Telegram Web Link
Necme Qulamî (Min û To)
@Kurdinus (708)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 708) بە دەنگی نەجمەدین غوڵامی.
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@Kurdinus
گــوڵەکـەم شـاری دڵــم پـاییزە لێـی داوە، بڕۆ
تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە، بڕۆ

چۆڵگـەیە و کاکی‌بە‌کاکی، نییە تێیدا نەفەرێ
ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە، بڕۆ

نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ، گوڵم
زولـفی تۆ بۆ دڵـی سەدهـا وەکوو من داوە، بڕۆ

بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ:
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ

گوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
تا لەشـت بـەم گــڕەمـشـقـاڵە نـەسـووتـاوە، بڕۆ

هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هـەمـوو بەزمێ ئـەویـنـی مـن و تـۆ قاوە، بڕۆ

تۆ هـەڵـۆی بەرزەفـڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم، کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ

هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تـەمی وستەوە تـاسـاوە، بڕۆ

گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئـەبـەد تـەوقـی وەفـای تـۆی لە ملا مـاوە، بڕۆ
@Kurdinus
«ئاسۆ»
@Kurdinus (1).jpg
1.3 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
@Kurdinus
@Kurdinus (2).jpg
2.5 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
@Kurdinus
@Kurdinus (3).jpg
5.4 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
@Kurdinus
@Kurdinus (4).jpg
3.4 MB
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
@Kurdinus
@Kurdinus (5).jpg
3 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ٥).
@Kurdinus
@Kurdinus (6).jpg
1.1 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ٦).
@Kurdinus
@Kurdinus (7).jpg
3.7 MB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ٧).
@Kurdinus
@Kurdinus (8).jpg
820.6 KB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ٨).
@Kurdinus
@Kurdinus (9).jpg
300.4 KB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ٩).
@Kurdinus
@Kurdinus (10).jpg
355.7 KB
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
@Kurdinus
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان، یارمەتیی هەوڵی چەندین ساڵەی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک 🌻
جیهان هەنارێکە دڵتەنگ
به زەردەخەنەی تۆ دەم دەکاتەوە...
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵەکەی ئەوساڵ بە ژەهری‌مار بێ
هەمووی بەقوربان ڕۆژێکی پار بێ
ئەرێ وەرە، شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە...
@Kurdinus
بـەشـی کـوردێکی زانـا لـەم وڵاتـە مـەیـنـەت و دەردە
ئەوەی نەتویست بڵێ ڕەببی بە دەردی کوردی زانا چێ
@Kurdinus
«هێمن»
Homer Dizeyî (Maçî Xudayî)
@Kurdinus (709)
🎼 #شەوموزیک (ژماره 709) بە دەنگی هۆمەر دزەیی.
@Kurdinus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەوە نییە ماوەیەکە نیگام ناتگاتێ، لێم ونی
تۆ میوانی هەمیشەیی دەیان خەونی جوانی منی
@Kurdinus
خەیاڵی عەشقی ڕووتە وا لە سەرما
بە ڕووتی بۆیە نیمە باکی سەرما
@Kurdinus
«حەمدی»
دڵنیام مانگ پەنجەرەیەکمان بۆ دەکاتەوە
دڵنیام باران ڕێگای پەلکەزێڕینەمان بۆ خۆش دەکا
دڵنیا «با» بە بنارە دوورەکاندا بۆ دەرمانی دڵی ئێمە دەگەڕێ...
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
2024/11/05 23:00:41
Back to Top
HTML Embed Code: