Telegram Web Link
🥰❤️
ئەبێ بزانیت کە لە وڵاتی مندا سینەی قارەمانەکان بە فیشەک و زگی خائینان بە پارە پڕ ئەبێت و
ئەوانەی کە حەقیان مەرگ نییە بە دەستی کەسانێکەوە ئەکوژرێن کە شایەنی ژیان نین!

#موحەممەد_ماغووت🌱
@dloowan
دەڵێن لەم شارە بۆنی خەم دێ، زانیم
کە تۆ چوویە سەفەر، هاوار بە ماڵم!

#ک_د_ئازاد 🌱
@dloowan
هەڵبەستم زۆرن
هەندێکیان شارن
هەندێکیان گوندن
هەندێک تەلارن
هەندێک خانیلەی تەپیو و نەوی
بەڵام ئەوانەی بۆ تۆم نووسیون
دەبن به شاکار
به ڕووناکترین پایتەختی زەوی!

#عەبدوڵڵا_پەشێو🌱
@dloowan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو دەنێم
مەست دەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت دەڵێم

#مامۆستا_نەجمەدین_غوڵامی❤️
@dloowan
هەموو ڕەشەبایەک
نایەت بۆ وێران کردنی ژیانت!
بەڵکوو هەندێکیان،
بۆ خاوێن کردنەوەی ڕێگاکەتە!

@dloowan
ئەمڕۆ ۷ی پوشپەڕ
ساڵیادی کیمیا بارانی شاری سەردەشت !

🥀🖤
@dloowan
2024/06/29 06:03:19
Back to Top
HTML Embed Code: