پەژار
کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە بام! •هێدی•
بریقەی بەرقی جیلوەی تۆ لە چاوی
نەدابێ، بۆ چییە ئایینە حەیران؟
•مەحوی•
نەدابێ، بۆ چییە ئایینە حەیران؟
•مەحوی•
کاتێک با درەختەکانی دەجووڵاند
تۆ وتت: مەترسە!
کاتێک پشیلەکەم ون کرد تۆ بۆت دۆزیمەوە
کاتێک نائومێدی تەزاندمی
تۆ دەستەکانت دەگوشیم
کاتێک خەریک بوو دڵم لە سنگم بەربێتەوە
تۆ لە باوەشت کردم
ئێستا
درەختەکان دەجووڵێن،
پشیلەکەم ون کردووە،
نائومێدی بووە بە جلەکانم،
دڵم... هیچ.
•موحەممەد نەسرین•
تۆ وتت: مەترسە!
کاتێک پشیلەکەم ون کرد تۆ بۆت دۆزیمەوە
کاتێک نائومێدی تەزاندمی
تۆ دەستەکانت دەگوشیم
کاتێک خەریک بوو دڵم لە سنگم بەربێتەوە
تۆ لە باوەشت کردم
ئێستا
درەختەکان دەجووڵێن،
پشیلەکەم ون کردووە،
نائومێدی بووە بە جلەکانم،
دڵم... هیچ.
•موحەممەد نەسرین•
Forwarded from Otrada📻
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەر ئەسپی باڵدار بوویتایە دەهاتم!
لەگەڵ ئابی حەیات چ بکەم؟ بە تۆیە زیندەگی ڕۆحم
مەسیحا بۆچی بێ قوربان؟ ئەتۆی ئارامی جانی من
•وەفایی•
مەسیحا بۆچی بێ قوربان؟ ئەتۆی ئارامی جانی من
•وەفایی•
تۆش بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن تەم و مژ، شاخ بەجێ دێڵێ...
•پەشێو•
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن تەم و مژ، شاخ بەجێ دێڵێ...
•پەشێو•
پەژار
چەندە خۆشە کونجی خەڵوەت، مەی لە لا، دڵبەر لە کن خاسه بت، پڕ بادە ساقی، سادە بێ وەک مەهجەبین •ئەدەب•
دووبەدوو با دەست لە گەردن دانیشین لەم خەڵوەتە
دولبەرو من، موتریب و تۆ، مەی لەگەڵ نەی پێکەوە
•خادیم•
دولبەرو من، موتریب و تۆ، مەی لەگەڵ نەی پێکەوە
•خادیم•
پەژار
با وجوودی لێوی شەککەرباری تۆ بێوجوودە نەشئەبەخشینی شەراب! •مەحوی•
بە یادی شەککەری شیرینی لێوت
گەوارایە شەرەنگی هیجرەتی تۆ
•ئەدەب•
گەوارایە شەرەنگی هیجرەتی تۆ
•ئەدەب•
لە نامەیەکدا نوسیبووی:
"خۆشم ناوێیت"
خەتێکی سوورم بەژێردا هێنا و بۆم ناردەوە.
وامزانی ئەڵێ وشە هەڵەکان بدۆزەرەوە!
•وریا ئەمین•
"خۆشم ناوێیت"
خەتێکی سوورم بەژێردا هێنا و بۆم ناردەوە.
وامزانی ئەڵێ وشە هەڵەکان بدۆزەرەوە!
•وریا ئەمین•
وتی:
ماڵەکان لە نەبوونی دانیشتووەکانیاندا دەمرن!
دواتر
ئاماژەی بە دڵی خۆی کرد.
•مەحموود دەرویش•
ماڵەکان لە نەبوونی دانیشتووەکانیاندا دەمرن!
دواتر
ئاماژەی بە دڵی خۆی کرد.
•مەحموود دەرویش•
پەژار
ئەرێ بەڕاست، مرۆڤ چەند هەزار ساڵی دەوێت تا نیگایەک لەبیر بکات؟ چەند سەدەی دەوێت تا گەرمیی باوەشێکی بیر بچێتەوە؟ بۆ لەیادکردنی بۆنی پێست، چەند شەو بێداری؟ بۆ باوەڕکردن بە جودایی، چەند هەزار مردن؟ ئەرێ بەڕاست من چەند هەزار کازیوەم پێویستە، تا بتوانم بەرگەی ئەم…
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
چەند دەترسم
کە دێمەوە، هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم
کە باوەشت پێداکەم، بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم
پلەی گەرمیی پەنجەکانت، وەک بەجێم هێشت وا نەمابێ
لەمەش زێتر چەند دەترسم
کەسم، هاوڕێم
کە دێمەوە تۆ وەک خۆت بیت، من بگۆڕێم...

لەھەموو شتێک ڕازیم،
ھەتا ئەو ساتەی بیرم دەکەوێتەوە تۆم نەماوە.
یەکسەر ھەست بە ڕەقیی خۆم دەکەم
وەکو ئەو پارچە پەتەی لە ملی خنکاوێکدا بەئاگا دێتەوە،
کە ئیتر نابێتە ملوانکە!
•تەلعەت تاهیر•
ھەتا ئەو ساتەی بیرم دەکەوێتەوە تۆم نەماوە.
یەکسەر ھەست بە ڕەقیی خۆم دەکەم
وەکو ئەو پارچە پەتەی لە ملی خنکاوێکدا بەئاگا دێتەوە،
کە ئیتر نابێتە ملوانکە!
•تەلعەت تاهیر•
Forwarded from Otrada📻
( غادە سامان بۆ غسان کەنەفانی خۆشەویستی )
لەدوای چوار ساڵ بەسەر ڕۆشتنی تۆدا، بۆ بەشداری کردن لە کۆڕیێکی شیعریدا لەگەڵ کۆمەڵە شاعیرێکی هاوڕێمدا ڕۆیشتم بۆ سوریا، کاتێک گەیشتم زۆر ماندوو بووم بۆیە
کە گەیشتین ڕاستەوخۆ چووم بۆ هۆتێل و خەوتم
کە بەیانی هەستام پەنجەرەی ژوورەکەم کردەوە دەبینم لە دیواری بەردەم پەنجەرەکە نووسراوە:
( خۆشەویستی تۆ هێندەی شۆڕشێک پیرۆزە )
لە خوارەشی بەگەورەی نوسرابوو ( غسان کنفانی )
منیش خۆم بۆ نەگیرا و لە پڕمەی گریانمدا، غسان…یادگاریەکانی تۆ لە هەموو شوێنێک وەک مۆتەکە بە شوێنمەوەن ئێستاش دەتەوە لە بیرت بکەم. من ئەو ئافرەتە غەریبە بووم کە تەنها خۆشەویستی تۆم شک دەبرد لێیان سەندم، من ئەو منداڵەبووم کە بە منداڵی دایکی دەکوژن و لە نازی دایکی بێبەشی دەکەن.
* غسان کەنەفانی لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان لە سەر دەستی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل دەکوژرێت.
@otradaart 📻