Telegram Web Link
ئەم رۆژانە
باش ناڵێن بۆم ،شتی خراپ دێن بە مێشڪمدا
دڵم زوو زوو تەنگ دەبێت،
وەڪ بڵێی لەگەڵ ڪەسێڪی تردا
قسەبڪەیت خۆشەویستی بدەیت بە
ڪەسێڪی ترمنیش
لە یادەوەریت سرابمەوە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
هەندێڪ جار دادەنیشیت گۆرانییەڪ پێدەڪەیت بێدەنگ دەبیت و ئەو گۆرانییەشے هەموو شتێڪ دەڵێت ڪە دەتەوێت
بیڵێیت...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
یانی بەس لەبەر ئەوەی منت لە دەست دا وەک خۆشەویست مانای ئەوەیە کە خۆشم ناوێیت و دووژمنم یت ؟ ناا هێشتا هەر خۆشمەوێی بیرت ئەکەم
ئەمەوێ ببینم کە چۆن نان دەخۆی بەڵام لەسەر مێزەکەی من نااھ ...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئـەزانم بە قسـە نەکردنمان هیچ شتێک لە ژیان ناگۆڕێت ،
بـەڵام نازانم چی لە ژیان بکەم بێ تۆ چۆن دڵخۆش بمم ، لەبەر تۆ خۆم لە هەمووان کرد نەمزانی تۆش خۆت لە منەڪەی
خەجاڵەتبی ...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئیـتر ڪار لـەسەر ئـەوە ئـەڪەم هـەموو شـتەڪانۍ تـۆ لـە بـیرەوەریـەڪانـمدا بـسڕمـەوە،
تـەنـهانـاوەڪەت نـەبێ'ھ دەمـەوێ لـەگـەڵ خـۆم
بـەرەو جـەهـەنـەمۍ بـەرم...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئەوەی بە مەبەستی خەوتن
ئەچێتە ژووری نوستنەکەی و تاوەکو بەیانی ئەگریێت..!
ئەوەی بە بیانووی سووراو تۆخ کردنەوە
لەسەر مێزەکە ھەڵەسێت و لە سوچێکا
ھەوڵی ھێمن کردنەوەی ھەنیسکی ئەیات،
ئەوانەی خۆیان لە خێزانەکانیشیان ئەشارنەوە،
ئەوانەی لای خێزانەکانیان ھەست
بە بێگانەیێکی حەفتا چینەیی ئەکەن..!
ئەمەوێت باوەشێکی گەورە بکەم بە ھەمووتاندا و بڵێم ئیتر بەسە ژیان بە بوونی ئێوەیەڪە جوانە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
هەندێک هەست هەن کە ناویان نییە
نیگەران نیت، بە ڵام ئارامیش نیت
بێگانە نیت، بەڵام ئەهلی ئێرەش نیت
نە دڵت دەیەوێ بمێنیتەوە و
نە ئارەزووی ڕۆشتنت هەیە..!
دڵت دەیەوێ لەم شوێنە نەبیت کە هەیت
بەڵام لە شوێنێکی تریش نەبیت...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ڪۆتایی هات،
بوویتە ئەو خەونەیی،
نەهاتیتە دی و نە تەواو بویت،
هەوڵم دا دەستم لە دەستت بەر نەبێت،
بەڵام ڪە نەتویست و ڕۆیشتنت دەویست،
ئەوەش زەوی بۆ خۆت و ئارەزووەڪانت...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
لەکۆتاییدا گەیشتم خاڵێک
چیتر نەیبوورم خراپیەکانی لەیاد نەکەم جارێکی تر دەرفەتی پێ نەدەم بێتەوە نێو ژیانم گەیشتم بە خاڵێك ڕێك لەو شووێنەی دڵم لێی شکا بەجێی بھێڵم تا ئەبەد ئاوڕی لێ نەدەمەوە گەیشتم بە خاڵێك ئیتر لێی تێگەیشتم ئەو شایەنی هیچ شتێک و هیچ هەستێک نیە
لەمنەوە ...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
کێ چەند حەز ئەکات
لێم تورە بێت با ببێ
ھەمووتانم زۆر خۆشەوێت
بەڵام تاقەتی ئاشت کردنەوەی کەسم نیە،
حەز ناکەم و ماندووم و بێ جەوم و بە خەیاڵیشما نایێن لە ڕاستیا گرنگیشن بۆم بەڵام توانای ئەوەم نیە دەریخەم
دەی بەخوا ھەبوونی ئەو ھەمووتانی بیر بردومەتەوە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
هەمیشە ،
ئازیزترین کەسەکانی ژیانتن
کە دەتوانن
بە قوڵترین شێوە ئازارت بدەن ،
چونکە "تۆ دەناسن،
چونکە "دەزانن کە خاڵی لاوازت کوێیە،
چونکە "دەزانن کە چی تۆ دەشکێنێ ،
چونکە "دەزانن کە چیت لەگەڵ بکەن و چ شتێک هۆش و" بیرت ناهێڵێ و نازانی کە چیت بەسەر هاتووە ،
بەڵێ گیانەکەم،
ئێمە هەرچی بەسەرمان هاتووە،
بەهۆی نزیکەکانمانەوە بەسەرمان هاتووە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئەگەر نەتوانی کەسێک لەبیر بکەی و هەمیشە لەمێشکت دابێت دلنیابە ئەویش لەبیری نەکردووی لەمێشکیدای
جار جارە ئەوقسانە تەنها بۆتۆزێک دلخۆشی ئەلێن...!🖤

𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئەمە كۆتا نامەی منە بۆ تۆ
هیچ ڕۆژێک لە ژیانم بەخەیاڵم نەهاتوە دانیشم و نامەی كۆتاییت بۆ بنوسم!
چونكە تۆم بۆ هەموو تەمەنم ئەویست
من زۆر مەردانە لە پێناوت جەنگام بەڵام.
هەندێك كاتیش مەردەكانیش جەنگەكان دەدۆڕێنن...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئـەو ڪەسانەۍ مـەبەستیـانە لـێت دوور
بـڪەونـەوە
پێـش ڕۆشـتـنیـان سـیناریـۆیـەڪۍ وا دروسـت ئـەڪەن ڪـە تـۆ ڕۆڵـۍ تـاوانـبـارۍ
سـەرەڪۍ تـیا ئـەگـێڕی...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
کاتێک کچێک دەربارەی لەدەستدان قســـەدەکات
هەموو کەس وادەزانێ مەبــەستی کوڕێکە تێڕوانینیان زۆر تەســـکە بیریان چۆتەوە کە لە دەستدان خێزان و هاوڕێکان و خـــەون وەهەندێ جار دەروون و ڕۆحــیش دەگــرێتەوە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
دەزانم کە ئینسانێکی غەمگینیت و غەمت هەیە
بەڵام بڕوا بکە ئێمەش هەندێک جار پێ بەسەر دڵماندا دەنێین تاوەکو بتوانین پێ بکەنین بەڕاستی دەزانم کە ژیان
زۆر بێ ڕەحمە و ئازاردراویت ، بەڵام با ژیانت بە غەمگینی تێنەپەڕێت، بکێشە بەسەری خۆتدا و بڵێ من شایەنی ئەمە نیم، ڕەنگە چەند ڕۆژێکی زەحمەت بێت تاقی ،بکەوە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
دوێنێ کچێکی گەڕەکەکەمان، کەوتە سەرەمەرگ بردیانە نەخۆشخانەکەی ناوەڕاستی شار دکتۆرەکان پێش مردنی، نەرمە هەوڵی ڕزگارکردنیان ئەدا، ئۆکسجینیان پێدا، دەرزییان لێدا، ئاویان لێ هەڵبەست، بەڵام هەر مرد، من دەمزانی یەک تۆز خۆشەویستی، لە جیاتی دەرزی، یەک تۆز ئازادی، لە جیاتی ئاو، ئەوی دەژیاندەوە، وەلێ کەسێک نەبوو پێی
بدات...!🖤

𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئەگەر دووبارە لەدایک بووینەوە
ئەگەر دووبارە خۆشەویستیمان کردەوە،با ئەم جارە ئەوها نەبین،با کەمتر یەک ببینین،با چاوەروانی شتی کەمتر بکەین لەیەکتر،با زۆر بەلێن نەدەین،بۆئەوەی کە جیابووینەوەش تووشی ئەم ئازارە زۆرە نەبین،بۆئەوەی بتوانین پشت لەیەک بکەین،با یادگەری کەم دروست بکەین لەدڵمان ،بۆئەوەی بەئاسانی رزگارمان بێت لێی ولەبیری بکەین،ئێستا ئەزانم خۆشەویستی قوڵە ،کۆتایەکی خەمناک ئەهێنێ...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
نازانم
بڵێم
شەو باش
یان شەو شاد
بەڵام هیوادارم خودا لەهەموو بارودۆخێکدا ئاگادارت بێ ،تۆم بەو سپاردوە
تاکە کەسە کە ئەزانم لەمن باشتر ئەتوانێ ئاگادارت بێ ئەزیزم
من بێ تۆ باش نیم بەڵام گوێی پێ مەدە
شەوت پڕ خێر ئارام بخەوە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ڕۆژێك دێے ئەڕۆمےلێےرەشے
نامےبینیەوە تەنانەتے
دڵےتەنگیے ئەونوسینانەشے ئەبيےڪەچیےتر
پۆستے ناڪرێتے بۆتے...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
2024/09/28 23:17:17
Back to Top
HTML Embed Code: