Telegram Web Link
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێرە کەسانێک دەژین ئەگەر لە هەڵە ئاگەداریان بکەیتەوە لە تۆ دوور دەکەونەوە نەک هەڵەکە!!

فسلاماً على من اتبع الهدى ..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
الحمدللە


٣-١١-٢٠٢٤🤍🌧️
إن أعادوا لنا الأماكن فمن يعيد لنا الرفاق؟

ئەگەر شوێنەکانمان بۆ بگەڕێننەوە ئەی کێ هاوڕێکانمان بۆ ئەگەڕێنێتەوە ؟!
ڕێک دەستی خستە سەر برینی کۆمەڵگا ..
کاتێک ئەو فەرموودەی خۆشەویست ﷺ - الدین نصیحة - (ئاین ئامۆژگاری و دڵسۆزی دەربڕینە)م بیست بەڕاستی نەم دەزانی دڵسۆزی مانای چیە! و ڕەبطی چی بوو بە ئامۆژگاریەوە!
ئاخر ئەوە پێش ١٢ ساڵ بوو !
دواتر بۆم دەرکەوت ئەسڵەن دڵسۆز ئامۆژگاری کارە و ئامۆژگاری کاریش لابد ئەبێت دڵسۆزبێت!
ئێسە کە تێگەشتووم ئەزانم
لە ژیانمدا چەندین جار دڵسۆزبووم بۆ کەسانێک بەڵام نەمتوانیوە ئامۆژگاریکار بم ، ئێستە ئەو زەمەیە کە ئامۆژگاری دەوروبەرەکەت بکەیت تەنها ئەبیت ئەگەر لە خراپەیەک ئاگەداریان بکەیتەوە لەبری دوورکەوتنەوە لە خراپەکە ئەوان تۆ جێئەهێڵن ، دڵسۆزی دەرببڕیت خیانەتت دەرحەق دەکرێت ، ئەگەر ئیمامی علی لەسەردەمی خۆی وتبێتی (قول الحق لم تدع لنا صاحب ) قسەی حەق هاوڕێی بۆ نەهێشتووینەتەوە ، ئەی ئەم زەمەنە چی قابیلە!.
* ئەزانم هەڵەم بەڵام، فێر بووم #بێدەنگ ببم ..
ئێستە من لە ڕوتبەی أضعف الإمان م .


لە تەلەگرام : @kalimatjamela
لە ئینستگرام
https://www.instagram.com/helin.kl02?igsh=cmc3NnN2Mmk2YnBs&utm_source=qr
«ئەگەر ئەتەوێ عیلمت دەست کەوێ نابێ خۆشگوزەران بژی ئیسراحەت بکەی ابو هریرە چەندجار بەهۆی برسیەتی لەهۆش خۆی چووە بۆماوەی چوار ساڵ ملازمەی پێغەمبەری خوای کردووە ـ علیە الصلاة والسلام ـ عیلمێکی زۆر فێربووە »
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد
ئازیزم، بیرت بێت ئەوکەسەی کە لێرە بەهەشتی هەبوو هەموو خۆشی دونیای لەبەردەست بوو
هەڵنەخەڵەتێی و خەفەت نەخۆیت بێشک دواڕۆژێک هەیە إلا ما رحم ربي لەوێ بەشی لەبەهەشت نیە جا ئەو کاتە هیهات هیهات ..!
هیچ خۆشیەک تاسەر نیە!

ئەم نیو دێڕە دەخوێنیتەوە بەڵام هەرگیز لێی تێناگەیت تا ئەوکاتەی ژیان ئەزموونی ئەمەت پێدەکات!
ئەوکاتەی ئەو شتە زۆر بەبەهایەی دڵت لێدەستێنێت تێدەگەیت کە بەڕاستی خۆشیەکان تاسەر بۆ کەس بەردەوام نابن! و بەهەمان شێوە ناخۆشیەکانیش!
لەژیان کاتێک ئەو شتانەی مانایان بەژیانت بەخشیوە لەدەستی دەدەیت تێدەگەیت کە هەڵەبوویت کە بەخۆتت دەوت ناگۆڕێم! ئەبینی بەبێ مەیلی خۆت دەگۆڕێیت ، دەگۆڕێیت و ئیتر دڵت بۆ ناسینی کەسی نوێ و بەدەست هێنانی شتی نوێ بەو ڕادەیەی جاران خۆشنابێت ، بێدەنگیەکانت زیاد دەکەن و قسەی ناخ و دڵت زۆر دەبێت ، بێدەنگیت بەڵام لە مێشکتدا فەیەزانێک لە قسە هەیە بەڵام ئیتر دەزانیت وتنیان خۆ چیدی سوودێکی نابێت ، بۆیە ئیتر دەگەیتە ئەوەی ئارەزووی زۆر شت ناکەیت!
پاشان تێدەگەیت و پێدەگەیت ..


١٧/١١/٢٠٢٤🥀
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێوازی ڕاستی #تەحیات خوێندن
شێخ عبد الرزاق البدر .
خوای گەورە بیپارێزێت
#الشيخ_عبدالرزاق_البدر
وجهت وجهي نحو بابك راجياً
والحال لا يخفى وأنت عليم .

ڕووم کردووە دەرگای تۆ و ڕەجام هەیە
باروودۆخم شاراوە نیە و تۆش زانایت بە حاڵم🤲🏻🤍
Forwarded from یَـقِين 🌴
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دڵ و دەروونت پاك بکەرەوە لە تاوان، ئاوڕ بۆ ڕابردووی پڕ لە تاوانت مەدەرەوە، پەروەردگار تەوبەکارانی خۆش ئەوێت نەك ئەوانەی بەهۆی تاوانیانەوە توشی گێژاو بوون. 🌴
کەسایەتیە گەورەکان توشی شکست و ناڕەحەتیش ببن لە بنەما ئەخلاقی و گەورەکان لانادەن
سەرنج بدە رسولی ئەمین عليه صلاة والسلام
کە دەرچوو لەمەککە لای نەدا لە هیچ بەهایەکی باڵاو گەڕایەوەش بۆ مەککە!!

بۆیە عەرەب دەڵێت؛ نفوس العظماء لا تتغیر!!

*مرۆڤی گەورە ئامانجەکەی بچوک ناکاتەوە بەئەندازەی هەوڵەکەمەکەی خۆی ، بەڵکو هەوڵەکانی زیاد دەکات بەئەندازەی ئامانجەکەی و زیاتریش ..


@kalimatjamela
#هاوڕێ گیان
کاتێک گفتوگۆ ئەکەین ڕەخنە لە ڕاو بۆچوونم بگرە
من تۆم لەسەر بنەمای جیاوازی بیرکردنەوەمان هەڵبژاردووە
بۆ ئەوەی بیرو فکرمان فراوانتر بکەین ..
موناقەشەیەک لەگەڵ تۆ = کتێبێک..!
کە ئەڵێی .. وایە ڕاست ئەکەیت ، هەست ئەکەم هەڵەم..
هەرگیز لەبەر ئەوەی من قسەکەرەکەم و خۆشت ئەوێم قسەی دڵت کپ نەکەی بەو بیانوەی نەک دڵم بیەشێ ..
نا عەزیزم، دوای ئەوەی ڕەخنەم لێئەگریت و موناقەشەو. مناظرەیەکی علمی جوان ئەکەین ، پاشان زیاتر و زیاتر خۆشم ئەوێی ..❤️‍🔥



بمێنی بەخێر ..🤍🤲🏻
2025/02/05 16:06:32
Back to Top
HTML Embed Code: