Telegram Web Link
لەسەر پەنجەرەی ژوورەکەم نووسیبووی:
ئێوارەت باش تەنیاترین ژن!
لە نامەیەکدا بۆم نووسیبوو:
تەنیاییت باش تاقانەترین پیاو!
لەسەر دیواری ژوورەکەم، بە خەتی عەشق نووسیبووی:
هێندەی مشتێک خۆڵی نیشتمان خۆشم دەوێی.
لە لێواری دیوانەکەیدا بۆم نووسیبوو:
تەنها ماچێکت بەهەموو عەرشی ئیمپڕاتۆرەکان ناگۆڕمەوە...

•لازۆ ئازاد•
پەژار
Merziye Ferîqî – Were yarim
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با هەست بکەم گەرمیی لەشی تۆ...
:(
من بسووتێنن ئەگەر ئەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ!

•حەمدی•
ئەگەر بوویتە خاوەنی هەزار مناڵ هەر چاوەڕێتم =)

#دیوارنووس
ئەمجارەیان
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا،
وەک مرواری دەرت دێنم.
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەر بدا، هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم!

•پەشێو•
گوتم: خۆ کەعبه کەج نابێ به ماچێ
گوتی: زیاتر لەوە پێ هەڵمەهێنە! :(

•وەفایی•
پەژار
یارم لە ئەندەروون هات، دەستی ڕەقیب لە دەستا غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی هێنا •سالم•
بەجارێ ڕۆژی ڕووناکم لەبەرچاو بوو بە شەو ئەمڕۆ
کە دەستی ئەو نیگارەم دی لە دەس بەدکاری سەگبابا

•کەماڵی•
19ی جوڵای، 13مین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا،
بە یادی خولقێنەرانی ژن ژیان ئازادی❤️
پەژار
Koma Botan – Em bernadin vê dîlanê
Li Rojava şerî germ e
Em bernadin vê dîlanê
Em bernadin vê govendê
پەژار
گوتم: خۆ کەعبه کەج نابێ به ماچێ گوتی: زیاتر لەوە پێ هەڵمەهێنە! :( •وەفایی•
دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێک
وتت: پێک نایە زۆری من کەمی تۆ!

•هەژار•
شیشەی دڵەکەم کەن بە سەری تیری نیگاهت
وا دیارە بە چاوا، بتی پەیمان شکەنی تۆ...

•ناری•
لەو گەڕەکەی تۆی لێ نیشتەجێیت،
نۆ ژنی لە تۆ جوانتری لێیە!
نۆ ژنی لێیە لە تۆ باڵایان بەرزترە،
حەوت ژنی لە تۆ باڵاکورتتری لێیە،
یەکێکیان زیاتر لە تۆ منی خۆش دەوێ،
بەڵام من تۆم خۆش دەوێ.
لە شوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،
دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات،
کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە،
بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ.
کچە میوەفرۆشەکە دەڵێ: جگە لای من سێو لە کەسی تر مەکڕە!
بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ.
من نازانم خۆشەویستی چۆن لەدایک دەبێ،
نازانم دوو کەس چۆن خۆر لەنێوان خۆیاندا بەش دەکەن،
نازانم شەوەکان چۆن ئەستێرەکان لەنێوان خۆیان بەش دەکەن،
نازانم بۆ دڵم وازی لە دراوسێکانت و کچی قاوەخانەکەو میوەفرۆشەکە هێناوەو تۆی هەڵبژارد...

Fyodor Dostoevsky
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین!

•ناری•
بیرم ناکەی؟

#دیوارنووس
‏زۆر هەوڵم دا، وەلێ نەمتوانی
عەشقت وەک باوەشێک چیلکە
بخەمە چاوی ئاگرەوە،
وەک کوختێک وەنەوشە
ڕادەستی تۆفانی بکەم،
وەک پەپوولەپاییزە
بیدەم بە باڵی ڕەشەبا...

•قوباد جەلیزادە•
Forwarded from Otrada📻
تاقە هۆکارێک کە لەگەڵ خودادا نەبوومەتە هاوڕێ
بۆ ڕابوردوویەکی دوور دەگەڕێتەوە
بۆ ئەو کاتەی خێزانە شەش کەسییەکەمان
لە ژوورێکی بچووکدا دەژیاین
خوداش کە هەر خۆی بە تاقی تەنیا بوو
ماڵەکەی،
لەوەی ئێمە گەورەتر بوو!

“هاکا سابیر”
پەژار
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کەچی دەستی لەسەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین! •ناری•
دامەخە دوگمەی یەخەی سینەت بە سەرپەنجەی حەیا
بێوەفا مەحروومی سەیری باغی سێوانم مەکە!

•ناری•
2024/09/29 20:25:34
Back to Top
HTML Embed Code: