Telegram Web Link
چەند کەسێک هاتون دەفەرمون پۆستی ئاشقانە یا شاد دانێ، دەمهەوێ پێیان بڵێم من کەسێکی شاد نیم و تاقەتم نیە هیچ پۆستێکی ئاشقانە دانێم...🥲❤️‍🩹

@dloowan
دڵم بێ تۆ
وەکـــــــوو
ماڵێکی بێ دایکە!❤️‍🩹

#هێمن🌾

@dloowan
حەق وابوو گریانی پیاو یەکێک بێت لە نیشانەکانی کۆتایی دنیا...

@dloowan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەخر...
ژيانێک بێ تۆ
بەچى خۆش ئەبێ…❤️‍🩹

#رامے🌾

@dloowan
وەک سووتانی خواردنی چێشتلێنەر لە یەکەم ڕۆژی کارکردنیدا
وەک ئەوەی لە شەوی زەماوەنددا ئۆتۆمبێلی بووک تێکبچێت
وەک ئەوە وایە تاکە یادگاری لەدەست بدەیت کە باپیرە بەجێی هێشتووە
وەک ئەوەی باوکێک تەنها چەند خولەکێک پێش لەدایکبوونی یەکەم منداڵی کۆچی دوایی بکات
وەک نیگای حەسرەتی کچە ئیشکەرەکە لە پێڵاوی پەمەیی کچێک دەست بە دەست لەگەڵ باوکی
ڕۆیشتنت بە ئازار بو
  وەرەوە❤️‍🩹

#میدیا🌾

@dloowan
ڕۆژێک دێ خاک قەدری باران دەزانێ
بەڵام چیتر باران نابارێ!
دڵۆڤان♡
بە درێژایی تەمەن کۆمەڵێ کەس دێنە ژیانمانەوە، کۆمەڵێکیش دەڕۆن، ئەسەف لە ڕۆشتنەکەیاندا نیە بەڵکوو لە شێوازی ڕۆشتنەکەیە ،ھەندێکیان بە جوانی دەڕۆن و ماڵئاوایی دەکەن و پێزانینیان ھەیە بۆ خولەک بە خولەکی پێکەوە بوون زۆرێکیشیان کە ڕۆشتن بە ھەموو ھێز دەرگاکە دەدەن…
ھیچ ئازارێک لەوە قوڵتر نیە ئینسانێک دەستت لێ بەر بدات کە تۆ لە ناخی دڵتەوە خۆشت ویستوە
بێ ھیچ ھۆیەک، بێ ھیچ بەھانەیەک، گەر کەسێکی خراپ بیت و خۆشیان نەوێیت تێدەگەیت، ھەموو گوناھەکە دەگریتە ئەستۆی خۆت، دەڵێیت بە جەھەنم ئەوە سزای بەدی و ناجۆری خۆمە، بەڵام ئەی ئەگەر مرۆڤێکی باش بیت؟ ئەی ئەگەر بەڕاستی ئەو کەسەت خۆشویستبێت، ئەو کات چی؟ ئەو کات ئازارەکە سەخت ترە، چوونکە ھەست دەکەیت لە ڕیشەوە تۆ کەسێکی دەرکراوو قبوڵ نەکراوی...❤️‍🩹

#رامے🌾

@dloowan
مێهرەبانی کەی وا ئەبێت؟
لەگەڵ خۆتدا هەموو شتێکت برد من نەبێ.!


#ڕەفیق_سابیر🌾

@dloowan
«بۆ دیداری تۆ ئەگەر ڕووبار بوومایە، دەگەڕامەوە
ئەگەر كێو بوومایە، دەچەمیمەوە
ئەگەر 'با' بوومایە، دەوەستام
بەڵام من مرۆڤم چەندین جار بۆ دیداری تۆ گەڕامەوە چەمیمەوە وەستام»

#حسێن_ئازەری🌾

@dloowan
ڕۆژێک دێت ئەو لاپەڕەیە فڕێ دەدەیت، کە دڵت نەدەهات بینووشتێنیتەوە!

@dloowan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە بێ شک
پردێک ڕووخاوە
کە ڕۆیشت و نەگەڕاوە!💔

#ک_د_ئازاد🌾

@dloowan
دڵۆڤان♡
ھیچ ئازارێک لەوە قوڵتر نیە ئینسانێک دەستت لێ بەر بدات کە تۆ لە ناخی دڵتەوە خۆشت ویستوە بێ ھیچ ھۆیەک، بێ ھیچ بەھانەیەک، گەر کەسێکی خراپ بیت و خۆشیان نەوێیت تێدەگەیت، ھەموو گوناھەکە دەگریتە ئەستۆی خۆت، دەڵێیت بە جەھەنم ئەوە سزای بەدی و ناجۆری خۆمە، بەڵام ئەی…
لێرە ھەر وایە، دەشێ شوێنەکانی تر وا نەبن لێرە روحت دەگوشن، یەک لە دوای یەک
ئەتشکێنن وبە قسەی ڕەق دڵت تەنگ دەکەن، ئینجا دوای ماوەیەک لێت دەپرسن بۆ وا بە کت و پڕی ڕۆشتی؟ کەس منەتی بە باشی کەس نەماوە، لێرە تا ئەو ڕادەیەی سودت ھەیە بۆیان و پێویستیان پێتە قبوڵت دەکەن دوا جار نەک ھەر سوپاس گوزار نین، بەڵکوو لە پشتتەوە نەفرەت لە چاکەکانیشت دەکەن، ئیتر ئێرە وایە، گەر دەتەوێت لێرە نەبیت ، لەو شوێنانە بە کە وا نین...

#رامے🌾

@dloowan
به‌ڵێن دیداری دوا زە‌ردە‌په‌ڕێ بوو
تە‌مه‌ن ڕۆیشت و دڵ هه‌ر چاوە‌ڕێ بوو
ده‌ڵێم ئێستا له‌ دووی بچم و ئه‌ویش حە‌یف
وە‌بیرم نایه ئیتر کامه ڕێ بوو...

#ناسری_حیسامی🌾

@dloowan
من ھیچ کات مرۆڤێکی بەھێز و سەرکەوتووم بە ڕابردوویەکی ئاسانەوە نەبینیوە!

#آناشید_حسینی🌾
@dloowan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
غەریبیت دەکەم…❤️‍🩹

@dloowan
دڵۆڤان♡
لێرە ھەر وایە، دەشێ شوێنەکانی تر وا نەبن لێرە روحت دەگوشن، یەک لە دوای یەک ئەتشکێنن وبە قسەی ڕەق دڵت تەنگ دەکەن، ئینجا دوای ماوەیەک لێت دەپرسن بۆ وا بە کت و پڕی ڕۆشتی؟ کەس منەتی بە باشی کەس نەماوە، لێرە تا ئەو ڕادەیەی سودت ھەیە بۆیان و پێویستیان پێتە قبوڵت…
هەمو شتێک لە بارەی تۆوە ئەزانم ئەزانم
ماڵتان لە کوێیە، ناوی کەسوکارت، سەردانی خزمەکانت
تەنانەت دەشزانم ئەم وەختانە خەریکی چیت.!
کەچی تەنها بۆم هەیە لە دورەوە تەماشای جوانیت بکەم و دڵم بە کۆکردنەوی وردە هەواڵەکانت بدەمەوە
هەمان حەسرەتی ئەو منداڵە کەم ئەندامەم هەیە بەرامبەر بە جۆلانەیەک دانیشتبێ...❤️‍🩹

#رامے🌾

@dloowan
لە مندا هیوایەک هەیە
دێت و دەڕوات
بەڵام هەرگیز ناڵێم پێی ماڵ ئاوا…
@dloowan
ناسرەون هەست و خەیاڵ خۆزگە من دێوانە بام...

#هێدی🌾
@dloowan
من ئەگەر تۆ لەبیر بکەم
ئیتر هیچ یادگاریەکی جوانم نابێ‌ تا بیری
لێ بکەمەوە...❤️‍🩹

@dloowan
🙃❤️
2024/09/27 22:19:30
Back to Top
HTML Embed Code: