Telegram Web Link
دڵخۆشی وەک جلی قوتابخانە وایە
هەرگیز لێم نایەت.

#دیوارنووس
پەژار
Yûsûf Roman – Lê yarê
چیرۆکە غەمگینەکەی پشت "لێ یارێ"،
چیرۆکێکە لە ناوچەی خوراسان ڕووی داوە.
چیرۆکی خۆشەویستیی "بەھمەن و گوڵنار".
لە 11ی نۆڤامبری 1905، تیرەیەکی تورکمان هێرش ئەکەنە سەر خێڵی "باچیانلو" و پیاوەکان ئەکوژن و 36 کچی کورد بە دیل ئەبەن و بە زۆرداری ئەدرێنە کوڕانی تورکمان.
"بەھمەن"ی شوان کە دوور لە ھۆزەکەی خەریکی شوانی بووە، ئەگەڕێتەوە و ئەبینێ ھەموو لایەک خاپوور بووە و بووە بە وێرانە و "گوڵنار"ی مەعشووقی لەنێو کچە دیلەکاندا بووە و لە بازاڕی كەنیزەکەکان ھەڕاج کراوە...
لەو ڕۆژەوە ئەگەڕێ و چەندی ئەکات نایدۆزێتەوە. ئیدی لەوکاتەوە تا ئەو ڕۆژەی ئەمرێت ھەموو ڕۆژێ ئەچێتە سەر گردێک و لەچاوەڕوانیی ئەڤیندارەکەی بە گریانەوە ئەو گۆرانیە پڕ شیوەن و ماتەمە ئەچڕێت...
پەژار
Yûsûf Roman – Lê yarê
Nîşan ji te ez nabînim gulnarê
Nîşan ji te ez nabînim gulnarê...
دەزانی بۆچی مەسروورم؟ ئیشارەی کردمێ دولبەر
وتی: حازر بە بۆ کوشتن! بەیانی جەژنی قوربانە :)

•تاهیر بەگی جاف•
جەژنانەیی من ڕووحه، کردوومه به قوربانت
تۆش ماچێ کەرەم فەرموو، لەو سێوی زنەخدانت
ڕووح و دڵ و دین هەرسێ، مەجمووع به یەک دەفعه
قوربانی سەعاتێکی، لەعلی لەبی مەرجانت

•حەریق•
پەژار
Peşêw Hemed Emîn – Be hezar dill xoşim ewêyt
سوارە ئەیوت: ئەوە بۆیە وا جوانە بە شامپۆ خۆی ئەشوات.
من نازانم شامپۆ چییە، بەس تخوا ئەگەر بوویتە ژنی من کەم خۆت بشۆ!
ئاخر ئەڵێن کچی شار هەر جارێ حەمام ئەکەن سێ سەعاتیان پێ ئەچێ
دەی ئاخر من سێ سەعات بێ تۆ چیبکەم؟
ژیان وەکوو تەرازوو وایە
دایم سووکەکان لە سەرەوەن =)

#دیوارنووس
وەکوو جگەرەیەکی داگیرساو لە نێوان پەنجەکانتدا،
نە کێشات و نە کوژاندتەوە.
مامەوە،
لە بیرت چوو خەریکم دەسووتێم.

•نزار قەببانی•
"من کچی سەردەمی ئاڵتوون و پارەم، بەڵام خۆت و گیرفانە بەتاڵەکانتم خۆش دەوێت."
ت پرزەی نەرمە وارانی
گوڵە زەردەێ وەهارانی
لە هاڵم کەێ خەوەر زانی
هزاران ژان لە دڵ دێرم...

•سەعید عبادەتیان•
دڵت گەر سەد یەکی سینەت نەرم با
نەرم بووی ئێستە بۆ ماچێک لە سینە :)

•هەژار•
قوربانت بم...

#دیوارنووس
بۆ لەبیرکردنت، خەڵکی تازە دەناسم و
بە خەندەیەکەوە دەڵێم: خۆشحاڵم.
بەرەو ڕوخسارەکان ڕادەکەم، ڕادەکەم و تۆ نیت،
لەپڕێکدا ئازاری ئەو چۆلەکەیەم پێدەگا
کە خۆی بە شووشەی پەنجەرەیەکدا دەکێشێ!

•تەلعەت تاھیر•
سەر و زولف و برۆ و چاو و خەت و خاڵ و لەبی لەعلت
چنان بردند صبر از دل، که تُرکان، خوانِ یغما را

•قانع•
چاوەکانی زۆر جوان بوون،
بە شێوەیەک کە پیرەمێردەکانی گەڕەک ئاواتیان ئەخواست خۆزگە درەنگتر لە دایک ئەبوون.

•ئەلیاس عەلەوی•
دنیا وایە ئیتر...
بەسەر دڵی هەر مرۆڤێکەوە تا ئەبەد شوێن پێی ئازیزێک بەجێ‌ماوە.

•ڕێکەوت نیعمەت•
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەهێڵن ئەو کەسەی خۆشتان گەرەک لە تەنیایی خۆیا نوقم بێت :)

حەتمەن ئەو ڤیدیۆ بوێنن فرە جوانە♡
دڵم نایە ماچت بکەم
چوونکە لێوم شەڕانی و شێتە
ئەترسم وەها تێبگەی ڕقم لێتە!

•ڕەنج سەنگاوی•
2024/09/29 08:29:48
Back to Top
HTML Embed Code: