This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەهارە و کوردەواری خەمڕەوێنە
کەژ و لاپاڵ و نواڵە دڵڕفێنە
بە سروە گوڵ هەموو خەمڵیوە ئەمڕۆ
بەهاری من، ئەتۆش چاوان هەڵێنە
➿ @Kurdinus
«هاوار»
کەژ و لاپاڵ و نواڵە دڵڕفێنە
بە سروە گوڵ هەموو خەمڵیوە ئەمڕۆ
بەهاری من، ئەتۆش چاوان هەڵێنە
➿ @Kurdinus
«هاوار»
دیوتە چیا هەرەس بێنێ،
بنار باوەش نەگرێتەوە؟
دیوتە باران داببارێ،
بێشە قژی بۆ سەرپەنجەی نەکاتەوە؟
دیوتە دەریا وەڕەس ببێ،
کەنار شەپۆلانی نەداتەوە؟
گەردەلوولێ سەر هەڵگرێ،
زەمین سینگی پێ نەبەخشێ؟
من هەرەس و من باران و من شەپۆلان و گەردەلوول
دە ڕامگرە
پەنام بدە
بملاوێنه
ئارامم کە...
➿ @Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
بنار باوەش نەگرێتەوە؟
دیوتە باران داببارێ،
بێشە قژی بۆ سەرپەنجەی نەکاتەوە؟
دیوتە دەریا وەڕەس ببێ،
کەنار شەپۆلانی نەداتەوە؟
گەردەلوولێ سەر هەڵگرێ،
زەمین سینگی پێ نەبەخشێ؟
من هەرەس و من باران و من شەپۆلان و گەردەلوول
دە ڕامگرە
پەنام بدە
بملاوێنه
ئارامم کە...
➿ @Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بیست و پێنجی گوڵان، وەک ڕۆژی زمانی کوردی ناودێر کراوە.
بەڵام با چاومان لە ڕۆژ و بۆنەکان نەبێ. هەموو ڕۆژێک ڕۆژی زمانی کوردییە، چون هەموو ڕۆژێک دەدوێین و دەنووسین و پێویستە هەموو ڕۆژێک و بۆ هەموو مەبەستێک زمانی دایک بە کار بهێنین، وەک هەموو گەلانی دنیا.
وەک ئەو کەسایەتی و لاپەڕە و ئەکانتە قێزەونانە نەبین کە لە ساڵدا دوو جار (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک - ڕۆژی زمانی کوردی) بە دانانی بابەت باس لە پاراستنی زمانی دایک دەکەن، کەچی بە کردەوە، زێدەی نووسراوە و لێدوانەکانیان بە زمانی دیکە، یا بە کوردییەکی سەقەتە.
زمانپارێزی کردەوەی پێویستە، نەک دروشم و پڕوپاگەندا 🌻