Telegram Web Link
ئەو قسانەی لەو کاتەی ویستمان پێمان بوترێ نەوترا ئێستا هیچ بەهایەکی نییە، وە ئەو بەڵێنەی کە هەموو متمانەمان بە خاوەنەکەی دەدەین ئەگەر لە کاتی خۆیدا جێبەجێ نەکرێت گرینگی نییە، نوسینی نامەیەک لە کاتی خۆی خۆشترە بوو لە نوسینی قەسیدەیەک دوای نەمانی هەستەکان...!🖤

𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
کێ خەیاڵی ئەوەی ئەکرد کۆتا جارە ؟
شەوانێک ئێمە بۆ کۆتاجار قسەمان لەگەڵ کەسێکدا کرد و نەشمانزانی کۆتا جارە ، ڕۆژێک وەک و ڕۆژەکانی تر لە کۆڵان یاریمانەکرد و ڕامان ئەکرد بێ ئەوەی خۆمان بزانین بەڵام ئەوە کۆتا جار بوو ، شەوێک لە دەرگای خەڵکمان داو ڕامان کرد بەڵام نەمانزانی کۆتاجارە ، شەوێکی جەژن پێڵاوەکەم خستە ژور سەرم و خەوتم بە دڵخۆشیەوە بەڵام نەمزانی کۆتا جاری تامەزرۆ بوونە ، شەوێک ئێمە گەورە بووین و نەمانزانی کۆتا جاری مناڵیمانە ، ئەو شتانە دڵتەنگم ناکەن پێی نەگەیشتووم ، ئەوان دڵتەنگم ئەکەن کە ھەم بوون و ڕۆشتن و نەمزانی کۆتا جارە...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
هیچ مەکەن
نە باسی ئازاری دڵتان بکەن
نە پێیان بڵێن کە چۆن دڵت شکاوە
دەست هەڵگرە و وازبهێنە
مرۆڤێک ئەگەر بییەوێت لێت تێبگات
بە هەناسەکانتا ئەزانیت کە چۆنی
مرۆڤێک ئەهلی مانەوە بێت نەک دڵ
دەرگاو پەنجەرەشی بۆ بکەیتەوە
ناڕوات...!
🖤

𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئەوانەی هەڕەشەی ڕۆیشتن ئەکەن تەنها ئەیانەوێت داوایان لێ بکرێت کە بمێننەوە…
خەڵکی پێویستیان بەوەیە کە بزانن تا چەند لای ئەوانی تر گرنگن، ئەگەرنا ئەوەی کە بەڕاستی دەیەوێت بڕوات بێ هیچ پەیامێک و بێ هیچ هەڕەشەیەک بەبێ دەنگی بۆ هەمیشە دەڕوات...!
🖤

𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
+ئەزانی مردنیی لەسەر خۆ چیە ؟

-نا

+پێت بڵێم ؟

- پێم بڵێ دەمەوێ بزانم

+لای ئازیزیکت ببی بە

بێگانە...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
مافی خۆتە لە کەسێک دوور بکەویتەوە کە لەگەڵتدا ناگونجێت
مافی خۆتە بگۆڕێیت کاتێک نرخت نازانرێت
مافی خۆتە واز لەو شتانە بێنیت کە  ئازارت دەدەن
مافی خۆتە بە هاوڕێکەت بڵێی ' نەخێر، تۆ سنوری من دەبەزێنیت'
شتی زۆر هەیە کە مافی خۆتە، بەڵام تۆ وا بیردەکەیتەوە بۆ ئەوەی باش بیت دەبێت بەرگەی ئەو شتانە بگریت
باش بوون ئازار نەدانی خۆت و ئەوانی دیکەیە، نەک بەرگەگرتنی ئازارەکان و مامەڵە هەڵەکان...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪
هـەر رۆژە و ئـازیزێک لە قـوڵایی
دڵمـەوە دەکەوێـتە بەر پـێم 🖤


_🖤🥀
تاکە خەمم ئەوەیە کاتێک ئەوەی دەینووسم تەواوی دەکەم، دەزانم
کە ئەوە سەرەتایەکی بچووکە بۆ
ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم.


_🖤🥀
ئەمە فەلسەفەی منە، هەمیشە چاوەڕێی خراپترین شتەکان دەکەم، هەموو جارێکیش دەردەکەوێت کە پێشبینیەکانم خراپتر بوون لەوەی من بیرم لێدەکردەوە، ئەمە وایکرد ژیان زنجیرەیەک سوپرایزی خۆش بێت.


_🖤🥀
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چی ئەبوو ئەمشەو لە جیاتی دڵتەنگی تۆ میوانم بوویتایە🖤
💔
بە ئاســـــــانی باوەڕ بە کەس
مەکە چونکە مار باوەش
ئەکــات بە نێچیرەکەی پێش
ئەوەی بیکوژێت......😌🙌
زۆر بە کورتی چیرۆکی من، من کوڕێکی خراپبووم دڵخۆشدەبووم بە ئازاری ئەوانیدی، خوداش تۆڵەی یەکە بە
یەکەی ئەم دڵخۆشیانەی لێم سەندەوە


_🖤🥀
دێیتەوە هۆش خۆت و ئەبینی نە ئیتر بیری ئەکەی،نە ئیتر ڕقت لێیەتی، نە بە یاد هاتنەوەی یادگاریەکانی دڵتەنگت ئەکەن، نە بینینی توڕەت دەکات، نە بینینی لەگەڵ کەسێکی تر وێرانت دەکات، تەنها کورتەیەک لە یادگاریەکان لە
کونجێکی مێشکت ماونەتەوە، وە تۆ و ئەو
هیچی یەک نین، هیچ هەستێکی باش یان
خراپ بە یەکتان نابەستێتەوە، ئەمە کۆتا
وجودی ئەوە لە دڵ و مێشکت.



_🖤🥀
دەڵێن هەر ڕۆژێ دادێ چاو بە چاو کەوێتەوە🖤!

➪ LEYLA ♫

-🖤🥀
جار جارە کە برینێکت دەکولێتەوە،
یادەوەریەکی نەرمی بخەرە ناو
و بە گۆرانیەک بیپێچەوە..
لەمنی وەرگرە : شەڕی نەمانی
سڵاوی ئازیزان،
تەنھا بە مۆسیقا دەکرێ!

➪ 𝗛𝗮𝗺𝗶𝗱 𝗛𝗶𝗿𝗮𝗮𝗱 - 𝗘𝗻𝗳𝗲𝗿𝗮𝗱𝗶


-🖤🥀
پێیان وتم دەبێت بەسەر خەمەکانمدا زاڵ بم، پرسیارم کرد کە چۆن بەسەر خۆمدا زاڵ بم؟


_🖤🥀
بۆ کەسێک شایەنـــی قوڕاوە
مەبـە بە دەریـــا🖤🌊
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گـلـەی نـاکـەم 🖤
مەبە بەزيندانی دەستی ڕابردوو ئەوە
دەرسێک بوو نەک حوکمێکی ئەبەدی


_🖤🥀
ڕێگە مەدە هەستکردن بە تەنیای وات لێبکا بگەڕێیتەوە بۆ کەسە هەڵەکان چونکە تینویەتی هیچ کات پاساو نیە بۆ خواردنــەوەی ژەهـــــر!🖤
2024/09/28 13:20:03
Back to Top
HTML Embed Code: