Telegram Web Link
سەرباری هەموو ئەو خەمانە بەرۆكیان گرتووم ، هیشتاش هەر خەون بە ژیانێكی نوێ و خۆشەوە دەبینم 💙!
هیچ کەس نازانێ چی لە ناوەوەتدایە ، هیچ کەس تەواوی چیرۆکەکە نازانێ 💙!
نازدارترین نەجیبزادە و دەست سپیترین خانەدان پاش ئەوەی ڕۆژێکی تەواو کار دەکات لە سەربازیدا و دەگەڕێتەوە ژورەوە ، بێ چەندوچوون بەردەبێتە نانە بۆرەکەی و مل دەنێ بە شۆربا پڕ لە کێچ و پێشکەکەی سەربازی ، ئەمانە لەو شتانەن کە پیاو بەرەبەرە لەگەڵیدا ڕادێ 💙!
هەر کەسێک ڕاهات بەتەنها خۆی بەسەر خەمەکانیدا زاڵبێت، هەبوون و نەبوونی کەسانی تر هیچ کاریگەری لەسەر نابێت💙!
گریمان وڵات خۆش بوو شار بوو بە باخ و بێستان
جەوانی ئێمە رۆشت کێ ئەی گەرێنێتەوە💙!
هەست ئەکەم پێش ئەوەی ناخۆشیەکان تەواو بێت من تەواو ببم💙!
هەیە قسە دەکات و قسەکانی هیچ ناڵێن
هەیە بێدەنگە و بێدەنگییەکەی هەموو شت دەڵێت💙!
ئێمە پێویستمان بە دڵێکی گەورەتربوو، تا ئەم هەموو ئازارە لەخۆماندا جێگە بکەینەوە💙!
زیاتر لەوە مەبەخشە کە وەریدەگری، بۆ ئەوەی ڕێگە بەوانی تر نەدەیت ببن بە دڕندە! مرۆڤ دڕندەیە ئەوکاتەی زیاتر لەپێویستی خۆی پێدەدەی💙!
ئەزانم بڕیارە دروستەکەم داوە، بەڵام خۆزگە بڕیارە دروستەکە ئەمە نە ئەبوو💙!
سەرجەمی پرسیارەکان گۆڕان ئەوکاتەی هەموو وەڵامەکانم دۆزیەوە💙!
هیچ کات تەنها نیم
خەمەکانم هەمیشە لەگەڵ من💙!
لە هەر کارێک بە خۆم ئەڵێم: هەرشتێک کە ڕوویدا لەدەست من نییە چونکە هەمیشە من خۆشبەختترین جێگاکانی جیهانم ویستووە💙!
وە لە کۆتاییدا هیواخوازم
کە هیچ کەس تۆ لە میهرەبان بوونت پەشیمان نەکاتەوە💙!
سەختترین ژیان هێ کەسێکە چیرۆکەکەی کۆتایی هاتووە بەڵام ژیانی نا💙!
دە‌ست لە‌و بیرۆكە‌یە‌ بە‌ردە‌
كە‌ كە‌سێكی دیكە‌ بە‌ بە‌رپرسی گرفت و مە‌ینە‌تییە‌كانت بزانی

واز لە‌وە‌ بێنە‌
كە‌سێك مانا بە‌ ژیانت ببە‌خشێت.
قبووڵی بكە‌ تۆ تە‌نیای، بە‌ تە‌نیایی لە‌دایكبووی، بە‌تە‌نیاییش دە‌مری💙!
ستەمکار دەتوانێت گوڵێک یاخود دوو گوڵ سەرببڕێت بەڵام خۆ هەر بەهار یەت💙!
هەڵەکەی تۆ ئەوە بوو کە تۆ گەڕایەوە دووبارە سەیری هەمان فیلم بکەی و چاوەڕێت دەکرد کۆتاییەکەی جیاواز بێت💙!
دوورکەوتنەوە لە مرۆڤەکان
بە مانای ڕق و کینە یان گۆڕانکاری نییە.
« گۆشەگیری ماڵێکە بۆ ڕۆحی ماندوو 💙!
کاکی بەڕێز ، ئیدی ئەمڕۆ کەس بە بێشەرمی و زەوتکردنی پێگەی کەسانی دیکە ناگاتە جێگەیەکی باش ، زەوتکردنی پێگەی کەسانی دی بە بێشەرمی ، کاکی ئازیز ، سەرەنجامێکی باشی نییە 💙!
2024/11/16 12:44:29
Back to Top
HTML Embed Code: