Telegram Web Link
بۆ خۆشەویستی

بەبایەخترین هەستەکان، نەگۆڕترین و سەقامگیرترینەکانن. زۆر شەیدایی و گڕوتین و جۆش و شێتی هەیە، هەڵچوونێکه و وەک لەپڕ سەری هەڵداوە، دەکرێ لە لەناکاویش بنیشێتەوە. تەنانەت چون نالۆژیکی و تەنیا لایەنی هەستەکیی بووە، دەکرێ بووبێتە هۆی ڕەنج و ئازار، چ بۆ یار و چ دڵدار. ئەی خۆ لەوانەشە ببێتە ڕق، چون ئەم شێوە ویستنە خۆخوازانەیە و لە گرەو هەبووندایە و تەنیا کاتێک لایەنەکەیان خۆش دەوێ، که بۆ ئەوان و لە سەر خواستی ئەوان بێ.
پێوەری خۆش‌ویستن، گرینگی‌دان، سەرنج‌پێدان، لێ‌تێگەیشتن، متمانە، دڵنیایی و سووربوون بۆ دانی چێژ و خۆشییە، نەک ئازار و ڕەنج. هەبوونه لە هەرکوێ و هەرکات و هەرچەندەی مەحبووب دەیەوێ و تەنانەت نەبوونه هەرکات مەحبووب به نەبوونت ئاسوودەتر بێ، یا ئاسۆی داهاتوویەکی ڕوونتری لە بەر چاو بێ. ئەمە خۆشەویستییەکی تیكەڵ به لۆژیکە - نیوە هەستەکی و نیوە لۆژیکی - و دژوارە کاڵ ببێتەوە. که هەی، چێژ و جوانی و خۆشییە، کە نیی، بیرەوەریی جوانه، ئەزموون و ڕابردوویەکی بەنرخە لە مێشک و ناخدا. نەگۆڕە، چ مەحبووب بیهەوێ و چ نەیهەوێ. دەروەستی بەدی‌هاتنی ئاواتەکان نییە، چون ناکرێ تەنیا کاتێک کەسێکمان خۆش بوێ که تاهەتایە لە تەنیشت ئێمه بێ.
دەکرێ لە مانگێک پێوەندیدا چ نەبینی جگه لە جوانی و چێژ و هەستی خۆش، دەشکرێ له تەمەنێک پێکەوەژیاندا هەر ڕەنج ببینی و ئازار و ئاڵۆزی. کەواتە بایەخی پێوەندییەکان، به ماوەیان نییە. هەوڵ بدەین چێژ له ساتەکان بەرین و به بیری داهاتوو تێکی نەدەین. وردەوردە بەرەو پێشەوە، هەرمان بوو باشتر، نەبوو، لانیکەم ڕێز و خۆشەویستیمان تاهەتایی و هەرمان بێ، گەر ئەمە بۆ پێوەندییەکەش ناگونجێ.
جوانی، شادی، دڵنیایی، متمانە و سەرنج بدەن به یەکتر. ئەمەش ڕاستەوخۆ، وەک کێشە و لێک‌تێنەگەیشتنەکانیش ڕاستەوخۆ دەبێ لابدەن، نەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و به پەناوپەسیودا.
@Kurdinus
کوردینووس 🌻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎼 ناسر ڕەزازی
هاوار ئەی هاوار ئازیز ڕۆژێ نەتبینم
شەو هەتا بەیان هاوار خەونت دەبینم
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاوەڕێتم
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم دەگەڕێیتەوە

گەر یەک یەكیش سنوورەکان
مینڕێژ بکەن
بە گوللە و تیر
دنیاش دابێژدابێژ بکەن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەری‌بەیانیدا
بەرەو ئاسۆ
لە دوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم
تۆ دەبیتە باڵدارێکی ئەفسانەیی و
بەیانییەک دێیتەوە لام

دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم دەگەڕێیتەوە
بۆیە ئەگەر
بست‌بەبستی ئاسمانیشت لێ بتەنن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەری‌بەیانیدا
پەنجەرەکان دەکەمەوە
وا هەست دەکەم
کە تۆ وەكوو توولەنەمام
بەیانییەک
لە بەر پەنجەرەکەم دەڕوێی
بە دیواردا هەڵدەگەڕێی
دێیتەوە لام...
@Kurdinus
«پەشێو - مۆسکۆ - ساڵی 1976»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بارانە - کەماڵ محەممەد 🌧️
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەنگۆ یار پەیدا نابێ، پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ غونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
چ بکەم دڵ گرتوویەتی، بە کەس تەوەللا نابێ
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعری جیهان - بۆ دڵبەرە شەرمنەکەی (To His Coy Mistress)
ئەندروو مارڤێڵ - وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
@Kurdinus
گوڵ بە شادی دادەچێنم، خاری غەم دەڕوێتەوە...
@Kurdinus
«حەریق»
حـەنـایی کـردووە پـەنجــەی بـە خـوێـنـاوی دڵـی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم
@Kurdinus
«نالی»
لەوەتی عومری خۆمە
قەت جوانی وام نەدیوە
دەتوانم سوێندت بۆ بخۆم
لەگەڵ بەفرێ باریوە
#فۆلکلۆر
@Kurdinus
Ciwan Haco (Hey dilberê)
@Kurdinus (684)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 684) بە دەنگی جوان حاجۆ (ڕێمیکس).
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎼 یەدوڵڵا محەممەدی
هەستە لە خەوێ، شیرین گیان
بزانە چیم دەوێ، شیرین گیان
لەو دەم‌ولێوەت، شیرین گیان
دوو ماچم دەوێ، شیرین گیان
@Kurdinus
ئەتۆم دەوێ
ئەتۆ بە دەردم ئاشنای...
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎼 نەجمەدین غوڵامی
لای لای دڵم لای، لە باخی سینە
ئارام بنیشە، شادی بوینە
@Kurdinus
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانە بڵێ چی؟
@Kurdinus
@Kurdinus (1).jpg
1.6 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
@Kurdinus
@Kurdinus (2).jpg
1.8 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
@Kurdinus
@Kurdinus (3).jpg
3.6 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
@Kurdinus
@Kurdinus (4).jpg
2.5 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
@Kurdinus
@Kurdinus (5).jpg
1.4 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٥).
@Kurdinus
@Kurdinus (6).jpg
1.7 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٦).
@Kurdinus
2024/09/30 20:36:24
Back to Top
HTML Embed Code: