Telegram Web Link
گەر به تیری عیشوه جەرگم پاره کا گاهێ به ناز
ماڵی ئاوا بێ، به خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا

•ناری•
Forwarded from هاوار. (هاوار..)
حەددی چییە جان بێتە بەهای ماچی دەمی تۆ؟

•ئەدەب•
ئەمشەو کە گوتم: دەردی دڵم چی هەیە دەیڵێم
حەیفێ کە دەمی وەسڵەتی تۆ کورتە لە شەودا :(

•ئەدەب•
سەیرە لەم قەرەباڵغییەی دونیا کەست نەبێ دەردەدڵی بۆ بکەی!

#دیوارنووس
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم
تک‌تک بە گوێ...

•لەتیف هەڵمەت•
بزەت نایەته سەر لێو و بەزەت نایه به حاڵمدا...

•هێمن•
پەژار
Mohsen Chavoshi – ZarreBin
چه‌جوری بوسه میزنی به زخمی که نمک زدی؟
خۆشەویستی، ئەندامێکی جەستەیە.
دروستە ھەموان یەک‌ڕاست فکریان بۆ "دڵ" دەچێت، بەڵام من دەڵێم خۆشەویستی، ددانی ئینسانە! ئەو ددانانەی پێشەوە، کە لە کاتی پێکەنیندا دەدرەوشێنەوە.
ئێستا تۆ بیهێنە پێش چاوی خۆت
ڕۆژێک "خۆشەویستی"ی ئینسان دێشێت؛
ئۆقرە لەبەر ئینسان ھەڵدەگرێت، خواردن لە گەرووت ناڕواتە خوار، شەوان بە گریان ڕۆژ دەکەیتەوە، ھێندە بەرگە دەگریت ھەتا ڕۆژێک دەبینیت ھیچ چارەیەکت نییە تەنها ئەوە نەبێت ددانی"خۆشەویستی"ت ھەڵبکێشیت و تووڕی بدەیت!
ئێستا گەر ددانی خۆشەویستیت ھەڵکێشابێت، حاڵت باشە، بە ئاسودەیی دەخەویت، بە ئاسودەیی خواردن دەخۆیت، شەوان ئیدی ناگریێیت. بەڵام ھەمیشە جێگە چۆڵەکەی دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر لە قووڵاییی دڵیشەوە پێبکەنیت...

Dale Carnegie
کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە بام!

•هێدی•
وتی دینت؟ وتم دینت. وتی تەقوا؟ وتم مەیلت
وتی ئایەت؟ وتم خاڵت. وتی قیبلەت؟ وتم ئەبرۆ
وتی مەزهەب؟ وتم عەشقت. وتی جەننەت؟ وتم وەسڵت
وتی دۆزەخ؟ وتم هیجرە. وتی ڕاستە؟ وتم تۆ بۆ؟

•مینە جاف•
حاشا مەکە قوربان لە کوژاوی خەت و خاڵت
ئیسباتی شەهیدیم ئەوەتا پەنجەیی ئاڵت :)

•وەفایی•
Ez ji te têr nabim.

#دیوارنووس
چەندە خۆشە کونجی خەڵوەت، مەی لە لا، دڵبەر لە کن
خاسه بت، پڕ بادە ساقی، سادە بێ وەک مەهجەبین

•ئەدەب•
دەترسم نامەیەکم درەنگ بگات،
چلەی هاوین بگات و نووسیبێتم:
“سبەینێ با ملپێچە پەمەییەکەت لە ملدا ببینم”.
من باسی چاوەڕوانیی دەمەو عەسرێکی تەماویم کردبێت.
دەترسم نامەیەکم درەنگ بگات،
بە پەنجەی کوژاوەتەوە بیکەیتەوە و گوتبێتم:
“سبەینێ توند دەستم بگرە،
با چلەی ئەم سەرمایە نەمکوژێت”.
دەترسم نامەیەکم نەگات،
لێم نووسیبێت:
“دڵم خەبەری داوە تۆ دەڕۆیت،
سبەینێم لەبەرچاوە کە نامەی تۆ ناگات، لەبەرچاومە ئیدی حەسرەتی دیدارێک
نامکات بە شێعر و نامنووسێت"...

•شێخە ڕەسووڵ•
مەحموود دەرویش ئەو گشتە شێعرە جوانیە نووسا بۆ خۆشەویستەکەی، بەڵام لە یەکێ لە شێعرەکانیا وتی "لأنها لا تستحقُّ قصيدةً حتى ولو مسروقةً..."
یانی "تەنانەت شایەنی شیعرێکی دزراویش نییە."
ئەگەر ئومێدێکم دەست دەکەوێت لە دەستگیرانێک توندتر دەیگوشم بە خۆمەوە...

•بەختیار عەلی•
خۆشم دەوێی و لە باوکیشت ناترسێم :) ♡

#دیوارنووس
سەد میحنەتی تۆم دی، نەشکا عەهد و قەرارم
کوانێ بەفیدات، ئەو هەموو عەهد و قەسەمی تۆ؟

•ئەدەب•
2024/09/29 10:20:55
Back to Top
HTML Embed Code: