پەژار
Azad Bedran – Ez Nisêbîn tu Qamişlo
چیرۆکی ئەو گۆرانییە زۆر جوان و غەمگینە.
بەر لە جەنگی جیهانی یەکەم، ئەو ناوچەیە هەمووی لە ژێردەستی عوسمانییەکان بوو ئیدی زۆرینەی کوردستان یەکپارچە بوو و خۆبەڕێوەبەری و میرنشینی کوردی بوون. دوایی کە عوسمانییەکان شکان، فەڕەنسا و بەریتانیا، سووریا و ئێراق و ئەو ناوچانەیان گرتە دەست.
لەوێوە شاری قامیشلۆ کرایە دوو بەش، بەشێکی هاتە سەر سوریای نوێ، بەشێکی هاتە سەر تورکیای مۆدێرن بوو بە نسێبین.
ئیدی کورمانجەکان شارەکەیان بوو بە دوو کەرت. لەوێش کچ و کوڕێک هەبوون کە یەکیان خۆش ویستووە. کوڕەکە ئەکەوێتە نسێبین(تورکیا)، کچەکە ئەکەوێتە قامیشلۆ (سووریا).
دوای دروستبوونی دوو دەوڵەتەکە، کوردەکان کە خەتێکی سنووری لەنێوانیان درووستبوو، ناویان لێنابوو سەری خەت و بنی خەت. سەری خەت: باکور بنی خەت: ڕۆژاڤا.
ئێستە گوێ بگرن و بزانن چەندە غەمی تێدایە...

Ez û tu li ba hev
Lê gelek dûrî hev
Ez Nisêbîn
Tu Qamişlo...
Lê gelek dûrî hev
Ez Nisêbîn
Tu Qamişlo...
چیم لە ئەبرۆت داوە؟ من پابەندی زولفم لێم گەڕێ!
کافری عیشقم، بە قیبلەی خۆت موسوڵمانم مەکە
•وەفایی•

خانم! گهر دهتهوێت تامردن قسه ناكهم
تامردن گۆرانى ناڵێم
گهر حهزدهكهيت سهد ساڵ لهپێناوى تۆدا، بهپێوه لهسهر قاچێك دهوهستم با لم و ڕهشهبا لێمبدهن!
من بۆ جوانييهكى وهكوو تۆ، ئامادهم ههزار ساڵ به كهڕ و لاڵى لهسهر زهوى بسووڕێمهوە! ئامادهم ههزار ساڵ دهست بخهمه سهر ساجێكى گهرم و نهڵێم وەی!
•بەختیار عەلی•

لەبەر ئەوەی زۆرم خۆش ویستی، مەبە بە ئازارێك كە ڕۆژێك بۆ بێگانەكان باست بكەم.
•نزار قەبانی•
•نزار قەبانی•
ڕۆیشت و عەسرێک بەیەکەوە چایەکمان نەخواردەوە!
لە وێنەیەکی کۆنی هەولێردا بینیم؛ ئەو گەڕەکەی ئێستا تیایدا دەژیت، کێڵگەی گەنم بوو. تا چاو بڕ کا گیا لە وێنەیەکی وەستاودا دەلەرییەوە! لەوانەیە ساباتی چا خواردنەوەی عەسرانی خێزانێکی جووتیار بووبێت...
کات تێپەڕی و جووتیار و سابات و گەنم، زەمەن هاڕیی و لە یادەوەریشدا بەربوونەوە.
خەمی ئەوەمە؛ دەزانم لە وێنەیەکی داهاتوودا، پاش سەد ساڵێک، کەس نازانێت کەسێک لەم خانووەتان دەژیا بە ناوی تۆوە! کەسێکی جوان و خەمبار. خەمبار وەک ئەو تاقەگوڵەی بە تەنیا ماوەتەوە لە ناو سەبەتەی گەنجێک لە ترافیکدا دەیفرۆشێت...
پاش چەند جارێک سووڕانەوەی ئەم هەسارەیە، قەڵات ئێمەش دەخاتە تۆمارە ونەکەی سەنحاریبەوە! زیندوویەتی، قۆڵی سڕبووی بە هێواشی لەژێر سەرماندا دەرهێناوە
کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم
سەعات لە بازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا
ملپێچ لە دوکانەکاندا هەیە و گەردنت نا
خەڵک کولیچە و شەربەتی مێوژ دەکڕن و منیش لە گۆڕێکدا بۆ بیستنی ئایەتێک چاوەڕێی بەرەبەیانی جەژنانم.
کە بیر دەکەمەوە شانە لە پرچت بەتەمەنترە،
چەرخی هەڵواسراوی تەنیشت تەباخەکەت لە پەنجەت زۆرتر دەژی،
لە پێشبڕکێی زەمەندا گوارە لە گوێت دەباتەوە،
جانتا لە پێستت و عەینەک لە چاوت و پێڵاو لە قاچت نەمرترن،
کە دڵنیام ئەو پارچە تەنەکەیەی جەرەسی بەر دەرگاتان لە باران دەپارێزێت دەمێنێتەوە و دەنگت ون بووە،
لە خۆم و دنیا تووڕە دەبم.
تا دەرفەت هەبوو ئازیزم پێکەوە چایەکمان نەخواردەوە...
•تەلعەت تاهیر•

هەیهات! چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم...
•گۆران•

ئەگەر ڕەنجیدە بووی قوربان لە وێرانەی دڵی تەنگم
وەرە سەر مەنزەرەی چاوم تەماشای مەوجی دەریا کە!
•وەفایی•
وەرە سەر مەنزەرەی چاوم تەماشای مەوجی دەریا کە!
•وەفایی•
لە لام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفاجۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری
•ئەحمەد موختار جاف•