Telegram Web Link
بەخوا دایکم بزانێ بۆت گریاوم هەرگیز لێم خۆش نابێ...

#دیوارنووس
‏ئەوەندەی نان بیری برسی و
ئەوەندەی ئاو بیری تینوو و
ئەوەندەی شەهید بیری مناڵی و
ئەوەندەی زیندان بیری ئازادی و دەرێ ئەکا،
بیری ئەکەم...

•شێرکۆ بێکەس•
وەک مانگ جوانە
وەک مانگیش دوورە :(

#دیوارنووس
حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەھادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم

•نالی•
پەژار
حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم ئەمە ڕەنگە شەھادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم •نالی•
بە خاکا پێ بنێ، مەینێ بە دیدەی ئەشکبارمدا
نەبادا دڕکی برژانگم بچێتە پێی حەنایینت

•ئەحمەد موختار جاف•
ئاهێکی سارد بۆ ئەم ژیانە!

#دیوارنووس
زولفت کە وەکوو شامی غەریبانە لەوێدا
حاڵی چییە داخۆ دڵەکەی دەربەدەری من؟

•وەفایی•
پەژار
Mem Ararat – Zîz
Malwêranek im ez
Xewnekê dibînim...
هەریەکەمان بە سەدان شێوە بە خەیاڵ ژیاوین.
من بە خەیاڵ ماوەیەک دراوسێت بووم، شەوان درەنگ کە ئاوی گەڕەک دەهاتەوە، تانکیی سەربانی ئێوەشم پڕ دەکرد.
ماوەیەک هاوڕێت بووم، بە ناوی دەرسەوە، بە ناوی جل کڕین و پیاسەوە، بە ناوی قەرەباڵغییەوە لە چێشتخانەکاندا دەمبردیە شوێنی تایبەت بە خێزان.
ماوەیەک هاوسەر بووین، وردەشەڕی شیرینمان هەبوو، تۆ دەتگوت: شت بۆ ماڵەوە مەکڕە نایزانی، منیش دەمگوت: بۆچی قەت سابوون لەسەر مەغسەلەکەدا نییە؟
لەگەڵ یەکتردا بە خەیاڵ سەدان کەس بووین، سەدان...
ئێستا هەریەکەمان تەنها خۆی ماوەتەوە و دەرگای داخستووە، نەک بۆ بەڕەڵانەبوونی تەنیایی، بەڵکوو بۆ ئەوەی خەون نەیەتە ژوورەوە.
سەدان خۆمان، بە دەستی خۆمان ناشت.
قەینا ئازیزم! لە ژیانی ڕاستیماندا خۆ ئێمە لە گۆڕی بە کۆمەڵ ڕاهاتووین...

•تەلعەت تاهیر•
وەکوو خانوویەکی کۆنی کۆڵانێکی شار،
من و تۆش یەکتریمان فەرامۆش کرد.

#دیوارنووس
دڵێکم بوو ئەویشت برد و ئێستە
هەناسەی سارد نەبێ چم پێ نەماوە

•هێدی•
وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم:
"گرانە دەردی بێ‌تۆیی"، نەهاتی!

•ناسر حیسامی•
کە ماچم کردی
ئیتر کەس نەیناسیمەوە
لە بیابانەوە بووم بە هەور!

•قوباد جەلیزادە•
مەستی خەیاڵی ئەوە، لەحزە ژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من

•نالی•
پێشتر پێم وتووی؛ خۆشەویستی شتێک نیە لە دەستی ڕا بکەی
ھەستێکە سەرتاپای بوونت دادەگرێ،
ئەڤینێکە ڕۆژانە دوو جار دەچێتە لەشتەوە، ڤایرۆسێکە کە تەواوی بەرگریی لەشت دادەماڵێ،
ئەندامەکانی لەش لەناو دەبات،
دەکۆکی،خوێن لە لووتەوە دەھێنێت!
قسەکانم بە ھەڵە وەرمەگرە
"تۆ" ئەو دەردەی کە من سەدھەزار جار بوومەتە قوربانی...

•تاهیر ئاوال•
_چەنێک منت خۆش دەوێ؟
+بە قەد سەد گرەم کۆکایین...
_ئەوەندە کەم؟
+حوکمەکەی لەسێدارەدانە خاتوونم :)

#دیوارنووس
شەوێکی چاوەڕوانت بووم نەهاتی گیانەکەم ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر...

•هێمن•
دڵبەرەی قەدعەرعەرەی بێڕەحمەکەی بەدبەختەکەم!
دڵڕفێنەی شۆخەکەی بێعەهدوپەیمانم وەرە

•تاهیر بەگی جاف•
2024/09/27 17:21:48
Back to Top
HTML Embed Code: