Telegram Web Link
ئەگەر ڕۆژێک یەکتریشمان نەبینیەوە
هیوادارم یادگارییەکی جوانت بووبم...

#دیوارنووس
سەخت بوو!
تۆ لە ئاو سادەتر و لە تەم نازکتر بوویت
من لە فڕین شاعیرانەتر و
لە چیمەنەکانی باخچە بێدەنگتر بووم!
تۆ لە قەڵەم چکۆلانەتر و
من لە کتێب تەنهاتر بووم...

•بەختیار عەلی•
پەژار
دووبەدوو با دەست لە گەردن دانیشین لەم خەڵوەتە دولبەرو من، موتریب و تۆ، مەی لەگەڵ نەی پێکەوە •خادیم•
مەعشووقە لە لا، جام بە لەب، مەنزڵی خەڵوەت
چیدی هەیە دنیا کە تەمەننا لە خودا کەم؟

•ئەدەب•
چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە، دولبەرم
زولفی خاوە، لێم بەداوە، یارەکەی ئەغیارەکەم...

•سافی هیرانی•
"تشبهین اللیلة التي یموت فیها الطغاة و تنتصر الثورة..."

تۆ لەو شەوە ئەچیت کە دیکتاتۆر ئەمرێ و شۆڕش سەر ئەکەوێ :)

#BANGLADESH
ماچت دەکەم ئەی گیانی خۆم!
ماچت دەکەم
قۆرتی چەناگەت ماچ دەکەم
نەرمانی گوێت،
گۆی مەمکەکانت ماچ دەکەم
زۆر تینووم
لەگەڵ ئەوەی چاک دەزانم
مەمکەکانت وەک تۆپه خوێ،
تا ماچیان کەم
نەمامی زەردی تینوێتی
له ئێسکمدا پتر دەڕوێ...

•پەشێو•
پەژار
"تشبهین اللیلة التي یموت فیها الطغاة و تنتصر الثورة..." تۆ لەو شەوە ئەچیت کە دیکتاتۆر ئەمرێ و شۆڕش سەر ئەکەوێ :) #BANGLADESH
تشبهین اللیلة التي یموت فیها الطغاة و تنتصر الثورة♡

تۆ لەو شەوە ئەچیت کە دیکتاتۆر ئەمرێ و شۆڕش سەر ئەکەوێ.

#دیوارنووس
بە برژانگم بماڵم خاکی ئەو ڕێگە کە پێت لێ نا...

•زاری•
مردنێکی لەسەرخۆیە
"‏بێ‌تۆیی"

•ڕەفیق سابیر⁩•
پەژار
Rêbaz Muhemmed _ Sozan Baba Alî – Şew legell to
+گیانەکەم! ئێستە کاتم نییە، شەو خۆم تەلەفونت بۆ ئەکەمەوە.
_یەعنی شەو، من لەگەڵ تۆ قسە ئەکەم؟ چاوەڕوان بم؟
+بەڵێ! شەو لەگەڵ من :)
سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختە بەندی جێتە
دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە…

•نالی•
Yan kefenekî sor, yan jiyanekî azad.

#دیوارنووس
"لە هەموو شتێک زیاتر ئازادیتان خۆش بوێ"
دەڵێ بمرە و بسووتێ تا بە دڵ من بێمە سەر جێی تۆ
سلووکی عاشقان وایە کە دڵ دەربێ بە دڵبەر بێ!

•وەفایی•
زوڵمەتی زوڵفی کە ئەفشان بوو، ئەوە لای دا لە ڕوو
"ٲبْشِروا" یاران! نەزەر کەن، مانگ لە هەورا هاتە دەر...

•سالم•
2024/09/27 17:21:27
Back to Top
HTML Embed Code: