کەسێک کە خەوتوە،
ئەتوانیت خەبەری بکەیتەوە
بەڵام کەسێک کە خۆی کردوە بە خەوتوو نــــا 💙!
کەسێکی ڕەق دیار بووم تەنیا لەبەر ئەوەی
ئەو کەسەی خۆشی ویستوم رەتمکردەووە
بۆ خاتری ئەو کەسی کە خۆشمویست💙!
هیچ شتێک ناتوانێت شیفامان بدات لە کاتێکدا کە کەسێکی ئازیز لە دەست ئەدەین،نە ڕاستی،نە دڵسۆزی،نە هێز،نە میهرەبانی،هەموو ئەوەی کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە،باوەش بە هەموو ئەو تراژیدایەدا بکەین و لە ناویدا بژین💙!
واقع بەشێوەیەک ئێمەی بە ئاگا هێنا کە چیتر نەتوانین خەون بە شتێکی ترەوە ببینین💙!
یاده‌وه‌ری گه‌وره‌ترین دوژمنی مرۆڤه‌ چونكه‌ تاكه‌ شوێنێكه‌ راستی وه‌ك خۆی هه‌ڵده‌گرێت وهه‌موو شتێكی مرۆڤ ده‌توانێ درۆ بكا یاده‌وه‌ری نه‌بێت💙!
" هەموو کەسێک بیری ئەو ڤێرژنە کۆنەی خۆی دەکات، هەرچەندە لاوازتر و کەمتر پێگەشتوو بووە، وە زیاتر گەمژە بووە ، بەڵام دڵخۆشتر و ئاسوودەتربووە.
ئاسوودەی بەنرخترین هەستە بەلای هەر مرۆڤێکەوە💙!
هەمووتان لە دڵمدان و داوا لە ئێوەش دەکەم لە دڵتاندا شوێنێک بۆ من دانێن 💙!
ئەم ئازاری ڕۆحە ، ئەم تامەزرۆییە بۆ دان بەخۆدا گرتن ، ئەم ساتانەی ڕۆحی مرۆڤی تێدا سووکوچرووک دەبێ ، زۆر سامناکە 💙!
- بۆ وازت لە خەڵک ھێناوە و بە تەنیا لێرەدا دانیشتوویت؟
- خۆشمناوێن و ئەوانیش منیان خۆشناوێت.
- خەڵک باش نین، لێیان دوور بیت باشترە، سارتەر دەڵێت: خەڵک جەھەنەمی سەر زەوین💙!
مرۆڤەکان ترسناکن ڕۆژێک پڕت دەکەن لە ساتی لەبیرنەکراو ڕۆژێکیش دەتکەن بە تەنهاترین مەخلوقی خودا💙!
دەساڵ زوتر پیر ئەبیت کاتێک ئەبینیت
کەسێکی تر چێژ لە
ئاواتەکانی تۆ ئەبینێت💙!
وەکو هەموو ئەوانەی کە گوایە بە مەبەستی چاکبوون زیندانی دەکرێن ، لە جیاتی چاک ببێ خراپتربوو بوو ، زۆربەی ئەوانە کە بەردەبوون هەر دوو سێ هەفتەیەک لە دەرێی زیندان هەڵدەکەن ، خێرا تاوانێک دەکەن و بۆ زیندان دەنێردرێنەوە 💙!
ئەوە نیم کە بیری لێ ئەکەنەوە
ئەوەش نابم کە ئەتانەوێ💙!
بە ئارامی بنوو
ئەمەوێت پێت بڵێم زۆربری ئەو سیناریۆ خراپانەی لە مێشکی خۆتدا دروستی ئەکەی شەوانە و خەو لە چاوەکانت ئەتۆرێنێ، هەرگیز ڕوونادات💙!
کەسێک کە بە تەواوی لە مانای هەژاری و دەستکورتی تێنەگەیشتبێت و نەیچەشتبێت ، ناتوانێت لەوە تێبگات کە نەهامەتییەکی چەند گەورەیە 💙!
من مانای پشت هەمو ئەو شتانەی ڕو دەدات نازانم. تەنها بە هیلاکی هەڵدەستم و بە هیلاکی دەخەوم 💙!
ئێمە تەنانەت بە دوای خۆشیشەوە نین
تەنها دەمانەوێت یەک تۆز کەمتر ئازار بچێژین💙!
بیرۆکەیەک بە درێژای مانەوەم لە زینداندا دەستبەردارم نەدەبوو ، بیرۆکەی پرسیارێک بوو کە نە ئەوسا و نە ئێستا وەڵامەکەیم دەستنەکەوت ، پرسیارەکەش ئەمە بوو ، باشە دەکرێ تاوانێک بە تاوانێکی دی بەراورد بکرێ 💙!
یەعنی تۆ نە پارەت هەیە نە بزنست هەیه نە عەقاراتت هەیە نە ئێشێکت هەیە بەمووچەیەکی بەرز و نەپلە و پایەکی بەرزت هەیە بۆچی لەداهاتوو دەترسی؟ دەبێ داهاتوو لەتۆ بترسێ💙!
‏بەرەو هەرچی ڕۆشتین ڕوی خۆی لێ گۆڕین
ئیتر هیچمان ناوێ هیچ هیوایەک نییە هیوا خۆی هەر بونی نەبووە لەسەرەتاوە ئێمە وەک وەهمێک دروستمان کردووە لای خۆمان ، ئەی ڕەشبینی دونیا داگیر بکە 💙!
2024/09/27 22:27:40
Back to Top
HTML Embed Code: