Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خدر فەقیر و تەحسین خدر فەقیر دوو ژەنیار و سترانبێژی کوردن، لە بنەماڵەیەکی کوردانی ئێزیدی لە شنگال لە دایک بوون. ئەم دوو هونەرمەندە لەو گەروو گەنجینانەن کە بەشێکی زۆری مۆسیقای ڕەسەنی ئەم ناوچەیەی کوردستان و ئەم چینەی گەلی کوردیان پاراستووە. لەم ڤیدیۆیەدا بە سۆزی دەنگ و هونەری ژەنینیان، گۆرانیی «ئەحمەدبەگ» دەڵێنەوە کە لە مێلۆدییە بەناوبانگەکانی ناوچەکەیە.
کوردستان، وڵاتێکی پڕ لە جوانی و کۆکەرەوەی جیاوازییەکان و لێکگرێدانیان لە ڕێی زمانێکی دەوڵەمەند و پاراوەوە. 🌻
➿ @Kurdinus
کوردستان، وڵاتێکی پڕ لە جوانی و کۆکەرەوەی جیاوازییەکان و لێکگرێدانیان لە ڕێی زمانێکی دەوڵەمەند و پاراوەوە. 🌻
➿ @Kurdinus
ئەگەر موسافیر یا میوانێک دێتە شارێکی کورد، دەیەوێ ئەم وڵاتە هەر بەم زمان و فەرهەنگ و نەریتە جوانانەوە ببینێ. ئازیزم، ئەگەر گوشار بۆخۆت دەهێنی لە قسەکردندا «لەهجەت» نەبێ، ئەگەر دەتەوێ خۆت لە جلوبەرگی کوردی و نەریتەکانت دابماڵی و پێوەت نەبینن، ئەگەر لەجیات مۆسیقای ڕەسەنی خۆت پەنا دەبەیە بەر هی ئەوان و دەڵێی بەشکوو بەم شێوەیە هەستێکی خۆشتریان هەبێ و چێژێکی زیاتر ببینن و (ئەگەر کاسبی، زیاترت لێ بکڕن)، بە تەواوی لە هەڵەدای و نەک جارێک، دوو جار دۆڕاوی: یەکەم بابەتی تواندنەوەی فەرهەنگ و زمانی خۆت، دووهەم بابەتی ئەوە کە دەتەوێ وڵات و شاری خۆت بۆ میوانەکە بکەیە ئەو شوێنە کە خۆی لێیەوە هاتووە! ئەگەر هەر ئەوەی ویستبایە، لە شار و وڵاتی خۆی هەبوو، نەدەهاتە لای تۆ!
کەسێک ڕێز لە خۆی و لەو شتانە نەگرێ کە هەیەتی، کەسیش ڕێزی لێ ناگرێ.
➿ @Kurdinus
کەسێک ڕێز لە خۆی و لەو شتانە نەگرێ کە هەیەتی، کەسیش ڕێزی لێ ناگرێ.
➿ @Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانەوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە، هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کوردا نەبوو پەیمانشکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی؟
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بایدا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
➿ @Kurdinus
«هێمن»
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانەوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە، هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کوردا نەبوو پەیمانشکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی؟
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بایدا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
➿ @Kurdinus
«هێمن»
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مافی ئەوە دەدەن بە کۆمەڵێک گەمژە [سەبارەت بە هەر شتێک] بدوێن، کەچی سەردەمێک ئەوپەڕی لە مەیخانەکان پاش خواردنەوەی پیاڵەیەک شەراب قسەیان دەکرد، بەبێ ئەوەی زیان بە کۆمەڵگە بگەیێنن... بەڵام ئێستا هەمان مافی قسەکردن و وتاردانیان هەیە کە براوەیەکی خەڵاتی نوبڵ هەیەتی. ئەمە پەلامار و دەستدرێژیی گەمژەکانە.
«ئومبێرتۆ ئیکۆ»
➿ @Kurdinus
Social media gives legions of idiots the right to speak when they once only spoke at a bar after a glass of wine, without harming the community ... but now they have the same right to speak as a Nobel Prize winner. It's the invasion of the idiots.
Umberto Eco

🟢 ئەم سروشت و ژینگەیە هەر ئەو شوێنەیە ئەم نەورۆزە لێی هەڵپەڕیین، جەژنمان گرت و چاومان بە دیمەنە جوانەکانی کەوت؛ هەر ئەو شوێنەیە دەچین لێی دەسرەوین، سەیران دەکەین و کاتێکی خۆشی لێ ڕادەبوێرین؛ هەر ئەو شوێنەیە کاتێک «لە شار و هاڕەهاڕی ئەو» هەڵدێین، دەچینە داوێنییەوە؛ هەر ئەو شوێنەیە پێی دەڵێین کوردستان و بەلامانەوە خاکێکی خۆشەویستە؛ هەر ئەو شوێنەیە دەشت و دۆڵ و گرد و شاخی، دارستان و جاڕەگوڵی، مەزرا و کێڵگە و گیاوگژی هەموو جوانییەکی هەمەڕەنگ و فرەجۆریان پێ داوە و کردوویانەتە نیشتمانێکی تایبەت. با هەموومان بەرپرسانە و بە سەرنج و گرینگیدانەوە لە ژینگەدا هەڵسوکەوت بکەین و نەک هەر خۆمان پارێزەری بین، بەڵکوو ئەوانی دیکەش ئاگادار بکەینەوە.
➿ @Kurdinus
«کوردینووس»
➿ @Kurdinus
«کوردینووس»
ڕەنگە بە هۆی قوتابخانە و زانکۆ و کار و ژیان و...، هەموومان لە قسەکردنی ڕۆژانەدا زمانمان کەم یا زۆر وشەی دەرەکیی تێ کەوتبێ. ئەمە دەکرێ هەوڵ بدەین وردەوردە باشتری بکەین کە بگاتە ئاستێکی گونجاو (هیچ زمانێک بەتاڵ نییە لە وشەی دەرەکی، بەڵام سنوور و هێڵێکی هەیە. کوردیی زۆربەمان بە تەواوی ئەو سنوورەی بەزاندووە.)
بەڵام تۆ کە دەنووسی، تۆ کە ڤیدیۆ یا دەنگ یا بابەتێک ئامادە دەکەی، بەڕێوەبەری لاپەڕەی، بێژەری، پێشکەشکاری، بەرپرسی و دەتەوێ ئاگادارییەک بڵاو بکەیەوە یا بە هەر شێوە دەرفەت و کاتت هەیە بۆ ئامادەکردنی دەقی وتن یا نووسینەکەت، مادام هەوڵ نەدەی کوردییەکی خاوێن و جوان بڵێی یا بنووسی، خەیانەت لەو زمانە دەکەی و دیارە مرۆڤێکی کەمتەرخەمی کە هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگرییە ئەستۆ.
تکایە چەند چرکەش کات دابنێن بۆ پێداچوونەوە بەو شتەی دەتانەوێ بڵاوی بکەنەوە؛ چون وشەیەکی زەق و سەقەتی ئێوە، لەوانەیە بە هۆی هێزی میدیاوە، کەسانێکی دیکەش تووشی ئەم هەڵەیە بکا.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎶 ئینگێڵبێرت هامپڕێدێنک - عەزیز شاڕوخ
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus