Telegram Web Link
ئەبێ بزانیت کە لە وڵاتی مندا سینەی قارەمانەکان بە فیشەک و زگی خائینان بە پارە پڕ ئەبێت و
ئەوانەی کە حەقیان مەرگ نییە بە دەستی کەسانێکەوە ئەکوژرێن کە شایەنی ژیان نین!

#موحەممەد_ماغووت🌱
@dloowan
دەڵێن لەم شارە بۆنی خەم دێ، زانیم
کە تۆ چوویە سەفەر، هاوار بە ماڵم!

#ک_د_ئازاد 🌱
@dloowan
هەڵبەستم زۆرن
هەندێکیان شارن
هەندێکیان گوندن
هەندێک تەلارن
هەندێک خانیلەی تەپیو و نەوی
بەڵام ئەوانەی بۆ تۆم نووسیون
دەبن به شاکار
به ڕووناکترین پایتەختی زەوی!

#عەبدوڵڵا_پەشێو🌱
@dloowan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو دەنێم
مەست دەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت دەڵێم

#مامۆستا_نەجمەدین_غوڵامی❤️
@dloowan
هەموو ڕەشەبایەک
نایەت بۆ وێران کردنی ژیانت!
بەڵکوو هەندێکیان،
بۆ خاوێن کردنەوەی ڕێگاکەتە!

@dloowan
ئەمڕۆ ۷ی پوشپەڕ
ساڵیادی کیمیا بارانی شاری سەردەشت !

🥀🖤
@dloowan
من له هه‌موو عاله‌مدا تۆم ویست
چۆن ڕەوا ئە‌بینی خە‌مگین بم.؟


#مەولانای_ڕۆمی🌾

@dloowan
دەستاوسوێرم...
ئەوەی زۆرتر خۆشم دەویست
زیاتر لە من بۆتە نەویست!

#ک_د_ئازاد🌾

@dloowan
‏هەموو شتێک لە ژوورەکەمدا
ساردوسڕ و مردووە
تەنیا دڵم... دڵم نەبێ
چنگێک سەهۆڵە و دەشسووتێ...

#شێرزاد_حەسەن🌾

@dloowan
خەیاڵەکانت بوەستێنە
هەندێ شت هەرگیز ڕوونادات!
@dloowan
لەبیر دەکڕێی وەک ئەوەی هەر نەبووبی...💔

#مەحمود_دەروێش🌾

@dloowan
نەهات...
بەخۆمم وت: ناشیەت
گەر نەهات، ئەوا ئێوارەکە بە شێوەیەکی وا ڕێک دەخەمەوە لەگەڵ بێ ئومێدی من و نەهاتنی ئەودا بگونجێت...

#مەحمود_دەروێش🌾

@dloowan
بگەرێوە لەگەڵ شنەی نەرمی شەماڵ🥲♥️

@dloowan
🫠
هەر وەکوو حوسێن پەناهی دەڵێت:
پێویستە بەدوای خۆشبەختیدا
بگەڕێین غەم خۆی ماڵمان دەزانێت!
ئەڵێن چاوانی لە کوردستان دڵڕفین ترە
من ئەڵێم خۆی کوردستانمە!

@dloowan
دڵۆڤان♡
بگەرێوە لەگەڵ شنەی نەرمی شەماڵ🥲♥️ @dloowan
بگە‌رێوە‌ لە‌گە‌ڵ سروە‌ی بە‌ربە‌یانی🥲♥️

@dloowan
دڵۆڤان♡
بگە‌رێوە‌ لە‌گە‌ڵ سروە‌ی بە‌ربە‌یانی🥲♥️ @dloowan
بگە‌رێوە‌ لە‌گە‌ڵ تریفە‌ی مانگی جوان🥲♥️

@dloowan
2024/09/27 22:20:16
Back to Top
HTML Embed Code: