جانم بە بەهای ماچی لەبت حازرە قوربان
مەنواڕە کەم و زۆریی، کەمی مە و کەرەمی تۆ!
•ئەدەب•
مەنواڕە کەم و زۆریی، کەمی مە و کەرەمی تۆ!
•ئەدەب•
به سەروم گوت که ڕاسته سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی!
که فەرقیشم بگاته ئاسمان بەندەی قەدی یارم :)
•نالی•
که فەرقیشم بگاته ئاسمان بەندەی قەدی یارم :)
•نالی•
تاوەکوو ساقیی ئەجەل نەمداتێ تاڵاوی نەمان
چاوەبڕکێ، دەستبزێوی، ماچی شیرینم دەوێ
•هێمن•
چاوەبڕکێ، دەستبزێوی، ماچی شیرینم دەوێ
•هێمن•
پەژار
تۆش بەجێم دێڵی وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ وەک چۆن تەم و مژ، شاخ بەجێ دێڵێ... •پەشێو•
پێم وتی:
بێ تۆیی مردنە!
جێ هێشتن،
توندترین شێوازی کوشتنە...
•ڕەفیق سابیر•
بێ تۆیی مردنە!
جێ هێشتن،
توندترین شێوازی کوشتنە...
•ڕەفیق سابیر•
دوو دڵداری جێژوانێ لە بانەدا
سوێندیان بۆ یەکتری دەخوارد
سوێندەکەیان،
بە جامانە و بە کڵاوی "قاسملوو" بوو!
دوو زیندانی، لە ناو ژووری سێدارەدا
بە دەنگی بەرز، گاڵتەیان بە مەرگ ئەکرد
ھەرە دیاری ئەو گاڵتەیە
نوکتەیەکی بەجێماوی "قاسملوو" بوو...
•شێرکۆ بێکەس•
سوێندیان بۆ یەکتری دەخوارد
سوێندەکەیان،
بە جامانە و بە کڵاوی "قاسملوو" بوو!
دوو زیندانی، لە ناو ژووری سێدارەدا
بە دەنگی بەرز، گاڵتەیان بە مەرگ ئەکرد
ھەرە دیاری ئەو گاڵتەیە
نوکتەیەکی بەجێماوی "قاسملوو" بوو...
•شێرکۆ بێکەس•
قەهر و لوتفی یاری مە بۆ ئێمە یەکسانە بەڵام
گاهگاهێکیش بە خەڵوەت میهرەبانیی خۆشترە :)
•ئەدەب•
گاهگاهێکیش بە خەڵوەت میهرەبانیی خۆشترە :)
•ئەدەب•
من هەتا ئەبەد لە لاتم
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری،
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ،
گۆرانیت بۆ ئەهێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە؛
بەیانییەکی سارد، لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت:
لەبیرم کە ئازیزی من!
لەبیرم کە...
ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو، لە پشکۆی دڵتەنگی جێ ما
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و بێهودەیی کوژاندیەوە
لەبیرم کە ئازیزی من! لەبیرم کە...
•جەماڵ غەمبار•
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری،
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ،
گۆرانیت بۆ ئەهێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە؛
بەیانییەکی سارد، لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت:
لەبیرم کە ئازیزی من!
لەبیرم کە...
ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو، لە پشکۆی دڵتەنگی جێ ما
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و بێهودەیی کوژاندیەوە
لەبیرم کە ئازیزی من! لەبیرم کە...
•جەماڵ غەمبار•
پەژار
من خەمی خاڵێک دەخۆم، تەنیا ئەوەندە و هیچیتر لەم جیهانە گەورەدا من ئەو خەمە وردەم هەیە! •هێدی•
با سەر و ماڵم لە ڕێگەی خۆشەویستیدا بچێ!
خاڵی تۆم دی و لەو شتە وردانە دەستم شوشتووە
•هێدی•
خاڵی تۆم دی و لەو شتە وردانە دەستم شوشتووە
•هێدی•
پەژار
Lazo Azad _ Dilawer Qeredaxî – Ger to bimrît
گهر تۆ بمریت،
منیش دهبمه کچی مردن!
شهوهکانم لهگهڵ ئهو پیاوانهدا بهسهر دهبهم،
که شهڕ لهگهڵ تهنیاییدا
دهیانخزێنێته باوهشی من...
منیش دهبمه کچی مردن!
شهوهکانم لهگهڵ ئهو پیاوانهدا بهسهر دهبهم،
که شهڕ لهگهڵ تهنیاییدا
دهیانخزێنێته باوهشی من...