This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێندە هۆگری دەنگت بووم، چرپەی کەس ناچێ بە گوێما
ئەو ساتانەی پێکەوە بووین، ناسڕێتەوە لە بەر چاوما
➿ @Kurdinus

نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من
ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من
بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادیی مەلانی دا
لە ناو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من
لە گوڵزاری ورینگەی بلبلی سەرمەست و شەیدا دێ
بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من
لە سەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ
ئەگەرچی تێ گەیشتم چاوەکەم، خاوە خەیاڵی من
ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟
ئەرێ پیرۆزەکەی خۆشفەڕ هەتا کەی نایە ماڵی من؟
گوتت: بۆت دێمە جێژوانێ؛ هەزار سوێندت بە شاڵم خوارد
لە ئاهی ئاشقانەی من بترسە، نەک لە شاڵی من
کە ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییە لەم شارە وێرانە؟
کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من
ئەگەر دەیزانی مانای خۆشەویستی ئەم کچە کوردە
بە سەد یاقووت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسکی ئاڵی من
ڕەش و تار و درێژ و پڕ لە ئازار و خەم و دەردە
بەڵێ شەوگاری دووری بوو سەراسەر ژینی تاڵی من
➿ @Kurdinus
«هێمن»

بەو بایەی دەژیم دێت لە لای تۆوە...
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus
زمانی ئاماژە - Sign Language
ئەمەش زمانێکە!
بیر بکەوە بە هەر هۆکارێکی بێ، فێری زمانی ئاماژە بوویی. ئێستا، کە چوویەوە ماڵەوە، لەگەڵ بنەماڵە، یا لە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت، یا کەسانی دیکەی هاوزمانت، بە زمانی ئاماژە دەدوێی، چونکە دەیزانی؟ یا بۆ نموونە، لە نێو قسەکردنی کوردیدا، لەپڕ بە دەست و پەلت، چەند وشەیەک بە زمانی ئاماژە دەڵێی؟!!!
ئەی بۆ کاتێک زمانێکی دیکە دەزانی، لەگەڵ هاوزمان و هاووڵاتیانت بە زمانی دەرەکی دەدوێی و دەنووسی؟!!! یا بۆ هەتا دوو وشەی زمانێکی دیکە فێر بووی، خێرا بە گژ زمانی خۆتیاندا دەکەی و لە نێو قسەکردن یا نووسینتدا، ئەو وشە نامۆ و سەیروسەمەرە و ناتەرزانە بە کار دەهێنێ؟
هەر تۆزێک بیرکردنەوە تکایە، تۆزێک. ساویلکەترین کەسیش ئەم دەقەی سەرێ ببینێ، هەست بە بێواتابوونی ئەم کارە دەکا و بۆی ڕوون دەبێتەوە چەندە بێهوودەیە!

ئەگەر نووسین بە زمانی دایک دواکەوتوویی و تەعەسوب بێ، خەڵکی ژاپۆن و بەریتانیا و ئەمریکا و فەڕەنسا و ئاڵمان و ئیسپانیا و پورتوگال و ڕووسیا و هۆلەند و نۆروێژ و دەنماڕک و... دواکەوتوو و موتەعەسیبن، تەنیا تۆی کورد پێشکەوتوو و ڕوونبیر و ئاگای، کە زمانی خۆت فڕێ دەدەی و بە کاری ناهێنی، یا بە سەقەتی بە کاری دێنی.
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus
ئەم هێنانی وشە دەرەکییە نالەبار و زەق و نابەجێیانە، هەندێ جار تەنانەت بۆ خودی کەسەکانیش کێشەسازە و کارەکەیان ڕاست نایە.
بۆ نموونە لە ژێر پۆستی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، خاتوونێک نووسیبووی «بۆ کەس پاسۆخگوو نییە؟»
پەرژینێکی بە گوڵ بێ، دوور لە ڕووتان؛ بەڵام قوربان وەڵامی پرسیارەکەی تۆ لە خودی خۆیدایە. ئەخر کێ دەیەوێ پاسۆخ«گوو» بێ؟ تەنانەت کابرا بیهەوێ وەڵامیش بداتەوە، کاتێک دەبینێ دەبێ پاسۆخ«گوو» بێ، پاسۆخگوو نابێ!
قاتیی وشەیە لە کوردیدا، کە چوویەتە دەستەی پاسۆخگوو؟
کوردی ببێژە چاوەکەم! کوردی بنووسە ئازیزم!
➿ @Kurdinus
بۆ نموونە لە ژێر پۆستی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، خاتوونێک نووسیبووی «بۆ کەس پاسۆخگوو نییە؟»
پەرژینێکی بە گوڵ بێ، دوور لە ڕووتان؛ بەڵام قوربان وەڵامی پرسیارەکەی تۆ لە خودی خۆیدایە. ئەخر کێ دەیەوێ پاسۆخ«گوو» بێ؟ تەنانەت کابرا بیهەوێ وەڵامیش بداتەوە، کاتێک دەبینێ دەبێ پاسۆخ«گوو» بێ، پاسۆخگوو نابێ!
قاتیی وشەیە لە کوردیدا، کە چوویەتە دەستەی پاسۆخگوو؟
کوردی ببێژە چاوەکەم! کوردی بنووسە ئازیزم!
➿ @Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە دووری لێم بە یادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم
بە ناڵەی دڵ خەوی شیرین لە چاوی مانگەشەو دەزڕم