هەموو ئەوانەی من دەناسن،
دەزانن چ كەسێكی حەسودم!
هەموو ئەوانەش كە تۆ دەناسن...
نەفرەت لە هەموو ئەوانەی تۆ دەناسن :(
•نزار قەبانی•
دەزانن چ كەسێكی حەسودم!
هەموو ئەوانەش كە تۆ دەناسن...
نەفرەت لە هەموو ئەوانەی تۆ دەناسن :(
•نزار قەبانی•
پەژار
Homer Dizeyî – Maçî bê diwayî
گەر بە جێم بێڵی
هیچم پێ ناهێڵی
لە تین و لە دین و لە ژین...
هیچم پێ ناهێڵی
لە تین و لە دین و لە ژین...
لە دنیادا دڵ‌ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
بە جارێ ماڵی وێرانم! ئەمیشم چوو ئەویشم چوو...
•مەحوی•
بە جارێ ماڵی وێرانم! ئەمیشم چوو ئەویشم چوو...
•مەحوی•
پەژار
لەم ڕێگەیە تەقدیری ئەزەل وا بوو کە ئێمە پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا •شێخ ڕەزا•
ڕامە حەتتا بۆ سەگێکی وەک ڕەقیب :(
•مەحوی•
•مەحوی•
Forwarded from Sêw🍎
هەرێمی مەرگ و ژین دەپێوم
ئەم دڵە تەنیایەم پێم دەڵێ:
چلۆن گوڵ ناتوانێ بۆن بە «با» نەسپێرێ،
چۆن سنوور ناتوانێ ڕێی خەون ببەستێ،
چۆن تاڤگە ناتوانێ دەنگی خۆی بێدەنگ کا،
منیش قەت ناتوانم
کە هەنگاو بەم ڕێیە نەسپێرم.
کە کێڵگەی ئارەزووم
بە تیشکی خۆرەتاو نەدێرم ...
#مارف_ئاغایی
#شێعر
@s_ewee
ئەم دڵە تەنیایەم پێم دەڵێ:
چلۆن گوڵ ناتوانێ بۆن بە «با» نەسپێرێ،
چۆن سنوور ناتوانێ ڕێی خەون ببەستێ،
چۆن تاڤگە ناتوانێ دەنگی خۆی بێدەنگ کا،
منیش قەت ناتوانم
کە هەنگاو بەم ڕێیە نەسپێرم.
کە کێڵگەی ئارەزووم
بە تیشکی خۆرەتاو نەدێرم ...
#مارف_ئاغایی
#شێعر
@s_ewee
من تەنیا هەرئەوەندە دەڵێم
تۆ نەدەبوو بزانی کە من خۆشم دەوێی!
دەبوو من ئەم نهێنییە لە سینەی خۆمدا بشارمەوە.
من دەبوو خۆپەرستانە ببمە هۆکاری ناڕەحەتیت، وەلی نەمتوانی، خۆمم پێ ڕانەگیرا.
خۆت قسەت هێنایە سەر ئەم باسە، سووچی خۆت بوو، هەمووی سوچی خۆت بوو، ئەوەم نەدەویست...
Fyodor Dostoevsky
تۆ نەدەبوو بزانی کە من خۆشم دەوێی!
دەبوو من ئەم نهێنییە لە سینەی خۆمدا بشارمەوە.
من دەبوو خۆپەرستانە ببمە هۆکاری ناڕەحەتیت، وەلی نەمتوانی، خۆمم پێ ڕانەگیرا.
خۆت قسەت هێنایە سەر ئەم باسە، سووچی خۆت بوو، هەمووی سوچی خۆت بوو، ئەوەم نەدەویست...
Fyodor Dostoevsky
ئیستا "فوئاد سوڵتانی" و ئاینده
قۆڵیان له قۆڵی یه‌کدایە
ئیستا "فوئاد سوڵتانی" و مۆسیقا
له‌ناو شیعرا بوون به چرا
په‌نجه‌ی ئه‌و و په‌نجه‌ی باران
هه‌ر یه‌ک په‌نجه‌ن
سه‌ری ئه‌و و سه‌ری هه‌تاو
هه‌ر یه‌ک سه‌رن
قاچی ئه‌و و قاچی ڕێگا
هه‌ر یه‌ک قاچن
له ئیسته‌دا تۆ به ئاسته‌م "فوئاد سوڵتانی" و
ڕووبارێ له یه‌كتر جوێ ئه‌كه‌یته‌وه
له ئیسته‌دا تۆ به ئاسته‌م "فوئاد سوڵتانی" و
ئازادی له یه‌كتر جوێ ئه‌كه‌یته‌وه
ئیستا ئیتر "فوئاد سوڵتانی" بووه به با،
له هه‌موو شوێنێكه و له هیچ شوێنێكیش نییه.
له یه‌ک وه‌ختا له مه‌ریوانه و له قه‌ندیل
له یه‌ک وه‌ختا له جاده‌كانی تاران‌دا،
پیاسه له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌یه‌كی "شاملوو"دا ئه‌كات و
هه‌مان ساتیش له به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی
له‌گه‌ڵ "بێكه‌س"دا ئه‌دوێت و
بۆ ئه‌و سه‌فه‌ری ناو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه
شیعرێكی ئه‌و وه‌كوو پاڵتۆ له‌به‌ر ئه‌كات...
ئیسته "فوئاد سوڵتانی" بووه به نان
چۆته هه‌موو ماڵێكه‌وه
بووه به ئاو، ئه‌خورێته‌وه
بووه به دره‌خت، له هه‌موو حه‌وشه‌یه‌كداو
بووه به په‌نجه‌ره‌ی هه‌موو ژوورێک و
بووه به ئاوێنه‌ی به‌رده‌می ژنان و
بووه به مه‌مكه‌مژی ساوایان و
بووه به حیكایه‌ت و
ده‌ماوده‌م ئه‌گێڕدرێته‌وه...
•شێرکۆ بێکەس• بۆ کاک فوئاد❤️
یادت بەرز ئەستێرە سوورەی ئاسمانی کوردستان
قۆڵیان له قۆڵی یه‌کدایە
ئیستا "فوئاد سوڵتانی" و مۆسیقا
له‌ناو شیعرا بوون به چرا
په‌نجه‌ی ئه‌و و په‌نجه‌ی باران
هه‌ر یه‌ک په‌نجه‌ن
سه‌ری ئه‌و و سه‌ری هه‌تاو
هه‌ر یه‌ک سه‌رن
قاچی ئه‌و و قاچی ڕێگا
هه‌ر یه‌ک قاچن
له ئیسته‌دا تۆ به ئاسته‌م "فوئاد سوڵتانی" و
ڕووبارێ له یه‌كتر جوێ ئه‌كه‌یته‌وه
له ئیسته‌دا تۆ به ئاسته‌م "فوئاد سوڵتانی" و
ئازادی له یه‌كتر جوێ ئه‌كه‌یته‌وه
ئیستا ئیتر "فوئاد سوڵتانی" بووه به با،
له هه‌موو شوێنێكه و له هیچ شوێنێكیش نییه.
له یه‌ک وه‌ختا له مه‌ریوانه و له قه‌ندیل
له یه‌ک وه‌ختا له جاده‌كانی تاران‌دا،
پیاسه له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌یه‌كی "شاملوو"دا ئه‌كات و
هه‌مان ساتیش له به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی
له‌گه‌ڵ "بێكه‌س"دا ئه‌دوێت و
بۆ ئه‌و سه‌فه‌ری ناو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه
شیعرێكی ئه‌و وه‌كوو پاڵتۆ له‌به‌ر ئه‌كات...
ئیسته "فوئاد سوڵتانی" بووه به نان
چۆته هه‌موو ماڵێكه‌وه
بووه به ئاو، ئه‌خورێته‌وه
بووه به دره‌خت، له هه‌موو حه‌وشه‌یه‌كداو
بووه به په‌نجه‌ره‌ی هه‌موو ژوورێک و
بووه به ئاوێنه‌ی به‌رده‌می ژنان و
بووه به مه‌مكه‌مژی ساوایان و
بووه به حیكایه‌ت و
ده‌ماوده‌م ئه‌گێڕدرێته‌وه...
•شێرکۆ بێکەس• بۆ کاک فوئاد❤️
یادت بەرز ئەستێرە سوورەی ئاسمانی کوردستان
گەر قسەی نێوانمان بڕا و
ڕێگەی گەیشتن پچڕا و
دوور بووینەوە، لە یەک جیا
وەرە سەرلەنوێ
لەگەڵم ئاشنا ببەوە...
•نزار قەبانی•
ڕێگەی گەیشتن پچڕا و
دوور بووینەوە، لە یەک جیا
وەرە سەرلەنوێ
لەگەڵم ئاشنا ببەوە...
•نزار قەبانی•
پەژار
Dilawer Qeredaxî – Yar dillî lam niye
تۆ دڵت لام نابێ و دونیا تێئەگەیەنم کە دڵت لام نییە!
مێروولەکان لە خۆم کۆ ئەکەمەوە و بە زوبانێکی شیرین پێیان ئەڵێم تۆ دڵت لام نییە.
بۆ بەردێک ئەنوشتێمەوە و پێی ئەڵێم: هاوڕێم! لێت ناشارمەوە، ئەو دڵی لام نییە.
بە ڕا کردن دوای کیسەڵێکی غەمگین ئەکەوم و لە دوورەوە بە دەنگی بەرز بانگی ئەکەم: هۆ هۆ کیسەڵی برام! ئەزانم پەلەتە، بەڵام ئەبوو شتێک هەیە بیزانیت...
خاوەخاو ئاوڕ ئەیاتەوە و ئەڵێ: ها چییە؟
بە گریانەوە هاوار ئەکەم: ئەو دڵی لام نییە.
کۆترێک لە لەحزەی فڕینا ڕائەگرم و ئەڵێم: تکایە بەرلەوەی بفڕیت، نهێنییەکی گرینگ هەیە نەبا بیبەمە ژێر گڵ، تۆ بیزانە!
گمە گم ئەڵێ: ئادەی چییە؟
بە گوێیا ئەچرپێنم: کۆتری خوشکم! چی بێ لە تۆ نهێنی بێ، یار دڵی لام نییە...
مێروولەکان لە خۆم کۆ ئەکەمەوە و بە زوبانێکی شیرین پێیان ئەڵێم تۆ دڵت لام نییە.
بۆ بەردێک ئەنوشتێمەوە و پێی ئەڵێم: هاوڕێم! لێت ناشارمەوە، ئەو دڵی لام نییە.
بە ڕا کردن دوای کیسەڵێکی غەمگین ئەکەوم و لە دوورەوە بە دەنگی بەرز بانگی ئەکەم: هۆ هۆ کیسەڵی برام! ئەزانم پەلەتە، بەڵام ئەبوو شتێک هەیە بیزانیت...
خاوەخاو ئاوڕ ئەیاتەوە و ئەڵێ: ها چییە؟
بە گریانەوە هاوار ئەکەم: ئەو دڵی لام نییە.
کۆترێک لە لەحزەی فڕینا ڕائەگرم و ئەڵێم: تکایە بەرلەوەی بفڕیت، نهێنییەکی گرینگ هەیە نەبا بیبەمە ژێر گڵ، تۆ بیزانە!
گمە گم ئەڵێ: ئادەی چییە؟
بە گوێیا ئەچرپێنم: کۆتری خوشکم! چی بێ لە تۆ نهێنی بێ، یار دڵی لام نییە...
Forwarded from Sêw🍎
ئێواره وەخته.
تا چاو بڕ دەکا دەورم ڕووتەنه.
لەم دنیایەدا،
من تەنیا خەونی ژوانی تۆم ماوه...
خەونی ژوانی تۆ،
بۆ من سەرابی شینکه و قۆپەنه،
گڵۆڵەتیشکی سەر بەرەو خواره،
بەری ئاوداری بڕکی تەمەنه.
لێ گەڕێ گیانه،
دە با ئەم خەونه،
هەر بجریوێنێ و بچریسکێتەوه.
دەستی لێ مەده،
مەیشڵەقێنه.
با هەر درێژ بێ،
با هەر درێژ بێ و قەت نەبڕێتەوه...
#پەشێو
@s_ewee
تا چاو بڕ دەکا دەورم ڕووتەنه.
لەم دنیایەدا،
من تەنیا خەونی ژوانی تۆم ماوه...
خەونی ژوانی تۆ،
بۆ من سەرابی شینکه و قۆپەنه،
گڵۆڵەتیشکی سەر بەرەو خواره،
بەری ئاوداری بڕکی تەمەنه.
لێ گەڕێ گیانه،
دە با ئەم خەونه،
هەر بجریوێنێ و بچریسکێتەوه.
دەستی لێ مەده،
مەیشڵەقێنه.
