Telegram Web Link
Channel created
وەک بێچووە پشیلەیەک کە دایکی مردووە و دەڕوانێ، منیش ئاوا بۆت دەڕوانم
ھەر دەڕۆی؟

•ئاکام کەڵهوڕی•
بێهوودە عومری خۆم بە خودا سەرفی تۆ دەکەم
کەی تۆ دەکا بە قسمەتی من کردگاری من!

•ئەدەب•
بێوەفاییم گەرچی لێ دیوە بەڵام بەو حاڵەوە
هێشتە هەر بۆ نازی وی، کڕیاری وەک من کەم هەیە :)

•هێدی•
خەوم بینی،
من ھەور بووم و تۆ تینوو بووی
تک تک ئەتکامە گەرووی تامەزرۆی تەمتەوە
خەوم بینی،
بووم بە خۆر و
ڕژامە ناو دارستانی پەرچەمتەوە...

•لەتیف هەڵمەت•
بە دەنگە خۆشەكەت گوتت: دەڕۆم.
لەو كچە جوانانە دەچوویت
لە دەرمانخانەدا
بە خەندەیەكی شیرینەوە
شرووبێكی تاڵت دەدەنێ.

•تەلعەت تاهیر •
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانیی حەیاتی من!
لەسەر چی زیز دەبی؟ ڕۆحت دەوێ؟ هانێ حەیاتی من! :)

•وەفایی•
بە غەیرەز میهری تۆ، گەر بێ لە دڵما
زڕەی زنجیری زاڵم بێ لە ملما

•سالم•
ئەگەر بەیانی
دووهێندەی ئەمڕۆ خۆشم نەویستی،
بە هەموان بڵێ:
من پەڵەیەکی ڕەشم
بە نێوچاوانی عیشقەوە...

•شوان سەعید•
هەر خۆشییەک لەبەر ئەکەم
یان قۆڵەکانی درێژە
یاخود کورتە
یاخود فشە
یاخود تەنگە بە بەری من
هەر "خەم"ێکیش لەبەر ئەکەم
ڕێک ئەڵێی بۆ من کراوە
لە هەر کوێ بم!

•شێرکۆ بێکەس•
لەبەر تیری موژەی بێ مروەتی ئەو شۆخە نەخشینە
لە هەرجێ دەنگی یا تەڵقینە، یا یاسینە، یا شینە :)

•ناری•
ماچی لێوت ئەو دەمه خۆشه که دێیه پێکەنین
خوش بُوَد گل بشکفد، بلبل شود زو کامیاب

•وەفایی•
بە مەولا گەر لەمەولا
دڵ بە قوربانت نەبێ، نابێ

•ناری•
2024/09/27 21:29:39
Back to Top
HTML Embed Code: