Telegram Web Link
[ سەر خۆشێک لە ئەهلی بیدەع دەدات ]

ابن بطة رحمه الله باسی کردووە :
کە یەکێک لە خۆشەویستانی ( امامی البربهاری ) لەوانەی ئامادەی مەجلیسی دەبوون لە عەوام و کەسە ئاساییەکان ، تێدەپەڕێت بە لای بیـدعەچییەکدا لە کاتێکدا خۆیــشی سەرخۆش بووە ، جا بدعەچییەکە دەڵێت :
ئا ئەوانە حەنبەلي ـین ، سەرخۆشەکە دەگـەڕێتەوە بۆی و پێی دەڵێت : حەنبەلییەکان سێ جۆرن :
۱) جۆرێکیان زاهیدن بەرۆژوو دەبن و نوێژ دەکەن .
٢) جۆرێکیان علم و فەرموودە دەنووسن و تەفەقوە لە ئاییندا دەکەن .
٣) جۆرێکیان هەموو موخالیفێکی هاوشێوەی تۆ دەکوتن ، دەیداتە بەر شەپڵاخە و باش دەیکوتێت و ئێشی پێدەگەیەنێت.


[ سكران يضرب أهل البدع ]
ذﻛﺮ ﺍﺑﻦ ﺑﻄﺔ رحمه الله : أﻥ ﺑﻌﺾ ﺍﻟﻤﺤﺒﻴﻦ ﻟﻠﺒﺮﺑﻬﺎﺭﻱ ﻣﻤﻦ ﻳﺤﻀﺮ ﻣﺠﻠﺴﻪ ﻣﻦ ﺍﻟﻌﻮﺍﻡ ، ﻣﺮ ﻭﻫﻮ ﺳﻜﺮﺍﻥ ﻋﻠﻰ ﺑﺪﻋﻲ ﻓﻘﺎﻝ ﺍﻟﺒﺪﻋﻲ: ﻫﺆﻻﺀ ﺍﻟﺤﻨﺒﻠﻴﺔ ، ﻓﺮﺟﻊ ﺇﻟﻴﻪ ﺃﻱ "ﺍﻟﺴﻜﺮﺍﻥ "
ﻭﻗﺎﻝ : ﺍﻟﺤﻨﺒﻠﻴﺔ ﻋﻠﻰ ﺛﻼﺛﺔ ﺃﺻﻨﺎﻑ :
۱) ﺻﻨﻒ ﺯﻫﺎﺩ ﻳﺼﻮﻣﻮﻥ ﻭﻳﺼﻠﻮﻥ ،
٢) ﻭﺻﻨﻒ ﻳﻜﺘﺒﻮﻥ ﻭ ﻳﺘﻔﻘﻬﻮﻥ ،
٣) ﻭﺻﻨﻒ ﻳﺼﻔﻌﻮﻥ ﻛﻞ ﻣﺨﺎﻟﻒ ﻣﺜﻠﻚ ﻭﺻﻔﻌﻪ ﻭﺃﻭﺟﻌﻪ.

[ ﺍﻟﻄﺒﻘﺎﺕ (٢/٤٣) ]

ــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگیراوە
ژنـــی خــــراپ و ژنــی بـــــاش
موفتی پێنجوێنی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❴ ژنـــــــی خــــــــــراپ ❵

گەر خودا نەیدا بەچاکی دوژمنی ئینسانە ژن، مارودوپشک و پڵنگی شاخی هەورامانە ژن، گەر گڵۆپی دووسەدیش هەڵکەیت لە ماڵ و مەتبەقا دوکەڵی حەوش و حەسارو ژور و بەرهەیوانە ژن، تۆ(دە) پەیداکەیت لە ڕۆژدا ئەو بە(سی)داناکەوێ، هەرخەریکی قاوچ و قۆچ و بردن و تاڵانە ژن، گەر نەخۆشینت نەبێ سیلداری و دڵ پڕ لەغەم چۆتە ناو جەرگت بە دائم ئێش و دەردو ژانە ژن، گەر لەگەڵ ئەودا بەهەشتت پێبدەن لێی ڕائەکەیت، تاوەکو مردن ئەزیزم دەردی بێ دەرمانە ژن، گەر شێوەی شۆخ و شەنگ و دورکوژو پڕ عیشوەبێ، تۆ لەبەر چاوو دڵت شێوەی وەک و شەیتانە ژن، بۆ خراپی ئەو قەڵەم دەشکێ و زمانیش کۆڵ دەبێ، قابیزیش ڕازی نەبێ هەر ئێشی گیان کێشانە ژن، هەربژی موفتی کەوا دائم لەڕێی ڕاستی دەڕۆی، هەربڵێ تامردنت دەردو بەڵای ئینسانە ژن.

•••━══❁✿❁══━•••

❴ ژنــــــی بـــــــاش ❵

گەر خودا بیدات بە چاکی دەوڵەتی شاهانە ژن، نیعمەتێکە وەک بەهەشت و هاودەمی پیاوانە ژن، بۆ دڵێکی بێ غەم و شەخصێکی بێ دەرد و ئەلەم، گەوهەرێکی شەوچراغی ژور و بەر هەیوانە ژن، گەر کەموکوڕیت لە ماڵیشدا هەبێ باکت نەبێ بۆ کەموکوڕی تەرازوی کۆمەڵی خێزانە ژن، ژن لە لای پیاوی نەزان و سەرسەری نرخی نییە، بۆ ژیانی کۆمەڵی باشتر لە میرو خانە ژن، بۆ سوپاسی باسی چاکی چی بەیان کەم هەر کەمە، جووت و ئاش و نان و بەرگ و باخچه و بێستانە ژن، باعیسی ئارامیی قەلب و مەرهەمی دەردو برین، بۆ هەموو دەردێ دەوا بەخشێکە وەک لوقمانە ژن، دەوڵەتێکی پڕ لە شەوق و زەوقە دائم بۆ بەشەر نیعمەتێکی خۆشەویستی و بێ سەر و سامانە ژن، کەی گوڵ و گوڵزاری باخاتی ئیرەم وەک ئەو دەبێ، باغی ساحێب زینەت و پڕ لوئلوئی مەرجانە ژن، بۆ کەسێ نوری سولەیمانی لە قەلبیابێ یەقین پایە مەحکەم کردنی حەق دین و هەم ئیمانە ژن، زۆرتری عەیشی بەهەشت حۆری عەین کچن
لەززەت و خۆشی بەیاناتی لە ناو قورئانە ژن، بێتو گەر موڵکی کەماڵ و گەنجی حوسنی یەک کەوێ، گەر دووسەد گەنجی لەسەر دانێی دەڵێم هەرزانە ژن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵ سوکنای دێت بەخوێندنەوەی ئەم پارچە شیعرە، خوا لە شاعیر خۆشبێت وە بەرەکەت بخاتە ئافرەتانی باش، وە بمان پارێزێت لە ئافرەتی خراپ و مەکراوی و فێڵباز و بێ شەرم، خوای گەورە بەخۆیانەوە خەریکیان بکەیت و فیتنەیان بەسەر خۆیانا بشکێنیتەوە قەت سەرکەوتوویان نەکەیت. امین امین امین
🔷پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)
فەرموویەتی:

((الأرواحُ جنودٌ مجندةٌ فما تعارفَ منها ائتلفَ وما تناكرَ منها اختلفَ))

🔸ڕوحەڪان هەریەڪەیان لەسەر ئەو ڕەوشتە دروست ڪراون ڪە ڕاهێنراون ، جا ئەوانەیان ڪە یەڪتر دەناسن و ئاشنان بە یەڪتر یەڪدەگرن ، وە ئەوانەیان ڪە یەك ناناسن و نامۆن بەیەڪتر جیا دەبنەوە لەیەك.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کوردەواری خۆماندا کاتێک دەبینرێت دوو کەس ، یاخود کەسانێک سیفەتی لێکچوونیان زۆرەو یەکیان گرتووە ، پێیان دەوترێت: دەڵێـی مەنجەڵ و سەرقاپ‌ـی یەکن!

سبحان الله دیارە ئەمە ویستی خودایە کە ئەم مرۆڤانە بەهۆی لێکچوونی ڕەوشتیانەوە لەشەرقەوە بۆ غەرب یەکدەگرن...

🤲خودایە داوات لێ دەکەین ڕوحەکانی ئێمە لەوانەبێت کە لەسەر ڕەوشت و ئاکاری بەرز ڕاهێنرابێت و لەگەڵ خاوەن ڕوحێکی ڕەوشتبەرزیشدا یەک بگرێت..
[ ژیانی دونیا بۆ کافر و بێباوەڕان ڕازێندراوەتەوە ]


« زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا ۘ وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ »


« كافران ژیانی دونیایان بۆ ڕازێندراوه‌ته‌وه‌و له‌ پێش چاویان جوان كراوه‌ وه‌ گاڵته‌ به‌ موسڵمانان ئه‌كه‌ن كه‌ فه‌قیرو هه‌ژار بن به‌‌ڵام نازانن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه‌ن له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مان له‌ به‌هه‌شتدان‌و كافره‌كان له‌ دۆزه‌خدان وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزقی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێ به‌بێ ئه‌ندازه‌ »

٭سوڕەتی البقرة ئایەتی 212
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
✮شیخی ئیسلام ابن القيم
ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت:-

تەقوا سێ پلەی هەیە:-

یەکەم/ پاراستنی دڵ و ئەندامەکانی لاشە لە تاوان و حەرامکراوەکان

دووەم/خۆ پاراستن لە مەکروهاتەکان

سێیەم/پاراستنی هەرشتێکی ئاسایی کە پەیوەندی بەئەوەوە نیە

یەکەم ژیان دەبەخشێت بە ئینسان، وە دووەم ئەبێتە هۆی سوودگەیاندن بە تەندروستی و هێز، وە سێیەم ئەبێتە هۆی بەدەستهێنانی دڵخۆشی و شادی و ئاسوودەی.



قال ابن القيم رحمه الله : 

التقوى ثلاث مراتب:

إحداها : حمية القلب والجوارح عن الآثام والمحرّمات.
الثانية : حميتها عن المكروهات.
الثالثة : الحمية عن الفضول وما لا يعني.

فالأولى تعطي العبد حياته ، والثانية تفيده صحته وقوته ، والثالثة تكسبه سروره وفرحه وبهجته .

[ الفوائد ص/65-66 ]
عومەری ڪوڕی خەتاب ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

[[ سێ شت خۆشەویستی لەدڵی براڪەت دا جێگیر دەڪات ]]

❖سەرەتا دەست پێبڪە بەوەی سەلامی لێبڪەی ،

❖وەجێگای دانیشتنی بۆفراوان بڪەی ،

❖وەبانگی بڪەیت و ناوی بهێنیت بەخۆشترین ناو کەخۆی پێیــخۆشە

📚 || الکامل للمبرد : ( ١٢٦/١) ||
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
من أقوال الصحابة

قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه:

[[ثلاثٌ يُثبتن لكَ الودّ في صدرِ أخيك أن تبدأه بالسّلام، وتوسّع لهُ المجلِس ، وتدعوە بٲحب الٲسماء الله ]]

📚 || الکامل للمبرد : ( ١٢٦/١) ||

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگیراوە
❪ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان مه‌كه‌ن به‌دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان‌❫


[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ]

[ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان مه‌كه‌ن به‌دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان‌و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێت و باوه‌ڕدارانتان خۆش بوێ، وتراوه‌: مه‌به‌ست له‌ مونافیقان بووه‌ كه‌ به‌ئیماندار ناوبراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمانیان ئاشكرا كردووه‌ به‌‌ڵام خۆشه‌ویستی و پشتیوانی خۆیان بۆ گاورو جووله‌كه‌ ده‌رئه‌بڕی ئه‌وان جووله‌كه‌كان هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن وه‌ گاوره‌كان هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن ئه‌ی موسڵمانان ئاگادار بن هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێــوه‌ وه‌لائی بۆ گاورو جووله‌كه‌ هه‌بێ‌و خۆشیانی بوێت‌و سه‌ریان بخات‌و پشتیوانیان بێت‌و یارمه‌تیان بدات ئه‌وه‌ له‌وان حیساب ئه‌كرێت‌و له‌وانه‌ به‌راستى خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار نادات كه‌ وه‌لاێو خۆشه‌ویستیان بۆ گاورو جووله‌كه‌ هه‌بێت]

★سوڕەتی المائدة ئایەتی 51
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
[وَلَنْ تَرْضَىٰ عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ]

[جووله‌كه‌و گاور شوێنی ئێـوه‌ ناكه‌ون‌و لێتان ڕازی نابن تا ئێــوه‌ شوێنی دینی ئه‌وان نه‌كه‌ون, ته‌نها به‌وه‌ لێتان ڕازی ئه‌بن شوێنی دینه‌كه‌یان بكه‌ون، بۆیه‌ واز له‌ ره‌زامه‌ندى ئه‌وان بێنن‌و شوێنى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ بكه‌ون ئه‌ی محمد پێیان بڵێ: هیدایه‌تی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌ هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ ئه‌ی محمد له‌ دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حییه‌ی كه‌ بۆت هاتووه‌ ئه‌گه‌ر شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وكاته‌ خوای گه‌وره‌ پشتیوان‌و سه‌رخه‌رو دۆست و یارمه‌تیده‌رت نابێت، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خت‌و قورسه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى شوێنى رێچكه‌و رێگاى جوله‌كه‌و گاور ده‌كه‌ون]

★سوڕەتی البقرة ئایەتی 120
تایبەت بە قورئان خوێنان

بۆتێکی زۆر عجیب، بەدەنگی زۆرێک لە قورئان خوێنان ،تەواوی سوڕەتەکانی قورئانت دەست دەکەوێت

حەز بە دەنگی کام قورئان خوێنە دەکەیت ناوەکەی بنووسە و تەواوی سوڕەتەکانت بەدەنگی ئەو قورئان خوێنە بەدەست دەکەوێت.

@Quran63bot
【درێژتـرین وشـەکـان لە قورئـانی پیــرۆز】


❪فَـأَسْـقَـيْـنَاكُـمُـوهُ❫

ژمارەی پیتەکانی ❪۱۱❫ پیتە، وە هەروەها درێژترین وشەیە کە هاتوە لە قاموسی زمانی عربی، هاتوە لە وتەی خوای گەورە «وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ» 【سورةالحجر 22】


❪أَنُـلْـزِمُـكُــمُـوهَـا❫

ژمارەی پیتەکانی ❪۱۰❫ پیتە، کە هاتوە لە وتەی خوای گەورە «فقَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَآتَانِي رَحْمَةً مِنْ عِنْدِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنْتُمْ لَهَا كَارِهُونَ» 【سورةهود 28】


❪فَـسَـيَكْـفِـيكَـهُـمُ❫

ژمارەی پیتەکانی ❪۹❫ پیتە، کە هاتوە لە وتەی خوای گەورە «فَإِنْ آمَنُوا بِمِثْلِ مَا آمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللَّهُ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ» 【سورةالبقرة 137】

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻【❪التمسك بالڪتاب والسنة❫】
«اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ»
Forwarded from الفوائد
یادکردنەوەی_بۆنەکانی_غەیری_موسوڵمان.pdf
864.5 KB
یادكردنەوەی بۆنەكانی غەیری موسوڵمانان


•═•═•═•☆🌷☆•═•═•═•

📡 #كه‌ناڵی_الفوائد :

https://www.tg-me.com/hadyya
کەناڵی شیخ سعدون حمادي «حفظه الله»
لە یوتوب، اشتراکی بکەن سوود دەبینن
ان شاءالله

https://youtube.com/c/SaadunHamady
ئەوەی بەدڵی پاک دێتە دەستت هەرگیزاو هەرگیز بەفێڵ و پلان نایەتەجێ
دڵ سافی نیعمەتێکە تەنها ئەهلی بەهەشت بەهای دەزانن وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ
دڵ پاکی کورت ترین ڕێگەیە بۆبەهەشت وەک ووتراوە أقصر طرق الجنَّة سَلَامة الصَّد
1685] ((تاريخ دمشق)) لابن عساكر (49/123

دیقەتت داوە کەدڵت پاکە وادەزانی خوداو خەڵکیش دۆستن بڵام کە وانامێنیت دەبیتە ئەوکەسانەی کە يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ.

ئایا دەزانی گەورەترین دوژمن ئازارت پێ بگەیەنێ خۆتی .
کەسی ژیر خۆی ئازار نادات، کەسی ژیر خۆی ئازار نادات، کەسی ژیر خۆی ئازار نادات.
م.احمد ڕازی
2024/10/01 19:19:37
Back to Top
HTML Embed Code: