Telegram Web Link
دڵێکم بوو ئەویشت برد و ئێستە
هەناسەی سارد نەبێ چم پێ نەماوە

•هێدی•
وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم:
"گرانە دەردی بێ‌تۆیی"، نەهاتی!

•ناسر حیسامی•
کە ماچم کردی
ئیتر کەس نەیناسیمەوە
لە بیابانەوە بووم بە هەور!

•قوباد جەلیزادە•
مەستی خەیاڵی ئەوە، لەحزە ژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من

•نالی•
پێشتر پێم وتووی؛ خۆشەویستی شتێک نیە لە دەستی ڕا بکەی
ھەستێکە سەرتاپای بوونت دادەگرێ،
ئەڤینێکە ڕۆژانە دوو جار دەچێتە لەشتەوە، ڤایرۆسێکە کە تەواوی بەرگریی لەشت دادەماڵێ،
ئەندامەکانی لەش لەناو دەبات،
دەکۆکی،خوێن لە لووتەوە دەھێنێت!
قسەکانم بە ھەڵە وەرمەگرە
"تۆ" ئەو دەردەی کە من سەدھەزار جار بوومەتە قوربانی...

•تاهیر ئاوال•
_چەنێک منت خۆش دەوێ؟
+بە قەد سەد گرەم کۆکایین...
_ئەوەندە کەم؟
+حوکمەکەی لەسێدارەدانە خاتوونم :)

#دیوارنووس
شەوێکی چاوەڕوانت بووم نەهاتی گیانەکەم ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر...

•هێمن•
دڵبەرەی قەدعەرعەرەی بێڕەحمەکەی بەدبەختەکەم!
دڵڕفێنەی شۆخەکەی بێعەهدوپەیمانم وەرە

•تاهیر بەگی جاف•
پەژار
Leyla Göktürk, Aram Savaş Han – Pela Dûr
Kevokeka bê çiya me lawo de were
Buhareke bê giya me lawo de were...
چاڵی شانت
گۆڕێکی ئارامە بۆ پیاوێکی بێدەنگ!

•توانا ئەمین•
کێ ئەزانێ ئەتبینمەوە؟
تا لە زنەی نیگاکانت بخۆمەوە و بڵێم ئۆخەی
ون نەبووی و گەڕایەوە...

•شێرکۆ بێکەس•
پەژار
Mezher Xaliqî – Şîrîn şîrîn e
بە بەردی فیرقەت شیشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە...
قوربانی ئەو چاوە قاوەییە بم لەگەڵ ئەو باڵا 160 :)

#دیوارنووس
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەر مێزی بادەی تۆی ئەوێ
هەر کە جارێ بۆنی کردی، جا گوڵێکی نوێی ئەوێ
ئەو، گوڵی بۆ مێزی بادە و پۆکەر و یاریی ئەوێ
واتە تۆی بۆ تێپەڕینی کاتی بێزاریی ئەوێ
من گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری ئەوێ
یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومری یەکجاری ئەوێ
تۆم ئەوێ وەک گوڵ لە باخی ماڵی مندا هەڵبدەی
نەک گوڵی سەرمێزی ئیمڕۆ بیت و پێخوستی سبەی
من ئەوینم هینی عومرە و هی خەوی شەوگار نییە
وەک خەوی خاوەن تەلار و خاوەنی دینار نییە...
2024/09/29 08:18:12
Back to Top
HTML Embed Code: