Telegram Web Link
Forwarded from Otrada📻
ماچ
وتی:
ماڵەکان لە نەبوونی دانیشتووەکانیاندا دەمرن!
دواتر
ئاماژەی بە دڵی خۆی کرد.

•مەحموود دەرویش•
دەخیلت بم نەخیلی یا ڕوتابی؟
وەها شیرین و سینە نەرم و دڵڕەق :)

•نالی•
چەند دەترسم
کە دێمەوە، هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم
کە باوەشت پێداکەم، بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم
پلەی گەرمیی پەنجەکانت، وەک بەجێم هێشت وا نەمابێ
لەمەش زێتر چەند دەترسم
کەسم، هاوڕێم
کە دێمەوە تۆ وەک خۆت بیت، من بگۆڕێم...

•پەشێو•
لەھەموو شتێک ڕازیم،
ھەتا ئەو ساتەی بیرم دەکەوێتەوە تۆم نەماوە.
یەکسەر ھەست بە ڕەقیی خۆم دەکەم
وەکو ئەو پارچە پەتەی لە ملی خنکاوێکدا بەئاگا دێتەوە،
کە ئیتر نابێتە ملوانکە!

•تەلعەت تاهیر•
Forwarded from Otrada📻
( غادە سامان بۆ غسان کەنەفانی خۆشەویستی )

لەدوای چوار ساڵ بەسەر ڕۆشتنی تۆدا، بۆ بەشداری کردن لە کۆڕیێکی شیعریدا لەگەڵ کۆمەڵە شاعیرێکی هاوڕێمدا ڕۆیشتم بۆ سوریا، کاتێک گەیشتم زۆر ماندوو بووم بۆیە
کە گەیشتین ڕاستەوخۆ چووم بۆ هۆتێل و خەوتم
کە بەیانی هەستام پەنجەرەی ژوورەکەم کردەوە دەبینم لە دیواری بەردەم پەنجەرەکە نووسراوە:

( خۆشەویستی تۆ هێندەی شۆڕشێک پیرۆزە )
لە خوارەشی بەگەورەی نوسرابوو ( غسان کنفانی )

منیش خۆم بۆ نەگیرا و لە پڕمەی گریانمدا، غسان…یادگاریەکانی تۆ لە هەموو شوێنێک وەک مۆتەکە بە شوێنمەوەن ئێستاش دەتەوە لە بیرت بکەم. من ئەو ئافرەتە غەریبە بووم کە تەنها خۆشەویستی تۆم شک دەبرد لێیان سەندم، من ئەو منداڵەبووم کە بە منداڵی دایکی دەکوژن و لە نازی دایکی بێبەشی دەکەن.


* غسان کەنەفانی لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان لە سەر دەستی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل دەکوژرێت.
@otradaart 📻
جانم بە بەهای ماچی لەبت حازرە قوربان
مەنواڕە کەم و زۆریی، کەمی مە و کەرەمی تۆ!

•ئەدەب•
به سەروم گوت که ڕاسته سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی!
که فەرقیشم بگاته ئاسمان بەندەی قەدی یارم :)

•نالی•
بۆ؟
بڵێم وەک چی دەچی؟ هەر گوڵ دەزانم!
لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ...

•هەژار•
تاوەکوو ساقیی ئەجەل نەمداتێ تاڵاوی نەمان
چاوەبڕکێ، دەست‌بزێوی، ماچی شیرینم دەوێ

•هێمن•
پەژار
تۆش بەجێم دێڵی وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ وەک چۆن تەم و مژ، شاخ بەجێ دێڵێ... •پەشێو•
پێم وتی:
بێ تۆیی مردنە!
جێ هێشتن،
توندترین شێوازی کوشتنە...

•ڕەفیق سابیر•
پەژار
Hozan Dîno – Bê te nabe
Bê te nabe, bê te nabe
Bê te nabe yar...
دوو دڵداری جێژوانێ لە بانەدا
سوێندیان بۆ یەکتری دەخوارد
سوێندەکەیان،
بە جامانە و بە کڵاوی "قاسملوو" بوو!
دوو زیندانی، لە ناو ژووری سێدارەدا
بە دەنگی بەرز، گاڵتەیان بە مەرگ ئەکرد
ھەرە دیاری ئەو گاڵتەیە
نوکتەیەکی بەجێماوی "قاسملوو" بوو...

•شێرکۆ بێکەس•
قەهر و لوتفی یاری مە بۆ ئێمە یەکسانە بەڵام
گاهگاهێکیش بە خەڵوەت میهرەبانیی خۆشترە :)

•ئەدەب•
من هەتا ئەبەد لە لاتم
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری،
ڕووبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ،
گۆرانیت بۆ ئەهێنمە ماڵێ!
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە؛
بەیانییەکی سارد، لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت:
لەبیرم کە ئازیزی من!
لەبیرم کە...
ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو، لە پشکۆی دڵتەنگی جێ ما
مۆمێک بوو، تەنیایی دایگیرساند و بێهودەیی کوژاندیەوە
لەبیرم کە ئازیزی من! لەبیرم کە...

•جەماڵ غەمبار•
2024/09/27 23:16:33
Back to Top
HTML Embed Code: