🌐 بیست و سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 18ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian

✍ ئەسرین حەسەنپوور
لەم شارە ناحەسێمەوە...!
باڵندەکان بە شوێنی
بێدەنگێکانم بڵیتن!!
من دابڕاو...
سەدان چلە
بە پێخواسی
لە جەستەم هاتووچۆیانە...
مچورکێکی بابان مردوو
بە درێژایی تەمەنی مانگ،
دە پشتی شەقام وەستاوە!!
تا قرچە لە شار نەهێنم،
کە وشەکان ئۆقرە ناگرن...
لەم شارە ناحەسێمەوە!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تەرمی خەیاڵێکی دڵ تەڕ
خۆی خستە ناو ئاوێنەکەم
ئێستا...
دەستم تۆی و
قاچم تۆی و
نیگا بە نیگا
ئاوێنە،
تا قوڵایی ڕوحی یاخیم
نیسێیەکی گڕو گرتووی
سەدان هەستی شەرمێونە...
دە پێش وەی دا خەرفاوەکان
بیانهەوێ بتروخێنن
تێکەڵاو بە لەگەڵ هەستم،
ماچێک زۆرە و
دەرفەتمان کەم!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
له دایک بوونم
رووداوێک بوو!!
تۆ خستته ناو جانتاکەت و...
من پێم هەڵگرت
بۆوه ی قاچم بیسەلمێنن
وا ئاسایی
له خوێنی جادە خۆش نابم!!
رێگاکان که بادەنەوە،
من له تۆدا میراتگرم
بەقەد هەموو رۆژمێرەکان
عومرم له تۆدا وەستاوه...
پێدەکەنی و
من بەم مێژووه
زایێنیم!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تۆ سڵامەتی??
میز دەلەرزێ...
ئاسمان تەزووی پێدادێ و
ئەمشەو...
من دار پرتەقاڵی باغی تۆم،
ترشایی خەندەی نەبووتم،
کە هەبونمی تێک شکاندوە...
تۆ نامۆیی و
بە سڵامەتیت
ئەمشەو بەفر لە گۆڕستان،
سپی ترین
ڕەش پۆشی شار
دە بێدەنگی دڵم دایە!
میز چۆک دادەدا و
کۆترەکان
ئاسمان یان پێ گاڵتە یە...
دە کاتی تێکەڵاوی شار،
لەگەڵ هەبوون و نە بوونێک...
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
لەم شارە ناحەسێمەوە...!
باڵندەکان بە شوێنی
بێدەنگێکانم بڵیتن!!
من دابڕاو...
سەدان چلە
بە پێخواسی
لە جەستەم هاتووچۆیانە...
مچورکێکی بابان مردوو
بە درێژایی تەمەنی مانگ،
دە پشتی شەقام وەستاوە!!
تا قرچە لە شار نەهێنم،
کە وشەکان ئۆقرە ناگرن...
لەم شارە ناحەسێمەوە!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تەرمی خەیاڵێکی دڵ تەڕ
خۆی خستە ناو ئاوێنەکەم
ئێستا...
دەستم تۆی و
قاچم تۆی و
نیگا بە نیگا
ئاوێنە،
تا قوڵایی ڕوحی یاخیم
نیسێیەکی گڕو گرتووی
سەدان هەستی شەرمێونە...
دە پێش وەی دا خەرفاوەکان
بیانهەوێ بتروخێنن
تێکەڵاو بە لەگەڵ هەستم،
ماچێک زۆرە و
دەرفەتمان کەم!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
له دایک بوونم
رووداوێک بوو!!
تۆ خستته ناو جانتاکەت و...
من پێم هەڵگرت
بۆوه ی قاچم بیسەلمێنن
وا ئاسایی
له خوێنی جادە خۆش نابم!!
رێگاکان که بادەنەوە،
من له تۆدا میراتگرم
بەقەد هەموو رۆژمێرەکان
عومرم له تۆدا وەستاوه...
پێدەکەنی و
من بەم مێژووه
زایێنیم!!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
تۆ سڵامەتی??
میز دەلەرزێ...
ئاسمان تەزووی پێدادێ و
ئەمشەو...
من دار پرتەقاڵی باغی تۆم،
ترشایی خەندەی نەبووتم،
کە هەبونمی تێک شکاندوە...
تۆ نامۆیی و
بە سڵامەتیت
ئەمشەو بەفر لە گۆڕستان،
سپی ترین
ڕەش پۆشی شار
دە بێدەنگی دڵم دایە!
میز چۆک دادەدا و
کۆترەکان
ئاسمان یان پێ گاڵتە یە...
دە کاتی تێکەڵاوی شار،
لەگەڵ هەبوون و نە بوونێک...
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
✍ ئەسرین حەسەنپوور
زیاتر لەوە بیانووم به!!
با شاعیرێکی دامرکاو
له سەرگەردانی دوو باوەش
بڕێکیش هەڵبەت مەیله و چەپ
له سەوزه وه سەر هەڵبدا...
تەنانەت ئەگەر ئەمجاره
شەقامی جەسته ت سەهۆڵ ڕێژ
بکەوێته ژێر پێی مەستیم...
من لەو سەنگەره نابزووم
که سەرم له سەر سینگت بێ و
بڕێکیش هەڵبەت مەیله و راست!!
خاین نابم بەم بەهارە
که ئۆستوره و مانگ یەکرا
له باوشت بوون به وڵات...
یێستا چوارپارچه ی هەستی ون
له ژێر دەسەڵاتت دەژین...
به دڵنیایێوه ئەمجار
من دەڕۆم
بەرەو ناوەڕاست!!
له سەردەمانی نارنجۆک
لەو پەڕی مینڕێژی لەشت
سەرهەڵدانێک دەست پێدەکا
تێکەڵاو بۆنی پیاوانەت
خەونی باڕوت
دەستەو یەقه
دەمخنکێنێ!!
زراوی ڕێگاکان دەچێ
که تۆ کەوشەکان بانگ دەکه ی...
له کام ئه شکەوت دا بنووم،
شار بێ تۆ نەمناسێتەوه!?
ئێره و کوبانی چەن پەیکه؟
من تا وێ چەن جار سەرهێشەم؟
چەن گۆرستان شەهید دەبم؟
ڕۆیشتنت سەرەتای قەبرێکه
گەر خۆمی بۆ له مردن دەم...
خۆڵی هەموو وێرانەکان
ناتوانێ پڕی کاتەوە!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
لێرە بە هیوای تۆ وەستاوم...
دەنگت لەگەڵ (با) شمشاڵ و
نیگام لە هەوری بێ قەرار
دەچێ...
کە وا هیچ کات ناتدۆزمەوە
نە لە خەونی خاو
و
نەوا لە راستەقینەی عەترەکان...!!
لە ئاست غەریبی لەت لەتی
ئەو هەناسانەی لێ نادەن،
تۆ لە کوێی کە هەڵتمژم?
ئەی بە بەرامەت ڕاهاتوو
شەقامی چۆڵی خولیا...
کە بەهار ئێرەیی پێت هات،
بە دێرێ باران وەرەوە
هەموو جیهان جێژوانمانە
ڕوون ترینی نادیارەکان...
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
غوربەت یەکجار بێ بڕانەوە!
لە هەوەڵ دێڕی شەختە و
دوا هەناسەی
شەهیدی شاخ!
کە میچ و دیوار و کۆڵان
ڕاشکاو
سەرکۆنەت ئەکەن...
کێ هەیە وە ئەستۆی خۆت گرێ
جگە لە
بانگەشەی هەوراز!
کە سینگ گلکۆی گەرماوگەرمی
سەدان ڕێگەی ڕوو بە خەبات...
/ئەی ئەگەر بارانی ئەوساڵ
زوقم بگرێ
لە نیگایان! /
کێ هەیە بۆی بدرکێنی...
ئەم تەم و مژە گرانە
کە وا نیشتۆتە سەر هەستت
کارەساتی
دووپات بوونی...
شەهیدێکە
دە ناخت دا...!!
🆔 @binkemukrian
زیاتر لەوە بیانووم به!!
با شاعیرێکی دامرکاو
له سەرگەردانی دوو باوەش
بڕێکیش هەڵبەت مەیله و چەپ
له سەوزه وه سەر هەڵبدا...
تەنانەت ئەگەر ئەمجاره
شەقامی جەسته ت سەهۆڵ ڕێژ
بکەوێته ژێر پێی مەستیم...
من لەو سەنگەره نابزووم
که سەرم له سەر سینگت بێ و
بڕێکیش هەڵبەت مەیله و راست!!
خاین نابم بەم بەهارە
که ئۆستوره و مانگ یەکرا
له باوشت بوون به وڵات...
یێستا چوارپارچه ی هەستی ون
له ژێر دەسەڵاتت دەژین...
به دڵنیایێوه ئەمجار
من دەڕۆم
بەرەو ناوەڕاست!!
له سەردەمانی نارنجۆک
لەو پەڕی مینڕێژی لەشت
سەرهەڵدانێک دەست پێدەکا
تێکەڵاو بۆنی پیاوانەت
خەونی باڕوت
دەستەو یەقه
دەمخنکێنێ!!
زراوی ڕێگاکان دەچێ
که تۆ کەوشەکان بانگ دەکه ی...
له کام ئه شکەوت دا بنووم،
شار بێ تۆ نەمناسێتەوه!?
ئێره و کوبانی چەن پەیکه؟
من تا وێ چەن جار سەرهێشەم؟
چەن گۆرستان شەهید دەبم؟
ڕۆیشتنت سەرەتای قەبرێکه
گەر خۆمی بۆ له مردن دەم...
خۆڵی هەموو وێرانەکان
ناتوانێ پڕی کاتەوە!!
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
لێرە بە هیوای تۆ وەستاوم...
دەنگت لەگەڵ (با) شمشاڵ و
نیگام لە هەوری بێ قەرار
دەچێ...
کە وا هیچ کات ناتدۆزمەوە
نە لە خەونی خاو
و
نەوا لە راستەقینەی عەترەکان...!!
لە ئاست غەریبی لەت لەتی
ئەو هەناسانەی لێ نادەن،
تۆ لە کوێی کە هەڵتمژم?
ئەی بە بەرامەت ڕاهاتوو
شەقامی چۆڵی خولیا...
کە بەهار ئێرەیی پێت هات،
بە دێرێ باران وەرەوە
هەموو جیهان جێژوانمانە
ڕوون ترینی نادیارەکان...
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
غوربەت یەکجار بێ بڕانەوە!
لە هەوەڵ دێڕی شەختە و
دوا هەناسەی
شەهیدی شاخ!
کە میچ و دیوار و کۆڵان
ڕاشکاو
سەرکۆنەت ئەکەن...
کێ هەیە وە ئەستۆی خۆت گرێ
جگە لە
بانگەشەی هەوراز!
کە سینگ گلکۆی گەرماوگەرمی
سەدان ڕێگەی ڕوو بە خەبات...
/ئەی ئەگەر بارانی ئەوساڵ
زوقم بگرێ
لە نیگایان! /
کێ هەیە بۆی بدرکێنی...
ئەم تەم و مژە گرانە
کە وا نیشتۆتە سەر هەستت
کارەساتی
دووپات بوونی...
شەهیدێکە
دە ناخت دا...!!
🆔 @binkemukrian
🌐 بیست و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 25ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 25ی ڕەزبەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🌐 بیست و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگیی هونەریی موکریانیی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🎙 ئێوارە کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی شێعری
خاتوو "ئەسرین حەسەنپوور"
🗓 کات ؛چوارشەممە 2ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی 4ی ئێوارە
🏛 شوێن ؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبیی هەڵکەتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە

Forwarded from بنکەی ئەدەبی موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی )
🌐 بیست و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگیی هونەریی موکریانیی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🎙 ئێوارە کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی شێعری
خاتوو "ئەسرین حەسەنپوور"
🗓 کات ؛چوارشەممە 2ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی 4ی ئێوارە
🏛 شوێن ؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبیی هەڵکەتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🎙 ئێوارە کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی شێعری
خاتوو "ئەسرین حەسەنپوور"
🗓 کات ؛چوارشەممە 2ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی 4ی ئێوارە
🏛 شوێن ؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبیی هەڵکەتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد
✳ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی سەلاح دانشپەژووە برای بەڕێزی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، پەروین خانمی دانشپەژووە، سەرەخۆشی لە هەموو ئەندامانی ماڵباتەکەی و هەروەها پەروین خانم دەکەین.
لە خودای میری مەزن دەخوازین جێگەو پێگەی بەهەشتی بەرین بێت و هەر وەها سەبر و تەندرووستی بۆ هەموو جێماوان دەخوازین.
لە خودای میری مەزن دەخوازین جێگەو پێگەی بەهەشتی بەرین بێت و هەر وەها سەبر و تەندرووستی بۆ هەموو جێماوان دەخوازین.
کۆڕی خوێندنەوەی شێعری ئەسرین حەسەنپوور و لێدوان و ڕەخنە لە لایەن نووسەران: ڕەسوڵ ئامادەپوور، جەلال پوورحەسەن، قادر نیازی، قاسم تاباک.
ڕێکەوتی: 1403/8/2
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد.
ڕێکەوتی: 1403/8/2
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد.
Audio
خوێندەوەی شێعر لە لایان شاعیری هێژا ئەسرین حەسەنپوور وێڕا شرۆڤە و لێکدانەوەی بەڕێزان کاک ڕەسووڵ ئامادەپوور و کاک جەلال پوورحەسەن
Audio
شرۆڤە و لێکدانەوەی شێعرەکانی بەڕێز ئەسرین حەسەنپوور لە لایان بەڕێزان کاک قاسم تاباک و کاک قادر نیازی
🌐 بیست و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە 9ی خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 3/30ی ئێوارە