با هەر درێژ بێ،
با هەر درێژ بێ و قەت نەبڕێتەوه...
#پەشێو
@s_ewee
گوارە و گەردانە فڕێ دە لاوە
بسکت بەردەوە، کەزیەت ڕەها کە
ئەوەی گرێیە بیکەرەوە بۆم
بە دوڕگەی ئەودیو تەمم ئاشنا کە
سنگت بەندەن و دەشتی مەفتەنە
ڕێی ڕەوەئاسکی پەنجەم واڵا کە
لەشێک دەماری گڕی تیا نەبێ
کۆتەرەدارە، داوەڵە، لاکە
گەمارۆم ناوێ، پەلامارم دە
سەنگەر و قەڵام تەفروتونا کە
ڕنۆکت گیر کە، لە شان و باسکم
ئێسقان و پێستم هەلاهەلا کە
لێوم کافرە، خوێنی حەڵاڵە
گۆی مەمک و لێوت فێری غەزا کە
لە ئاسوودەییی بەهەشت تۆقیوم
هەناسەت گڕ دە، دۆزەخ ئاوا کە
بێدەنگی بەزمی گۆڕنشینانە
دنیا پڕ نرکە و زیڕە و زەنا کە
هەڵبە، گڕ بگرە، نێڵە و لرفەت بێ
تەزوو بچێنە، شۆڕش بەرپا کە
گیا بە بشنێوە، دەریا بە پێل دە
چاو لە بوولەرزە، لە ڕەشەبا کە...
•پەشێو•
ت ب: ئێرۆتیکاش هەر بە کوردی خۆشە :)
بسکت بەردەوە، کەزیەت ڕەها کە
ئەوەی گرێیە بیکەرەوە بۆم
بە دوڕگەی ئەودیو تەمم ئاشنا کە
سنگت بەندەن و دەشتی مەفتەنە
ڕێی ڕەوەئاسکی پەنجەم واڵا کە
لەشێک دەماری گڕی تیا نەبێ
کۆتەرەدارە، داوەڵە، لاکە
گەمارۆم ناوێ، پەلامارم دە
سەنگەر و قەڵام تەفروتونا کە
ڕنۆکت گیر کە، لە شان و باسکم
ئێسقان و پێستم هەلاهەلا کە
لێوم کافرە، خوێنی حەڵاڵە
گۆی مەمک و لێوت فێری غەزا کە
لە ئاسوودەییی بەهەشت تۆقیوم
هەناسەت گڕ دە، دۆزەخ ئاوا کە
بێدەنگی بەزمی گۆڕنشینانە
دنیا پڕ نرکە و زیڕە و زەنا کە
هەڵبە، گڕ بگرە، نێڵە و لرفەت بێ
تەزوو بچێنە، شۆڕش بەرپا کە
گیا بە بشنێوە، دەریا بە پێل دە
چاو لە بوولەرزە، لە ڕەشەبا کە...
•پەشێو•
ت ب: ئێرۆتیکاش هەر بە کوردی خۆشە :)
پەژار
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کەچی دەستی لەسەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین! •ناری•
حەز دەکەی سوبحی قیامەت لە شەوا دەربکەوێ
پێی بڵێ: دوگمەیی ئاوێنەیی سینەت بکەوە!
•حاجی قادری کۆیی•
پێی بڵێ: دوگمەیی ئاوێنەیی سینەت بکەوە!
•حاجی قادری کۆیی•
بێھوودە تاقی دەکەمەوە
وەک ئەو پیرەمێردانەی ناوی دەرمان نازانن و کە دەچنە دەرمانخانە پاکەتی حەبەکانیان پێیە،
خەندەیەکی تۆم لەسەر ڕوخسارم داناوە و
سڵاو لە ھەر کەسێک بکەم ھەوڵ دەدەم تێ‌بگا
لەو پێکەنینەم دەوێ...
•تەلعەت تاهیر•
وەک ئەو پیرەمێردانەی ناوی دەرمان نازانن و کە دەچنە دەرمانخانە پاکەتی حەبەکانیان پێیە،
خەندەیەکی تۆم لەسەر ڕوخسارم داناوە و
سڵاو لە ھەر کەسێک بکەم ھەوڵ دەدەم تێ‌بگا
لەو پێکەنینەم دەوێ...
•تەلعەت تاهیر•