Telegram Web Link
زمان هێندە بەشوێن جوانیتدا ڕای کردووە
پیتە قەڵەوەکانی لاواز بووە!
بۆیە جارجار بە هەولێری بانگت دەکەم: "درەکەم"...

•تەلعەت تاهیر•
پەژار
دەزانی چۆن خۆشم دەوێی؟ وەک ئەو پیرەمێردانەی لە ژیانیان قسەیەکی خۆشیان بە دەمدا نەهات، کەچی دوای ماوەیەکی کەم لە مردنی ژنەکانیان، کتوپڕ ئەوانیش دەمرن! •تەلعەت تاهیر•
دەزانی چۆن خۆشمدەوێی؟
وەک باپیرەم
کە قەت بە داپیرەمی نەگوت تۆ مانگی منیت،
بەڵام ھەموو شەوە تاریکەکانی لەگەڵ بەش کرد.

•تەلعەت تاھیر•
پەژار
Photo
هونەر ناتوانێ جوانیی تۆ به هیچ شێوێکی بنوێنێ
له مەڕمەڕ چۆن دەتاشرێ هەیکەلی ئەم بەژن و باڵایه؟

•هێمن•
بەستەیی زنجیری زوڵف و داخداری خاڵتم
ئەی سەنەم شێتی زڕەی پاوانە و خڕخاڵتم

•کەماڵی•
پەژار
Engelbert Humperdinck – How I love you
I know there have been times
That I have caused you pain
I'd turn them all around
If I could start again...
گەر به تیری عیشوه جەرگم پاره کا گاهێ به ناز
ماڵی ئاوا بێ، به خەندەی لێوی دەرمانم ئەکا

•ناری•
Forwarded from هاوار. (هاوار..)
حەددی چییە جان بێتە بەهای ماچی دەمی تۆ؟

•ئەدەب•
ئەمشەو کە گوتم: دەردی دڵم چی هەیە دەیڵێم
حەیفێ کە دەمی وەسڵەتی تۆ کورتە لە شەودا :(

•ئەدەب•
سەیرە لەم قەرەباڵغییەی دونیا کەست نەبێ دەردەدڵی بۆ بکەی!

#دیوارنووس
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم
تک‌تک بە گوێ...

•لەتیف هەڵمەت•
بزەت نایەته سەر لێو و بەزەت نایه به حاڵمدا...

•هێمن•
پەژار
Mohsen Chavoshi – ZarreBin
چه‌جوری بوسه میزنی به زخمی که نمک زدی؟
خۆشەویستی، ئەندامێکی جەستەیە.
دروستە ھەموان یەک‌ڕاست فکریان بۆ "دڵ" دەچێت، بەڵام من دەڵێم خۆشەویستی، ددانی ئینسانە! ئەو ددانانەی پێشەوە، کە لە کاتی پێکەنیندا دەدرەوشێنەوە.
ئێستا تۆ بیهێنە پێش چاوی خۆت
ڕۆژێک "خۆشەویستی"ی ئینسان دێشێت؛
ئۆقرە لەبەر ئینسان ھەڵدەگرێت، خواردن لە گەرووت ناڕواتە خوار، شەوان بە گریان ڕۆژ دەکەیتەوە، ھێندە بەرگە دەگریت ھەتا ڕۆژێک دەبینیت ھیچ چارەیەکت نییە تەنها ئەوە نەبێت ددانی"خۆشەویستی"ت ھەڵبکێشیت و تووڕی بدەیت!
ئێستا گەر ددانی خۆشەویستیت ھەڵکێشابێت، حاڵت باشە، بە ئاسودەیی دەخەویت، بە ئاسودەیی خواردن دەخۆیت، شەوان ئیدی ناگریێیت. بەڵام ھەمیشە جێگە چۆڵەکەی دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر لە قووڵاییی دڵیشەوە پێبکەنیت...

Dale Carnegie
کەس وەک ئاوێنە بە وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە بام!

•هێدی•
وتی دینت؟ وتم دینت. وتی تەقوا؟ وتم مەیلت
وتی ئایەت؟ وتم خاڵت. وتی قیبلەت؟ وتم ئەبرۆ
وتی مەزهەب؟ وتم عەشقت. وتی جەننەت؟ وتم وەسڵت
وتی دۆزەخ؟ وتم هیجرە. وتی ڕاستە؟ وتم تۆ بۆ؟

•مینە جاف•
حاشا مەکە قوربان لە کوژاوی خەت و خاڵت
ئیسباتی شەهیدیم ئەوەتا پەنجەیی ئاڵت :)

•وەفایی•
2024/09/28 07:33:41
Back to Top
HTML Embed Code: