Telegram Web Link
پەژار
Leyla Göktürk, Aram Savaş Han – Pela Dûr
Kevokeka bê çiya me lawo de were
Buhareke bê giya me lawo de were...
چاڵی شانت
گۆڕێکی ئارامە بۆ پیاوێکی بێدەنگ!

•توانا ئەمین•
کێ ئەزانێ ئەتبینمەوە؟
تا لە زنەی نیگاکانت بخۆمەوە و بڵێم ئۆخەی
ون نەبووی و گەڕایەوە...

•شێرکۆ بێکەس•
پەژار
Mezher Xaliqî – Şîrîn şîrîn e
بە بەردی فیرقەت شیشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە...
قوربانی ئەو چاوە قاوەییە بم لەگەڵ ئەو باڵا 160 :)

#دیوارنووس
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەر مێزی بادەی تۆی ئەوێ
هەر کە جارێ بۆنی کردی، جا گوڵێکی نوێی ئەوێ
ئەو، گوڵی بۆ مێزی بادە و پۆکەر و یاریی ئەوێ
واتە تۆی بۆ تێپەڕینی کاتی بێزاریی ئەوێ
من گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری ئەوێ
یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومری یەکجاری ئەوێ
تۆم ئەوێ وەک گوڵ لە باخی ماڵی مندا هەڵبدەی
نەک گوڵی سەرمێزی ئیمڕۆ بیت و پێخوستی سبەی
من ئەوینم هینی عومرە و هی خەوی شەوگار نییە
وەک خەوی خاوەن تەلار و خاوەنی دینار نییە...
پەژار
Ciwan Haco – Hey Dilberê
Hey dilberê, wey dilberê
Hey nazikê, wey esmerê
Ka soz û peymana berê?...
یارم به نزاکەت وتی: دەردی دڵی زارت
دەرمانی نییه غەیری لەبی وەک شەکەری من!

•ئەحمەد موختار جاف•
خراپ بووم بەڵام شایەنی ئەو هەموو ئازارە نیم.

#دیوارنووس
مەبەرەوە بە خۆشەویستم!
گەر لەوبەری شەقامێکەوە منت بینی سڵاوم لێ مەکە، بڕۆ بە ڕێگای خۆتدا، بڵێ نایناسم
من باکم نیە، لێت زویر نابم
بەڵام خۆشەویستی مەکە بە چاکە
من چاکەت لەگەڵ ناکەم، من خۆشمدەوێیت.

•بەختیار عەلی•
وتم: دەردم بە دیدارێ دەوا کە
وتی: بمرە بە دەردی بێدەواوە!

•زاری•
دەزانی چۆن خۆشم دەوێی؟
وەک ئەو پیرەمێردانەی
لە ژیانیان قسەیەکی خۆشیان بە دەمدا نەهات، کەچی دوای ماوەیەکی کەم لە مردنی ژنەکانیان،
کتوپڕ ئەوانیش دەمرن!

•تەلعەت تاهیر•
ئەگەر پێت خۆشه کوردستان وەکوو جەننەت موعەتتەر کەی
بکه زولفی تەڕت شانه و سەعاتێ ڕوو بەرەو با ده :)

•فانی•
2024/09/27 15:30:14
Back to Top
HTML Embed Code: