Telegram Web Link
هەرچەنە بیری لێ دەکەمەوە بە تۆ ناگەم
بەڵام هەر بەدەم بیرکردنەوە دێم...

#دیوارنووس
چاوەکانتم پێ لەبیرنەکرا، ئاوارە بووم..

-فەرهاد پیرباڵ
وەعدەیی وەسڵم دەداتێ؛ دەچمە لای، نایێتە لام
گەر دەچم زویرم دەکا؛ ناچم ئەگەر، بیرم دەکا

•ئەدەب•
هاوارە لەبەر گەردشی ئەییام و غەمی تۆ...

•ئەدەب•
بۆ ئەوەی تۆم بیر بچێتەوە
بەرد دەگرمە ھەنگ و پەپوولەی سەر گوڵەکان،
ئێسقانی بەردەم پشیلە تەنیاکان دەڕفێنم،
توتکە سەگەکان لە دایکیان جیا دەکەمەوە،
ھێلکەی چۆلەکەکان لە ھێلانەکەدا دەردەھێنم و دەیخەمە ژێر مریشکەکان،
تف ھەڵەیەمە سەر جامی ماشێنە جوانەکان.
بۆ ئەوەی تۆم بیر بچێتەوە
کاشیی سەر شەقامەکان دەبژێرم،
شەوان یاری بە پلاکی ژوورەکەم دەکەم،
ئێواران کاتێک بە پاس دەگەڕێمەوە، قۆڵم لە جامی ماشێنەکە دەھێنمەوە دەرەوە و سیگار دەکێشم و فیکە لێ دەدەم،
ھەر ئەوەندەی گەشتمەوە ماڵەوە
ھەموو ئەو کارانەم بیر ئەچێتەوە،
بەڵام تۆم بیر ناچێتەوە.
لە سووچێکی ژوورەکەمدا توند ھەردوو ئەژنۆکانم لە باوەش دەگرم و بۆ ڕۆشتنی تۆ دەگریم...

•حەسەن حامد•
چاوەکانم دەبەخشم بە کوێرێک
تا ئەو کەسەی خۆشم دەوێت لەگەڵ کەسێکی‌تردا نەیبینم...

#دیوارنووس
سەرپشک بە و هەڵبژێره:
دەوڵەمەندێک
گەنجینەت بخاته بەر پێ،
شازادەیەک
چیت مەرام بێ
دەم و دەست بۆت جێبەجێ کا
جەنگاوەرێک،
له پێناوتا شاران بگرێ، سەران ژێ کا،
یا شاعیرێک به یەک وشه
نێرگز له بەژنت بپێچێ و
ئاگری گۆی مەمکت پێ کا؟

•پەشێو•
جارێکی‌تر له کوێت بێنمەوە
دەم بنێم بە ڕووناکیی گەردنتەوە...

•شێرکۆ بێکەس•
نازی دڵ وەک شیشە و سەختیی دڵت وەک سەنگی سەخت
کێیە غەیری من، بە دەستی خۆی بدا شیشە لە سەنگ؟

•ئەدەب•
سەير كه بێدەنگیى تۆ شەوى چەند درێژ كردووه...
زەوی هێندە شتی خۆش و تازەی هەیە...
لە کانتۆری جلەکانت
ڕەنگەکان لەسەر تۆ شەڕیانە!
گوناحترینیان قەمسەڵەکەیە،
کە دەبێ تا زستان چاوەڕێ کا،
تا تووکی بە تووکی بناگوێت بکەوێتەوە.
ئەوەی چاوبزە و دەنازێ، ڕۆبەکەیە!
بەیانیان بە مسۆگەری لە گەڵتایە و
تاکە شایەتە لەوەی "تەمی حەمام" ئاهی نیشتووی پیاوەکانە. :)

•تەلعەت تاهیر•
کە بۆ ماچی دەمی، وەک چاوی مەستی تۆبە دەشکێنم!
غوڵامی تورکی مەخموورم، لە شێخی تۆبەکارم چی؟

•ناری•
ئەگەر ڕۆژێک یەکتریشمان نەبینیەوە
هیوادارم یادگارییەکی جوانت بووبم...

#دیوارنووس
سەخت بوو!
تۆ لە ئاو سادەتر و لە تەم نازکتر بوویت
من لە فڕین شاعیرانەتر و
لە چیمەنەکانی باخچە بێدەنگتر بووم!
تۆ لە قەڵەم چکۆلانەتر و
من لە کتێب تەنهاتر بووم...

•بەختیار عەلی•
پەژار
دووبەدوو با دەست لە گەردن دانیشین لەم خەڵوەتە دولبەرو من، موتریب و تۆ، مەی لەگەڵ نەی پێکەوە •خادیم•
مەعشووقە لە لا، جام بە لەب، مەنزڵی خەڵوەت
چیدی هەیە دنیا کە تەمەننا لە خودا کەم؟

•ئەدەب•
چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە، دولبەرم
زولفی خاوە، لێم بەداوە، یارەکەی ئەغیارەکەم...

•سافی هیرانی•
"تشبهین اللیلة التي یموت فیها الطغاة و تنتصر الثورة..."

تۆ لەو شەوە ئەچیت کە دیکتاتۆر ئەمرێ و شۆڕش سەر ئەکەوێ :)

#BANGLADESH
2024/09/29 18:15:38
Back to Top
HTML Embed Code: