Telegram Web Link
لەوئێوارەیی ڪە جێت هێشتم
زۆر ویستم هەبوو هاوار بڪەم
بەڵام ڪۆنترۆڵی خۆم ڪرد و
بەسەریدا زاڵ بووم وە ئەو
هاوارە لە ناخمدا جێگیر بوو وە
لەو ڪاتەوە هەموو شەوێڪ
گوێبیستی هاوارەڪەم ئەبم
ڪە لە ناخمدا جێگیر بووە...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
شـتەڪە بەوە نیە چەند ڪەس لە دەورتـە
بەوەیە ڪە ڪێ دێـت بـۆ لات بەبـێ ئەوەی
بانگی بڪەیت،ڪێ لە بێدەنگیەڪەتەوە دەزانێت
ڪە چەند غەمباری،ڪێ لە نامەکانیشتەوە دەزانێت
ڪە باش نیت...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
دڵتەنگی تاگەروم هاتوە
قسەکانم تێکەڵ ئەکەم
لەهیچ شوێنێک مورتاح نیم
هەندێک قسەم هەربۆناکرێت
تەنانەت بەنوسینش
بیرئەکەمەوە ئەوەمنم وام لێهاتوە
زمانم لەئاستی وتنی ناخم
ئەوەنەدەست کورتەخێری
پێدەشێت...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
‌‎دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ‌‎وێنه‌یه‌كتم بینی‏
بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ سه‌رنج ڕاكێش نییت
‌‎هه‌ڵس و كه‌وته‌كانیشت ئەسڵه‌ن دڵگیر نین
‌‎گاڵته‌كانیشت هیچ کات پێكه‌نیناوی نەبووە
ئەو شتانەی خەمت بۆی دەخوارد هیچ خەمناک نەبوون
‌‎ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكن لێت كه‌سانێكی به‌خته‌وه‌ر نین
‌‎جیاوازی تۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئاسایی
ته‌نها خۆشویستنی من بوو بۆ
تۆ...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
+ بارودۆخ درۆیە
- مەبەستت چیە؟
+ ئەگەر مرۆڤ کەسێکی خۆش بویستایە شەڕی بۆ دەکرد...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
جۆرێك لە ئازار بۆ هەتا هەتایە دەتگۆڕێت، لە کەسێکی کۆمەڵایەتییەوە دەتگۆڕێت بۆ کەسێکی گۆشەگیر و سارد و سڕ، لەناوەڕاستی پارچە پارچەبوونی دڵت هەناسەیەك هەڵدەکێشیت و ئەڵێیت گریان نییە، خۆت ئەخۆیتەوە و هیچ گلەییەك ناکەیت، تەنها بێدەنگ ئەبیت...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
یەکێک لە هەستە ناخۆشەکان ئەوەیە
تاقەت نەمێنێ کە ڕوونی بکەیتەوە
چی لە ناختا ئەگوزەرێ سەرەڕای
ئەو قەرەباڵغیەی ناخت،
بێدەنگی و وەستاوی لە قسەکردن
بورکانێک لە تووڕەی لە ناختا
ئەگوزەرێ
و لەوپەڕی ئارامی دەرئە،
کەوی...!🖤
                                
                
                   
                     𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
دەزانم کە هیچ شتێ بە قەد ئەوە بە ئازار نییە کە تۆ لە ئەساسەوە مرۆڤێکی باش بیت، هەر خۆی ئەم باش بونە تا سەر نامێنێ لێرە گەر مرۆڤێکی باش بیت هەموو خراپیەک دەوورت لێ ئەدات و بەرەو وێرانی دەتبات، توشی دەیان گرفت و نەخۆشی و کێشەت دەکەن، تا ئیدی وەڕەس دەبیت لە هەموو
باشیەک...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئەم ویست کەسێکی وەک خۆم بێتەوە ژیانمەوە،کەسێک لە یەکەم کێشە واز نەهێنێت،
لەهەڵەکان ئەبورێت، بەخێرایی ناڕوات، هەمیشە دێتەوە ، بە قورسی هۆگرت دەبێت بە زەحمەت دڵت ئازار بدات کەسێک بێ گرینگی پێدانی لەی ئەو ئیشێکی ڕۆژانە بێت کەسێک بێ هەموو شتێک ئەبەخشێت لە پێناوو دڵخۆش بوونی ئەو کەسەی کە خۆشی ئەوێت...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
+هەر بەڕاست تۆ پێمت نەوت قەرارە هەرچییەک قورس بێت پێکەوە تێی پەڕێنین
-وتم
+کوا ئێستا چی بۆ لێرە نیت...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
هیچ کات سواری ئەوپاسە بوویت
کەجێی نەماوەو ناچاری بەپێوە بوەستی؟!
بیرت کردۆتەوە هەتا ئەگەیتە ویستگەی کۆتایی لەخۆتەوە وا دەزانیت زیادەیت وبارگرانیت؟
بەڵێ من یەکێکم لەوکەسانەی زیادەم و ناچارم بەپێوە بوەستم...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ژیان چییە؟
ئەگەر پێکەنینە بۆچی دەگرین؟
ئەگەر گریانە بۆچی پێدەکەنین؟
ئەگەر ژیانە بۆچی دەمرین؟
ئەگەر مردنە بۆچی دەژین؟
ئەگەر عەشقە بۆچی پێی ناگەین؟
ئەگەر عەشق نییە بۆچی عاشق دەبین؟
بەڕاست ژیان چییە...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
یەکێک لە خۆشترین کاتەکان بەلامەوە ئەوکاتەیە دەرگای ژورەکەم پێوە ئەدەم و گڵۆپەکە ئەکوژێنمەوە و ڕا ئەکشێم ، کێ وتی من مرۆڤێکی دڵخۆش نیم ؟
بەیانیان کە ھەڵەسم لەخەو بۆ پێنج چرکە دڵخۆشم تا ئەوەنەی بیرم ئەکەوێتەوە من کێم و لە چ نەھامەتیەکام...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
ئێستا نازانم
لەکوێیت؟ ڕەنگە بەبێ شەوشاد عاجزانە خەوت لێ کەوتبێ خۆزگە دەکرا وەکوو دایکت بێمە تەنیشت سەرت و دەستێکت لەنێو چاوانی گەرمت بدەم لەبری شەوشاد بڵێم کێ دڵی تەنگ کردوی خوابیگرێت تەنانەت ئەگەر ئەوکەس منیش
بم...!
🖤

𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
- چۆن بتوانم باسی هەستمت بۆ بکەم بەبێ ئەوەی قسە بکەم؟

+ هەموو شتێک لەناومدا پاڵم دەنێت بەرەو لای تۆ، بەڵام ناتوانم بێم بۆلات...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪
ئەگەر شانسی ئەوەم ھەبێ بگەڕێمەوە دوواوە ، ئەڕۆشتم بۆ یەکەم ڕۆژ کە ناوی ھێنام ، بۆ یەکەمین جار کە ئەیویست قسەیەک بکات و نەیتوانی ، بۆ ڕۆژێک کە خۆشی ویستم و نەیگووت ، ئەوەندە لەو ڕۆژە ئەمێنمەوە تا لەو جێگایا بمرم ، مەگەر مرۆڤ چەن جار ئەو شانسەی ھەیە کە خۆی لە چاوی کەسێکدا ببینێ...!🖤
                    
        
                    𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
بەردەوام پێم وایە شتێک دەقەومێ
چەقۆی دەست قەسابەکە بەر من ئەکەوێت.
ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە مندا دەکێشێ.
هیچم نەکردووە بەردەوام پێم
وایە شتێکم کردووە!
هیچ نەبووە و بەردەوام پێم وایە بووە
هەمیشە هەموو  توڕەیەکانم ناهەقیانە وو
نیگەرانیەکانم ساختە دەرئەکە
وێت...!🖤

                     
                     
                       𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
من ماوەیەکە بەدوای ئەوەوەم کە ڕێگەیەک بدۆزمەوە حاڵم باشتر ببێت، پێشتریش زۆر باش نەبووم، بەڵام نەک بەم ڕادەیە کـە کەیفم بە ھیچ نەیەت و چێژ لە ھیچ وەرنەگرم ، بیرم نیـە کۆتا جار کەی بووە ئاوا بووم کە تەنانەت بیرکردنەوە لە مرۆڤەکانیش حاڵم تێک بدات...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
دەزانم هەر یەک لە ئێوە خاوەن  کێشەیەکە کە یەک چرکەش بەرۆکی بەرنادات دەزانم زۆر گریاوی
زۆریشت ئازار چەشتووە، دەزانم سەرەڕای ئەوەی دوور کەوتیتەوە بەڵام زۆربەی کاتەکانت بە خەو پڕ دەکەیتەوە هەرچیەک بێت ئەمە
بۆ هەموو ئەوانەی نەبوونە ئازیزی کەسێک وەک خۆم
خۆشمەوێن...!🖤


𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
+هەرگیز گوێم لێ نەبووە بڵێی خۆشم دەوێی..!
-ههـ خۆشم ناوێی تەنها هۆگرتم
+ئەزانی هۆگربوون زۆر لە خۆشەویستی کوشندە ترە..؟
-ئەرێ ئەوەنیە تاکە شت لەزەینم
دا بێت تۆیت...!🖤



𓆩‌𝑯𝒂𝑴𝒂_𝑺𝒂𝒅‌𓆪‎
2024/09/28 19:23:13
Back to Top
HTML Embed Code: