Telegram Web Link
شیشەی دڵەکەم کەن بە سەری تیری نیگاهت
وا دیارە بە چاوا، بتی پەیمان شکەنی تۆ...

•ناری•
لەو گەڕەکەی تۆی لێ نیشتەجێیت،
نۆ ژنی لە تۆ جوانتری لێیە!
نۆ ژنی لێیە لە تۆ باڵایان بەرزترە،
حەوت ژنی لە تۆ باڵاکورتتری لێیە،
یەکێکیان زیاتر لە تۆ منی خۆش دەوێ،
بەڵام من تۆم خۆش دەوێ.
لە شوێنی کارەکەم ژنێکی لێیە بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،
دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات،
کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە،
بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ.
کچە میوەفرۆشەکە دەڵێ: جگە لای من سێو لە کەسی تر مەکڕە!
بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ.
من نازانم خۆشەویستی چۆن لەدایک دەبێ،
نازانم دوو کەس چۆن خۆر لەنێوان خۆیاندا بەش دەکەن،
نازانم شەوەکان چۆن ئەستێرەکان لەنێوان خۆیان بەش دەکەن،
نازانم بۆ دڵم وازی لە دراوسێکانت و کچی قاوەخانەکەو میوەفرۆشەکە هێناوەو تۆی هەڵبژارد...

Fyodor Dostoevsky
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین!

•ناری•
بیرم ناکەی؟

#دیوارنووس
‏زۆر هەوڵم دا، وەلێ نەمتوانی
عەشقت وەک باوەشێک چیلکە
بخەمە چاوی ئاگرەوە،
وەک کوختێک وەنەوشە
ڕادەستی تۆفانی بکەم،
وەک پەپوولەپاییزە
بیدەم بە باڵی ڕەشەبا...

•قوباد جەلیزادە•
Forwarded from Otrada📻
تاقە هۆکارێک کە لەگەڵ خودادا نەبوومەتە هاوڕێ
بۆ ڕابوردوویەکی دوور دەگەڕێتەوە
بۆ ئەو کاتەی خێزانە شەش کەسییەکەمان
لە ژوورێکی بچووکدا دەژیاین
خوداش کە هەر خۆی بە تاقی تەنیا بوو
ماڵەکەی،
لەوەی ئێمە گەورەتر بوو!

“هاکا سابیر”
پەژار
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کەچی دەستی لەسەر دانا، لە سەیری باغی بەی کردین! •ناری•
دامەخە دوگمەی یەخەی سینەت بە سەرپەنجەی حەیا
بێوەفا مەحروومی سەیری باغی سێوانم مەکە!

•ناری•
هەرچەنە بیری لێ دەکەمەوە بە تۆ ناگەم
بەڵام هەر بەدەم بیرکردنەوە دێم...

#دیوارنووس
چاوەکانتم پێ لەبیرنەکرا، ئاوارە بووم..

-فەرهاد پیرباڵ
وەعدەیی وەسڵم دەداتێ؛ دەچمە لای، نایێتە لام
گەر دەچم زویرم دەکا؛ ناچم ئەگەر، بیرم دەکا

•ئەدەب•
هاوارە لەبەر گەردشی ئەییام و غەمی تۆ...

•ئەدەب•
بۆ ئەوەی تۆم بیر بچێتەوە
بەرد دەگرمە ھەنگ و پەپوولەی سەر گوڵەکان،
ئێسقانی بەردەم پشیلە تەنیاکان دەڕفێنم،
توتکە سەگەکان لە دایکیان جیا دەکەمەوە،
ھێلکەی چۆلەکەکان لە ھێلانەکەدا دەردەھێنم و دەیخەمە ژێر مریشکەکان،
تف ھەڵەیەمە سەر جامی ماشێنە جوانەکان.
بۆ ئەوەی تۆم بیر بچێتەوە
کاشیی سەر شەقامەکان دەبژێرم،
شەوان یاری بە پلاکی ژوورەکەم دەکەم،
ئێواران کاتێک بە پاس دەگەڕێمەوە، قۆڵم لە جامی ماشێنەکە دەھێنمەوە دەرەوە و سیگار دەکێشم و فیکە لێ دەدەم،
ھەر ئەوەندەی گەشتمەوە ماڵەوە
ھەموو ئەو کارانەم بیر ئەچێتەوە،
بەڵام تۆم بیر ناچێتەوە.
لە سووچێکی ژوورەکەمدا توند ھەردوو ئەژنۆکانم لە باوەش دەگرم و بۆ ڕۆشتنی تۆ دەگریم...

•حەسەن حامد•
چاوەکانم دەبەخشم بە کوێرێک
تا ئەو کەسەی خۆشم دەوێت لەگەڵ کەسێکی‌تردا نەیبینم...

#دیوارنووس
سەرپشک بە و هەڵبژێره:
دەوڵەمەندێک
گەنجینەت بخاته بەر پێ،
شازادەیەک
چیت مەرام بێ
دەم و دەست بۆت جێبەجێ کا
جەنگاوەرێک،
له پێناوتا شاران بگرێ، سەران ژێ کا،
یا شاعیرێک به یەک وشه
نێرگز له بەژنت بپێچێ و
ئاگری گۆی مەمکت پێ کا؟

•پەشێو•
جارێکی‌تر له کوێت بێنمەوە
دەم بنێم بە ڕووناکیی گەردنتەوە...

•شێرکۆ بێکەس•
نازی دڵ وەک شیشە و سەختیی دڵت وەک سەنگی سەخت
کێیە غەیری من، بە دەستی خۆی بدا شیشە لە سەنگ؟

•ئەدەب•
سەير كه بێدەنگیى تۆ شەوى چەند درێژ كردووه...
زەوی هێندە شتی خۆش و تازەی هەیە...
لە کانتۆری جلەکانت
ڕەنگەکان لەسەر تۆ شەڕیانە!
گوناحترینیان قەمسەڵەکەیە،
کە دەبێ تا زستان چاوەڕێ کا،
تا تووکی بە تووکی بناگوێت بکەوێتەوە.
ئەوەی چاوبزە و دەنازێ، ڕۆبەکەیە!
بەیانیان بە مسۆگەری لە گەڵتایە و
تاکە شایەتە لەوەی "تەمی حەمام" ئاهی نیشتووی پیاوەکانە. :)

•تەلعەت تاهیر•
کە بۆ ماچی دەمی، وەک چاوی مەستی تۆبە دەشکێنم!
غوڵامی تورکی مەخموورم، لە شێخی تۆبەکارم چی؟

•ناری•
2024/09/27 23:27:55
Back to Top
HTML Embed Code: