە.

بەڵام کردەوەیەکی لەمە ئازاردەرتر، ئەستەمتر و ناخۆشتر دەکرێ ئەمە بێ سیزیف ناچار بکەی بە دایک و باوکانی کورد بڵێ منداڵەکانیان بە زمانی دیکە پەروردە نەکەن، ناوی کوردییان لێ بنێن و فێری زمانی دایکی خۆیان بکەن.
بێگومان سیزیف پاش چەند ڕۆژ دەپاڕێتەوە کە بیگەڕێننەوە سەر هەمان سزای بردنە سەر و تلۆربوونەوەی بێکۆتای بەردەکە. چون بەڕاستی تێگەیاندنی هەندێ لەمانە، لە بردنەسەری بەردێکی چەندسەد کیلۆیی ئەستەمترە!
@Kurdinus
Tîpî Zankoy Silêmanî (Yaran Le Cergim)
@Kurdinus (694)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 694) تیپی زانکۆی سلێمانی (کۆن).
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵانێ ئاوپڕژێن دەکەم
یار دێ و دەڕوا تۆز نەیگرێ
@Kurdinus
مرۆڤ ناتوانێ پێوەندیی بە گەلانی دیکەوە نەبێ، یا هیچ کوێ نەچێ و هیچ کەس نەناسێ.
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، ئەمانە نابنە هۆی ئەوەی لەپێناو ناسین و تێگەیاندن و پێوەندی بە گەلانی دیکەوە، زمان و فەرهەنگی خۆمان بفەوتێنین.
بەتایبەت ئێمە، هەموومان بە هۆی خوێندنگە و زانکۆ و شوێنی کار و هات‌وچۆ و سەفەر و بۆ پیاوان دەورەی سەربازی و...، هەندێ هاوڕێ و ناسیاومان لە زمانەکانی دیکە هەیە. جا ئەگەر بڕیار بێ بۆ تێگەیاندنی ئەوان، هەموومان بە زمانی دیکە بابەتەکانمان بنووسین، کەوایە کێ دەمێنێ بە زمانی دایک بنووسێ؟ ئەی خۆ هەرکەس لانیکەم یەک دوو ناسیاوی ناکوردی هەیە، ئاخۆ دەبێ لەبەر ئەوان، زمانی خۆمان وەلا بنێین؟! واتە ئەگەر پێچەوانەکەی بووایە و ئێوە زمانی ئەوانتان نەزانیبایە، ئەوان لەبەر ئێوە کوردییان دەنووسی؟!!!
پرسیارێکی دیکە: تۆ لە ١٠ هاوڕێت، ڕەنگە ٣ی کورد نەبن. ئێستا، ئەمە کە تۆ لەبەر ٣ کەس، ٧ کەس لە زمانی خۆیان بێبەش بکەی، لە کام لۆژیک و عەقڵییەتێکدا پاساوی هەیە؟!
لەڕاستیدا ئەمە ئەرک نییە ئەوان تێ بگەیێنین. وەک چۆن کاتێک دەچییە شارێکی دیکە و ناچاری تۆ ڕێگەیەک بدۆزییەوە بۆ پێوەندی، هەرکەسیش پێوەندیی بە تۆوەیە، ئەرکێتی بە جۆرێک لێت تێ بگا، یا ئەگەر لێت تێ ناگا، ئەوەندەی دەرک هەبێ کە چاوەڕوان نەبێ تۆ لەبەر ئەو، دەست لە زمانی باب‌وباپیران، زمانی دایک و دایەگەورەت هەڵگری.
دەکرێ ئەو شتانەی زۆر هەست دەکەی گرینگن، «سەرەتا بە کوردی» و پاشان بە زمانێکی دیکەش بینووسی کە تێ بگەن، ئەوانی دیکەش بەس بە کوردی.
ئەگەر هەموومان ئەم بیانوویە بێنینەوە کە هاوڕێی ناکوردمان هەیە، کەواتە چارەنووسی زمانی دایک دەبێتە چی؟!!

با زمانی دایک بپارێزین و پێی بنووسین و پێی بدوێین.
@Kurdinus
بە شەو تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
@Kurdinus
«هێمن»
کە ویستت دڵی جوانێک ڕابگری
دەبێ بۆی بژیی، نابێ بۆی بمری
@Kurdinus
«هێمن»
غەرق‌بوونی هەموو کەس هەر لە نێو ئاوە، بەڵام بۆ من
بە عەکسی قاعیدەی عالەم، هەوا ماسی دەخنکێنێ
@Kurdinus
«دڵدار»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶 عەلائەدین باباشەهابی
چاوت ڕەشە دڵدار، ئەمن قوربانت بم
ماڵت لە کوێدایە، شەوێ میوانت بم
ئەی خودا، ئەی مەزهەری مێهر و وەفا
ئەی خودا، ئەی ئایەتی عیشق و سەفا
ئاورێک بخە دڵی ئەو دڵبەرە
با بسووتێ عاشقی سەوداسەرە
چاوت ڕەشە دڵدار، ئەمن قوربانت بم
ماڵت لە کوێدایە، شەوێ میوانت بم
@Kurdinus
تکایە با لەو فرۆشگە و دووکان و شوێنە خزمەتگوزارییانە کەل‌وپەل بکڕین یا مامەڵەیان لەگەڵ بکەین کە تابلۆ و کارت و ڕاگەیاندن و نووسراوەی شوێنەکانیان بە کوردییه. هەروەها کاتی مامەڵە، ئاماژەش بکەین و پێیان بڵێین کە هۆکاری ئەوەی ئەوانمان هەڵبژاردووە، کەڵک‌وەرگرتنیانە لە زمانی دایک.
بەم جۆرە هەم پێزانی ئەم هەوڵەی ئەوانین، هەم ئەم دیاردە جوانە زیاتر پەرە دەستێنێ و کەسانێکی زیاتر کەڵک لە زمانی دایک وەردەگرن بۆ شوێنەکانیان.
دڵ و دینم بێیەم، خاڵد بسێنم
چەپێ قەمزە لە چەو کاڵد بسێنم
لە یەک دۊریم، توام بامە نزیکد
وەتم ماڵێگ لە لاێ ماڵد بسێنم
@Kurdinus
«بانان»
هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم
نەماوە ئاشنا، بۆ کوێ نەزەر کەم؟
@Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
Rewşan (Diçim)
@Kurdinus (695)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 695) بە دەنگی ڕەوشان.
@Kurdinus
2024/06/26 11:49:46
Back to Top
HTML Embed Code: